به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
موسڵمانانی به‌رێز:
سرووشی ژیان وایه به‌رده‌وام خۆشی و ناخۆشی دێته پێشه‌وه، هیچ کاتێك ژیان وا نه‌بووه بێ گرفت‌و کێشه‌و ناخۆشی بێت، هه‌ندێك له‌و ناخۆشیانه له رێگه‌ی لاشه‌ی مرۆڤه‌وه دێنه پێش وه‌ك نه‌خۆش که‌وتن و، له ده‌ستدانی ئه‌ندامه‌کانی لاشه‌و، برینداربوون، یا له که‌سانی دیکه‌وه دێنه پێشی وه‌ك له ده‌ستدانی خزم و کهسو کار یان نه‌خۆشکه‌وتنی خزمێکی، یاخواد له ماڵه‌و دێته پێشی، وه‌ك ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ژارییه‌کی بکوژ بێت، یان له مامه‌ڵه‌کردندا زه‌ره‌ر بکات، یان کێشه‌ی پێکهێنانی ماڵ یان ژیانی هاوسه‌ری بێت، یاخواد به‌هۆی باوبۆڕو لافاوو ئاوههڵستانهوه ماڵ و حاڵی له ده‌ست بچێت. که‌واته ژیان چۆن چه‌ند ساتێكی خۆشی هه‌یه به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌ندان ساتی ناخۆشی هه‌ن، لێره‌وه خوای گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌کات، که به‌ره‌و چاکه‌کاری بچین، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ* الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ) سورهة آل عمران/ 133، واته: په‌له بکه‌ن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی لێخۆشبوونی خوایی و وه‌ده‌سهێنانی به‌هه‌شتێك پانتاییه‌که‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وییه، بۆ ته‌قواداران ئاماده کراوه، ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا ده‌به‌خشن و تووڕه‌بوونیان ده‌خۆنه‌وه‌و له خه‌ڵک ده‌بوورن، خوای گه‌وره چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت.
له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره هانمان ده‌دات تا پێشبرکێ بکه‌ین له‌سه‌ر چاکه‌کاری و به‌خشین، وه‌ك دیاره چاکهکاردن له‌گه‌ڵ لێقه‌وماوان و هاوکاریکردنی ئه‌وانه‌ی پێویستییان به هاوکاریکردنه له پێشه‌وه‌ی هه‌موو چاکه‌و به‌خشینێکه، ئه‌وه‌ش ته‌نها خێرێك نییه به‌ڵکو بۆی به چه‌نده‌ها خێر حسابه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا)، واته ئه‌وه چاکه‌یه‌ك بێ نێت ده چاکه‌ی وه‌کو ئه‌وی پێده‌ده‌ین، که‌واته خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌که‌ن و، له کاتی لێقه‌ومان پێداویستییه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك، ئه‌و که‌سه‌ش که به پیر خه‌ڵکه‌وه ده‌چێت و کێشه‌و گرفته‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌کات خۆشه‌ویستترین که‌سه به‌کای خواوه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علئه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (أحب الناس إلى الله أنفعهم) واته: خۆشه‌ویسترینی خه‌ك به سوودترینیانه، که‌واته کامه‌یان بۆ خه‌ڵک و هاوڵاتیان له گشتیان به سوودتره ئه‌وه له‌لای خوای گه‌وره له هه‌موویان خۆشه‌ویستتره.
موسڵمانانی به‌ڕێز:
دیاره هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین چۆن زۆرترین خێر‌و چآکه کۆبکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌رزی و روو سووری بگه‌ڕێینه‌وه لای خوای گه‌وره، بسه‌لمێنین عه‌بدێكی دڵسۆز‌و پاك و گوێڕایه‌ڵ بووینه، لێره‌دا ده‌بینین خوای گه‌وره چاکه‌ی بۆمان زۆر ئاسان کردووه، نه‌ك هه‌ر چاکی کردووه به‌ڵکو بهخۆشهویستترینیشی داناوه، جا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کاروانی خێر‌و چاکه‌یه بێبه‌ش نه‌بین با هه‌وڵده‌ین هاوکاری خه‌ڵك بین، کاتێك خه‌ڵك که‌سێکی نه‌خۆش ده‌بێت یان تووشی هه‌ژاری ده‌بێت یان ماڵی ده‌که‌وێته به‌ر لافاوی باران یان ئاگری تێبهردهبیت نابێ مرۆڤی موسڵمان ده‌سته‌وه‌ستان دابنیشێت و ته‌نها ته‌ماشا بکات، به‌ڵکو پێویسته به پیریانهوه بچێت‌و هاوکارییان بکات، چونکه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (من نفس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا نفس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة، ومن يسر على معسر يسر الله عليه في الدنيا والآخرة، ومن ستر مسلما ستره الله في الدنيا والآخرة، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه)، واته: ئه‌وه‌ی ناخۆشیێك له ناخۆشییه‌کانی دونیا له‌سه‌ر باوه‌ڕدارێك لاببات خوای گه‌وره یه‌کێك له ناخۆشییه‌کانی قیامه‌تی له‌سه‌ر لاده‌بات، ئه‌وه‌ی ئاسانکاری بۆ که‌سێك ده‌کات که که‌وتۆته ناخۆشی، ئه‌وا خوای گه‌وره له دونیا‌و ئاخیره‌تدا کارئاسانی بۆ ده‌کات، که‌سێك عه‌یبی موسڵمانێك بپۆشێت خوای گه‌وره له دونیا‌و ئاخیره‌ت ده‌یپۆشێت، خوای گه‌وره له هاریکاری به‌نده‌که‌ی دایه تا به‌نده‌که هاریکاری براکه‌ی بکات.
موسڵمانان
نه‌ك ته‌نها چاکه‌کردن به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ته‌نها به یه‌ك وشه‌ی صێر دڵی کسێكێ خۆش کرد بێت ده‌که‌وێته بن بارانی خێر‌و فه‌زڵی خوا خوایی، چونکه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (أحب الأعمال إلى لله سرور تدخله على مسلم) واته باشترین کارێك بۆ خوا ئه‌نجامی بده‌ی ئه‌وه‌ی خۆشییه‌ك بخه‌یته دڵی موسڵمانێك. جا ئه‌گه‌ر ته‌نها دڵخۆشکردنێك ئه‌و هه‌موو خێر‌و پاداشته‌ی هه‌بێت، ئه‌ی ده‌بێ ئه‌وانه چ پاداشتێکیان هه‌بێت که ماڵ و زمانیان دڵی خه‌ڵکی هه‌ژارو لێقه‌وماو خۆش ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له فهموودهیهکی تردا ده‌فه‌رمووێت: (يقول لله تعالى يوم القيامة: يا ابن آدم استطعمتك فلم تطعمني! فيقول: يا رب كيف أطعمك وأنت رب العالمين ؟! فيقول عز وجل: استطعمك عبدي فلان فلم تطعمه ٬ أما علمت أنك لو أطعمته لوجدت ذلك عندي؟!). واته: له رۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، داوای خواردنم لێت کرد پێت نه‌دام، ئه‌ویش ده‌ڵێت: چۆن خواردنت پێ بده‌م له کاتێكدا تۆ (رب العلمین)ی، ئه‌ویش ده‌فه‌رمووێت: مه‌گه‌ر نه‌ت ده‌زانی ئه‌گه‌ر خوارنت به فلان که‌س بدابوایه منت له‌وێ ده‌بینی، مه‌به‌ست لئهوهیه ئه‌وه‌ی خواردن بداته هه‌ژارو پێویستێك وه‌ك ئه‌وه وایه له‌وێ خوای دیتبێت، که‌واته پێچه‌وانه‌که‌شی، وات گێڕانه‌وه‌ی هاریکاری و به پیر وهنهچوونهوه ده‌چێته خانه‌ی پشگوێخستنی فه‌رمانی خوا.
بۆیه موسڵمانان
تکا ده‌که‌ین ئه‌و سیفه‌ته جوانه له ناومان بمێنێت چونکه هه‌تا رۆحی هواکاریمان له ناو ئه‌وا موسڵمانێتی له ناو هه‌ر زیندووه، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك به لافاوو باو بۆڕ له ناو چوو یان مالی ته‌ڕ بوو، ئه‌وه واجبێکی پیرۆزه بچین هاوکاری بکه‌ین. |