یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-10-30
ژیانێکی بەختەوەر

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئیمانداران:
بێگومان هەموو تاکێکی مرۆڤەکان لەگەڵ بە جیاوازی ئاین و مەزهەب و نەتەوەو دابو نەریتەوە هەوڵ دەدات ژیانێکی بەختەوەری دوور لە ناخۆشی بۆ خۆی فەراهەم بکات، زۆرن ئەوانەی پێشان و ئێستاش بە دوای بەختەوەریدا دەگەڕێن، هەر بۆیە رێکخراوی زۆریان دامەزراندوون، هەریەکەیان بانگەشەی سەرکەوتنی رێبازەکەی دەکات بۆ بەختەوەری، بەڵام هەموو شتێك پێوەری خۆی هەیە، پێویستە ئەوانەی پێوەرەکە دادەنێن پسپۆڕی و شارەزاییان لێی هەبێت، وەك:
١/ پێویستە شارەزای دڵ و دەروونی مرۆڤ بێت، بەشێوەیەك دڵی مرۆڤ بخوێنێتەوەو، بزانێت بە چی دڵخۆش و خەمبار دەبیت.
2/ پێویستە شارەزا بێت لە بە بەهاو رەوشتە بەرزەکان، بەشێوەیەك بزانێت کە مرۆڤ بۆ بەختەوەر بوون پێویستی بە چی هەیە، نەك دەست بۆ شتێك ببات کە ماوەیەك دڵخۆشی بکات، دواتریش ژیانی مرۆڤەکان تاڵ بکات و ئەوەندەی هەیە ئەویشی لێ تێك بدات، چونکە مرۆڤ لە کاتی لە دایكبوونەوە تا وەفات دەکات و دەگەڕێتەوە قیامەت پێویستی بە بەختەوەرییە.
3/ پێویستە شارەزاو زانا بێت بە گەل و نەتەوەکانی رابردوو، کە بە درێژایی مێژوو ئەم گەلانە بەچی پێشکەوتن و بە چیش خاپوور کران.
4/ شارەزای قۆناغی ئێستای ژیان بێت و، دۆست و دوژمن لێك جیا بکاتەوە.

موسڵمانان:
مرۆڤ لە خولانەوەی ژیاندا دوو جۆری هەیە:
یەکەم: مرۆڤێك خوا دەپەرستێت و لەسەر کەسابەتی دەستی خۆی بە حەڵاڵی دەژیت و، موشتاقە تا خەڵك سوودی لێ وەربگرێت.
دووەم: کەسێك بە دوای ئارەزووەکانی دەکەوێت و، جیاوازی لە نێوان حەڵاڵ و حەرام ناکات.
بەڵام لێرەدا پرسیارێکی گرنگ هەیە: ئایا کێ بەختەوەری راستەقینەیە، لەوەدا خوای گەورە وەڵاممان دەداتەوە کاتێك دەفەرمووێت: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى * قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيرًا * قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى)سورة طه/ 124-126 واتە: ئەوەی پشت لە یادکردنەوەی من هەڵکا ژیانێکی ناخۆش ئەژی لە دنیادا، لە قیامەتیشا بە کوێری حەشری ئەکەین* ئەویش لە ئەڵێ: خوایە بۆ بە کوێری حەشرت کردم لە کاتێکا من لە دنیادا چاوساغ و بینا بووم؟ * خوا فەرمووی: وامان پێکردی چونکە لە دنیادا ئایەتی ئێمەت بۆ هات کەچی فەرامۆشت کردو گوێت نەدایێ، تۆیش هەروا ئەمرۆ لەبەر چاو ئەکەوی و فەرامۆش ئەکرێی.

ئیمانداران:
با پێکەوە گوێبگرین تا نیشانەکانی بەختەوەری بزانین، کە بریتین لە:
1/ بەدوای چاکترین گوفتار دەکەون. وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُولَئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ)سورة الزّمر/ 18. واتە: (ئەوانە کە گرێ دەگرن و شوێنی ئەوەی ئەکەون کە لە هەموویان باشترە، ئەوانە کەسانێکن خوا هیدایەتی داون و، ئەوانە خاوەنی عەقڵ و فامی ساغ و رێکوپێکن).
2/ دڵیان پاکە لە فرت و فێڵ و حەسادەت و رقبوونەوە لە خەڵك، وەك شاعیر دەڵێت:
خلص فؤادك من غِلٍّ ومن حسدٍ
فإنّ الغِلّ في القلب مثل الغُلّ في العنق
واتە: دڵت پاك بکەوە فرت و فێڵ و حەسادەت بردن، بوونی فرت و فێڵ لە دڵدا وەکو زنجی وایە لە گەردندا.
3/ کەسانی بەختەوەر خۆیان لە حەرام دەپارێزن تا ئەگەر شتێكی گوماناویش بێت، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (دع ما یریبك إلی ما لا یریبك). واتە: واز لە شتانە بێنە کە دەتخەنە گومان بۆ ئەو شتانەی ناتخەنە گومانەوە.
4/ پێویستە تامەزرۆی تێکەڵی و هامووشۆی کەسانی دیندارو موسڵمان بێت، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (المرء علی دین خلیله فلینظر أحدکم من یخالل). واتەڵ مرۆڤ لەسەر دینی هاوڕێکەی دایە، بۆیە هەریەکەتان تاماشای ئەو کەسە کەن کە هاوڕێیەتی دەکەن.
5/ پێداویستی خەڵك جێبەجێ بکات، واتە ئەو کەسە بەختەوەرە کە ئیشو پێداویستی خەڵك رادەپەڕێنێت، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (خیر الناس أنفعهم للناس). واتە: باشترین کەس ئەو کەسەیە کە بۆ خەڵك بە کەڵکترە.
6/ واز لەو شتانە دەهێنێت کە پەیوەندییان بە ئەوەوە نییە، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (من حسن إسلام المرء ترکه ما لا یعنیه). واتە: لە جوانی موسڵمانێتی مرۆڤدایە واز لەو شتانە بێنێت کە پەیوەندییان بە ئەوەوە نییە.
7/ مردن لە یاد ناکات. پێغمەبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (کفی بالموت واعظا). واتە: مردن بۆ ئامرۆژگاریکردن بەسە.
بۆیە هەر کەسێك ئەو خاڵانەی تێدا هاتنە دی، ئەوا لە ناخەوە بەختەوەرە.