به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
موسڵمانانی به‌رێز
ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌کی زۆری به برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و تێگه‌یشتن هه‌یه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی له نێوان موسڵمان و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلامی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بتوانن گیانی پێکه‌وه‌ژیان له ناو یه‌کتر قوڵتر بکه‌نه‌وه‌و، کێشه‌و ململانێکان وه‌لاوه بنێن و، له شوێنی رق و دووبه‌ره‌کی برایه‌تی و ته‌بایی دابین بکه‌ن. له‌و باره‌وه ده‌بینین خوای گه‌وره له باره‌ی حیوار‌و گفتوگۆی نێوان موسڵمان و ئایینه‌کانی تر ده‌فه‌رمووێت: (ادع الى سبيل ربك بالحكمة والموعظة الحسنة وجادلهم بالتي هي أحسن)، واته: به لێزانی و ئامۆژگاری باش بانگه‌وازی بۆ رێگای خوا بکه‌و، به باشترین شێوه‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکه.
ئه‌گه‌ر له‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ورد بینه‌وه ده‌بینین فه‌رمان ده‌کات که له بری گرژی و پێکدادان، زمانی گفتوگۆ‌و حیوار هه‌ڵبژێرین، له کاتی گفتوگۆکردنیشدا پێویسته به دوای باشترین رسته‌دا بگه‌رێین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م په‌یامه‌که به جوانی بگات، هه‌میش پارێزگاری له هێمنی و ئارامی بکه‌ین.
که‌واته ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌م فه‌رمانه‌مان پێ بکات به‌رامبه‌ر که‌سانی ناموسڵمان، ئه‌وا بێگومان به‌رامبه‌ر موسڵمانان پێویسته زمانی گفتوگۆ زیاتر کاری له‌سه‌ر بکرێت و هه‌نگاوه‌کانی لێك نزیکبوونه‌وه زیاتر بن، چونکه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موومان مرۆڤین، له هه‌مان کاتدا خاوه‌نی یه‌ك ئاین و رێبازی ژیانین، له‌و باره‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُون)، واته: ئیمانداران برای یه‌کترین، جا ئێوه چاکسازی له نێوان براکانتان بکه‌ن، ته‌قوای خوا بکه‌ن و خۆتان بپارێزن، به‌ڵکه خوا ره‌حمتان پێ ده‌کات.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا سێ خاڵی سه‌ره‌کی موسڵمانان به‌رامبه‌ر یه‌کتری ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
یه‌که‌م: پێویسته ته‌واوی باوه‌رداران هه‌ست بکه‌ن برای یه‌کترین.
دووه‌م: ئه‌رکی باوه‌ردارانه چاکسازی له نێوان یه‌کتریدا ئه‌نجام بده‌ن.
سێیه‌م: پێویسته له خوا بترسن و ئه‌م ئه‌رکانه‌یان جوان راپه‌ڕێنن.
به‌مه‌ش ئومێدی ئه‌وه‌مان هه‌یه که خوا ره‌حممان پێ بکات، که‌واته ئه‌م ئایه‌ته هه‌موو ده‌رگاکانی ململانێی ناشهریفانهو تێکدان‌و شێواندنی نێوان باوه‌رداران حه‌رام ده‌کات، به‌ڵکو پێویسته ئه‌و په‌ری برایه‌تی و ته‌بایی و زمانی گفتوگۆ له نێوانیان قووڵ ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (المسلم أخو المسلم لا يظلمه و لا يُسلمه و من كان في حاجة أخيه كان الله في حاجته و من فرج عن مسلم كربة فرج الله عنه بها كربة من كرب يوم القيامة و من ستر مسلما ستره الله يوم القيامة).
له‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌دا پێغه‌مبه‌ری ئازیز جه‌خت له‌و برایه‌تییه ده‌کاته‌وه‌و، هانمان ده‌دات سته‌م له یه‌ك نه‌که‌ین و، به هانای یه‌کتره‌وه بچین و، کێشه‌و گرفته‌کانی یه‌کتری چاره‌سه‌ر بکه‌ین، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی پێویستی برا موسڵمانه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکات خوای گه‌وره پێویستییه‌کانی چاره‌سه‌ر ده‌کات، ئه‌وه‌ی ناخۆشییه‌ك له‌سه‌ر موسڵمانێك لا ببات خوای گه‌وره له رۆژی دواییدا ناخۆشیه‌کی له‌سه‌ر لاده‌بات. که‌سێك که‌مو کوڕی موسڵمانێك بپۆشێت خوای گه‌وره له رۆژی قیامه‌تدا ستری ده‌کات.
موسڵمانانی به‌رێز:
ئێستا کوردستان به قۆناغ و رۆژانێکی ناخۆش تێپه‌ر ده‌بێت، لێره‌وه داوا له ته‌واوی موسڵمانانی کوردستان ده‌که‌ین، ده‌ست به ته‌بایی و برایهتیانهوه بگرن و، نه‌هێڵن هیچ رووداوێك درز‌و بۆشایی بخاته نێوانتان، ئه‌مه بۆ هه‌موومانه هه‌روه‌ها بۆ لایه‌نه‌کانیشه، به‌شێوه‌یه‌کی به برایه‌تی و ته‌بایی و لێك حاڵییبوون کێشه‌و گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، نه‌هێڵن ململانێی ناشه‌ریفانه ته‌فره‌قه‌و ململانێ دروست بکات، چونکه له‌لایه‌که‌وه هه‌موومان مرۆڤین، پێویسته رێز له یه‌ك بگرین، له لایه‌کی تریش هه‌موومان موسڵمانین، پێویسته چاکه‌ی یه‌کتریمان بووێت. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ئێمه‌ی به چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز دروست کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتری بناسین و رێز له یه‌ك بگرین، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ). واته: ئه‌ی خه‌ڵکینه: ئێومان له نێر‌و مێیه‌ك دروست کردوونهو، ئێوه‌مان کردۆته چه‌ند تیره‌و هۆزێك بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتری بناسن، باشترینتان به ته‌قواترینتانه.
له کۆتاییدا داوا له ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین، جا له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و مه‌زه‌بێك بن که په‌ره به برایه‌تی بده‌ن و رێ له هه‌موو هه‌وڵێك بگرن که برایه‌تی و ته‌بایی تێك بدات، چونکه جگه له برایه‌تی هیچ رێگه چاره‌ی ترمان نییه. ئه‌مه‌ش فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه.
تێبینی: ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |