جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌كه‌وێته ده‌یه‌مین رۆژی زیلحه‌ججه، كه گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین رۆژه‌كانی ساڵن، هه‌روه‌ك جابر (خوا لێی رازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه, كه پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: (أفضل أیام الدنیا أیام العشر)، دووه‌مین جه‌ژنی موسڵمانانه له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، كه هه‌ردووكیان دوای عیبادهتو پهرستشو خواپهرستیو نزا‌و پاڕانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگاره‌وه دێن.
رۆژانی جه‌ژنی قوربان یه‌كێكه له رۆژه پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته‌كانی موسڵمانان‌و، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: (أفضل اڵایام عند الله یوم النحر ثم یوم القر) كه رۆژانی 10و 11ی زیلحه‌ججه دهكاتو، ئه‌م رۆژانه (یوم عرفه ویوم النحر وأیام منی عیدنا أهل الإسلام وه‌ی أیام أكل وشرب وذكر لله) رۆژانی جهژنو شادی‌و ئاشتهواییو خواردن‌و خواردنه‌وه‌و بهخشینو قوربانیكردنو زیكری خوایه‌و، تایبهتمهندیو گه‌وره‌یی خۆیان هه‌یه‌و، ئه‌حكام‌و دروشم‌و ئادابی جیاواز له رۆژانی دیكه‌یان هه‌یه، كه ده‌بێ موسڵمان ئاگادار بێت‌و بیانزانێتو جێبه‌جێیان بكات، (ومن یعظم شعائر الله فإنها من تقوی القلوب).
گرنگترین ئادابه‌كانی جه‌ژنی قوربان:
1- (التكبیر) واته: زۆر دوباره‌كردنه‌وه وشه‌ی (الله أكبر)، كه دیارترین درووشمی جه‌ژنه‌و، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (واذكروا الله فی أیام معدودات...) هه‌ر له شه‌وی یه‌كه‌می جه‌ژن تا چوارده‌هه‌مین رۆژی زیلحه‌ججه، له هه‌موو شوێن‌و كاتێكی گونجاو، هه‌روه‌ك صه‌حابه‌كان (خوا لێیان رازی بێت) ئه‌م زیكرهیان كردووه‌و، شێوازه‌كه‌یشی به‌م جۆره‌یه: (الله أكبر الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله والله أكبر، الله أكبر ولله الحمد).
2- به‌شداری كردن له نوێژ‌و خوتبه‌ی جه‌ژن: هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌دا ئوم عه‌تیه ریوایه‌تی كردووه: (أمرنا رسول الله صلی الله علیه وسلم أن نخرج فی الفطر واڵاضحی العواتق والحیض وذوات الخدور فأما الحیض فیعتزلن المصلی ویشهدن الخیر ودعوة المسلمین.قلت: یا رسول الله إحدانا لا یكون لها جلباب قال:لتلبسها أختها من جلبابها )، كه نوێژه‌كه ده‌كه‌وێته به‌یانی رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن، له دوای هه‌ڵاتنی رۆژ، پاشان هه‌ردو وتاری جه‌ژن له‌لایه‌ن مامۆستا‌و وتاربێژه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه.
3- قوربانی كردن: باشترین‌و گه‌وره‌ترین كار‌و كرده‌وه له رۆژانی جه‌ژنی قوربان له دوای نوێژی جه‌ژن، ئه‌نجامدانی قوربانی‌و، به‌خشینی گۆشتی قوربانیهكهیه به موسڵمان، هه‌روه‌ك بهڕاْ (خوا لێی رازی بێت) له فه‌رمووده‌یه‌كدا گێڕاویه‌تیه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: (إن أول ما نبدأ من یومنا هذا أن نُصلی پم نرجع فننحر، فمن فعل فقد أصاب سُنَّتنا).
4- له‌به‌ركردنی جل‌و به‌رگی جوان‌و خۆ پۆشته كردن: چونكه سیمای جه‌ژن جواتنر دهكاتو، خۆشیه‌كان زیاتر دهكاتو، خوای گه‌وره‌ش جوان‌و پاكه‌و حه‌زده‌كات به‌نده‌كانیشی وابن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خواش (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ جه‌ژنه‌كان جوببه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه.
5- ده‌ربڕینی خۆشی‌و خۆشحاڵی به هه‌ندێك رێوڕه‌سمی كلتوری‌و یاری‌و سروود‌و هۆنراوه‌و ئاوازی شه‌رعی، هه‌روه‌ك دایكمان عائیشه (خوا لێی رازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (دخل علی َّ رسول الله صلی الله علیه وسلم وعندی جاریتان تغنیان… ) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وكان یوم عید یلعب فیه السودان بالدَّڕق والحراب...)، ئیبن حه‌جه‌ر (ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ده‌ربڕینی خۆشی به شێوازی شه‌رعی له رۆژانی جه‌ژن دا.
6- گۆڕینی رێگای چوونه مزگهوتو هاتنه‌وه بۆ ماڵ: له فه‌رمووده‌دا هاتووه، پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) (كان إذا خرج إلی العید رجع من غیر الطریق الذی ذهب فیه)، واته: له نوێژی رۆژی جه‌ژندا، كاتێك كه چووه بۆ مزگه‌وت به رێگایه‌ك داچووه، پاشان كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ، به ڕێگایێكی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
7/ پیرۆزباییكردن له‌یه‌كتری: سوننه‌ته كه موسڵمانان پیرۆزبایی له یه‌كتری بكهنو، به زه‌رده‌خه‌نه‌و خۆشیه‌وه ته‌وقه بكهنو، گه‌ردنی یه‌كتر ئازاد بكهنو، بیكه‌ن به هه‌لێك بۆ یه‌كتر بهخشینو، وه‌لانانی توڕهییو ناخۆشیه‌كان، له فه‌رمووده‌شدا هاتووه: (كان أصحاب رسول الله صلی الله علیه وسلم إذا التقوا یوم العید یقول بعضهم لبعض: تقبل الله منا ومنك).
ماوه‌ته‌وه بگوترێ، كه هه‌ندێك هه‌ڵه‌ش هه‌ن ناكرێ باسیان نه‌كرێ‌و موسڵمان ئاگاداری نه‌بێت:
1- درووست نیه له رۆژانی جه‌ژن موسڵمان به‌رۆژوو ببێت، ئه‌بو سه‌عیدی خودری (خوا لێی رازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (نه‌ی رسول الله صلی الله علیه وسلم عن صیام یومین:یوم الفطر ویوم النحر) هه‌روه‌ها نوبهیشهی هوزهلی (خوا لێی رازی بێت) ده‌فه‌رموێت: ( أیام التشریق أیام أكل وشرب وذكر الله عز وجل).
2- نابێ‌و دروست نیه، كه به‌ناوی جه‌ژنه‌وه تێكه‌ڵاوی‌و ته‌وقه‌كردن هه‌بێت له نێوان پیاوان‌و ئافره‌تان، یان كچان‌و كوڕان.
3- بۆن‌و رازاندنه‌وه‌و خۆده‌رخستنی لهشو لار‌و جه‌سته‌ی ئافره‌تان به‌ده‌ر له سنووری شه‌رعی، له هیچ بۆنه‌و له ژێر هیچ ناوێكه‌وه رێگه پێدراو نیه، به تایبه‌تیش كه جه‌ژنی قوربان مه‌راسیمێكی ئایینیه‌و، ده‌بێ ره‌چاوی حورمه‌تی ئه‌و بۆنه‌یه بگیرێ.
4- هه‌رچه‌نده به‌خشینی پاره‌و سه‌رفكردنی لهماڵو منداڵ و پێداویستیه‌كانی جه‌ژن یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كانی جهژنو، خێرێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام زێدهڕۆییو سه‌رفكردنی پاره‌و پولی زۆر له جل‌و بهرگو خواردن‌و به‌خشینی جه‌ژنانه‌ی منداڵان به شێوه‌یه‌كی بێ سنوور‌و به‌ربڵاو، كارێكی ناشه‌رعیه‌و، ده‌چێته خانه‌ی ئیسرافو به‌هه‌ده‌ردانی ماڵ‌و موڵك.
5- قوربانی كردن خێرێكی گه‌وره‌و نه‌بڕاوه‌یه، به‌ڵام ته‌نها وشترو مانگا‌و بزن‌و مه‌ڕ ـ هه‌ریه‌كه‌و به مه‌رجی خۆی ـ بۆ قوربانی دهشێنو، ناكرێت گیاندارو په‌ڵه‌وه‌ری دیكه بكرێنه قوربانی، مه‌گه‌ر بۆ خواردنی ئاسایی ناوماڵ بێت، یان بۆ به‌خشین بێت به‌ڵام به‌ناوی قوربانی نه‌بێت.
6- هیچ نوێژێكی سوننه‌ت لهپاشو پێشی نوێژ‌و خوتبه‌ی جه‌ژن نیه‌و، له فه‌رمووده‌دا هاتووه: (إن النبی صلی الله علیه وسلم صلی یوم العید ركعتین لم یصلی قبلهما ولا بعدهما).
خوای گه‌وره عیبادهتو چاكه‌ی هه‌موومان قه‌بوڵ بكات‌و، جه‌ژنتان پیرۆز.
تێبینی: ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |