بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئیماندارانی بەرێز: خوای گەورە بەوە وەسفی باوەڕدارانی کردووە کە فەرمان بە چاکە دەکەن و نەهیش لە خراپە دەکەن، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) واتە: (ژن و پیاوە خاوەن ئیمانەکان هەندێکیان دۆستی هەندێکیانن و، یەکتریان خۆش دەوێت، ئەمر ئەکەن بە چاکەو نەهی ئەکەن لە خراپەو، نوێژ ئەکەن و زەکات ئەدەن و بە گوێی فەرمانی خودا‌و پێغەمبەری خودا ئەکەن، ئەمانە خوای گەورە رەحمیان پێ ئەکات، خوا غالبە بەسەر کاری خۆیداو کارەکانی پڕ حیکمەتن).
ئا لەم ئایەتەدا کۆمەڵە شتێك وەردەگیرێت: وەك ئەوەی واز لە فەرمان بە چاکەو نەهی لە خراپە دێنێت لە بازنەی ئەو جۆرە ئیماندارانە دەچێتە دەرەوە، هەروەها فەرمان بە چاکەو نەهی کردن لە خراپە ئەرکی هەموو باوەڕدارانە بە پیاوو ئافرەتەوە، پێغمەبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: (مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ. رواه مسلم). واتە: کەسێك خراپەیەکی بینی، با بە دەست بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی بە زمان، ئەگەر نەیتوانی بە دڵ پێی ناخۆش بێت. بۆیە هەندێك کەس دەتوانێ بە دەستەکانی خراپە بگۆڕێت، وەك حاکمی وڵات لە دەوڵەتەکەیی و سەرۆک خێزان لە ناو خێزانەکەی.
موسڵمانەکان: ئاینی ئیسلام لەسەر چوار بنەما دامەزراوە.
١/ عەقیدەو باوەڕێکی تەواو.
2/ کردەوەی باش.
3/ رەوشتی باش.
4/ فەرمان بە چاکەو نەهیکردن لە خراپە.
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (مَا مِنْ قَوْمٍ يُعْمَلُ فِيهِمْ بِالْمَعَاصِي، هُمْ أَعَزُّ وَأَكْثَرُ مِمَّنْ يَعْمَلُهُ، لَمْ يُغَيِّرُوهُ إِلَّا عَمَّهُمُ اللَّهُ بِعِقَابٍ) رواه أحمد. واته: هه‌ر خه‌ڵکێك گوناهیان له ناودا بکرێت، ئه‌وانیش به‌هێزترو زۆرتر بن له‌وانه‌ی گوناهه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که‌چی نه‌یگۆڕن، ئه‌وا خوای مه‌زن هه‌موویان سزا ده‌دات.
ده‌گێڕنه‌وه خوای گه‌وره وه‌حی بۆ یوشه‌عی کوڕی نون نارد، چل هه‌زار که‌س له مرۆڤه باشه‌کان و، شه‌ست هه‌زار له خراپه‌کارانیان له ناو ده‌به‌م، ئه‌ویش گووتی: خودایه، ئه‌وه خراپه‌کاران دیاره، به‌ڵام ئه‌ی بۆچی چاکه‌کاران؟. خوای گه‌وره فه‌رمووی چونکه ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه تووڕه نه‌بوون که جێگه‌ی تووڕه‌بوونمانه، به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌خواردو ده‌خوارده‌وه.
هه‌روه‌ها له حوذه‌یفه‌یان پرسی ده‌رباره‌ی که‌سێك زیندووی مردووه؟، فه‌رمووی: ئه‌و که‌سه‌یه نه به ده‌ستی نه به زوبانی نه به دڵی نه‌هی له خراپه ناکات. هه‌روه‌ها بیلالی کوڕی سه‌عد ده‌ڵێت: گوناه ئه‌گه‌ر شاردرایه‌وه زیانی ته‌نها بۆ خاوه‌نه‌که‌ی هه‌یه؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاشکرا کڕاو نه‌شگۆڕێندرا زیان به گشتی ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رمووێت: یه‌که‌مین جیهاد که تواناتان به‌سه‌ریدا هه‌بێت، جیهادی به ده‌سته، پاشان جیهادی به زوبان، دواتر جیهادی به دڵ، ئه‌گه‌ر دڵ چاکه‌ی نه‌زانی و نه‌هی له خراپه نه‌کرد، ئه‌وا دڵێکی ریسوا‌و شه‌رمه‌زارو سه‌ره‌وژێره.
موسڵمانانی به‌رێز: ده‌باره‌ی مه‌رته‌به‌و پله‌کانی گۆڕینی خراپه، ئه‌وا چه‌ند پله‌یه‌که:
1/ گۆڕینی خراپه به ده‌ست، واته به ده‌ستت خراپه‌که بگۆڕیت، به مه‌رجێك نه‌بێته مایه‌ی خراپه‌یه‌ك یان خراپه‌یه‌کی زیاتر، بۆ نموونه ئه‌کرێ ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌كت بینی، نامه‌یه‌ك بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بابه‌ته‌که بنێری، مه‌گه‌ر باسی هودهودی سلێمان پێغه‌مبه‌رت نه‌زانیوه، رۆژێکیان که به‌ڵقیسه‌ی شاژنی سه‌به‌ئی دیت له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ی خه‌ریکی خۆرپه‌رستی بوون، چی کرد؟ چ رۆڵێکی هه‌بوو؟ ئه‌و خراپه‌یه‌ی هودهود دیتی شیرکو هاوبه‌ش په‌یداکردن بوو بۆ خوا، هه‌رکه چاوی پێکه‌وت یه‌کسه‌ر هودهود که‌وته جوڵه بۆ لابردنی ئه‌م خراپه‌یه، هه‌واڵه‌که‌ی گه‌یانده لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پێیگووت: (إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ* وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ)، واته: له‌وێ ژنێکم دیوه پاشایه به‌سه‌ریانه‌وه‌و خاوه‌نی هه‌موو شتێکه‌و ته‌ختێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه.
2/ گۆرین به زمان، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی به ده‌ست خراپه‌که بگۆڕی ئه‌وا به زمان بیگۆڕه، ئه‌ویش به ئامۆژگاریکردن، چونکه ئاینی ئیسلام ئامۆژگارییه، ئامۆژگاریکردنیش چه‌ند ئاداب و ره‌وشتێکی هه‌یه:
1. به ئاشکراو به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ئامۆژگاری نه‌که‌ین، له پێش خه‌ڵك به ئاشکرا پێی مه‌ڵێ: تۆ نوێژنه‌که‌ری، نوێژنه‌که‌ریش مه‌لعون و نه‌فرینه، چونکه وه‌ك گووتراوه: ئه‌وه‌ی به نهێنی ئامۆژگاری براکه‌ی بکات ئه‌وه به‌ڕاستی ئامۆژگاری کردووه‌و جوانی کردووه، ئه‌وه‌ی به ئاشکراش ئامۆژگاری بکات، ئه‌وه ریسوا‌و ناشیرینی کردووه.
2. ئامۆژگاریکردنه‌که به قسه‌ی جوان و نه‌رم و نیان بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) واته: به حیکمه‌ت و کارزانی و ئامۆژگاری باش بانگه‌وازی خه‌ڵك بکه بۆ رێگه‌ی خودات، وه به چاکترین شێوه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکه.
3/ گۆڕین به دڵ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (إذا عُمِلَت الخطيئةُ في الأرض كان من شَهدها فكَرهَها كان كمن غابَ عنها، ومن غابَ عنها فَرضيها كان كمن شَهدها) رواه أبوداود. واته: ئه‌گه‌ر گوناحێك له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌ی له‌وێ بوو به‌ڵام پێی ناخۆش بوو، وه‌ك ئه‌وه وایه که له‌وێ نه‌بووبێت، ئه‌وه‌ش که له‌وێ نه‌بووه پێی رازی بووه وه‌ك ئه‌وه وایه که له‌وێ بووبێت.
مه‌رجه‌کانی گۆڕینی خراپه.
موسڵمانانی به‌رێز: ئه‌و مونکه‌رو خراپه‌یه‌ی پێویسته بگۆردرێت چه‌ند مه‌رجێکی هه‌یه:
1. پێویسته خراپه‌که به کۆده‌نگی حه‌رام بێت.
2. خراپه‌که به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
3. ترسی خراپه‌یه‌کی گه‌وره‌تر نه‌بێت، هه‌ربۆیه زانایان بڕیاریان داوه بێده‌نگ بن له خراپه‌یه‌ك که ترسی خراپه‌یه‌کی گه‌وره‌تر هه‌بێت، بۆیه ته‌نها ئه‌وه بکرێت که زیانه‌که‌ی که‌متره.
تێبینی:
ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |