یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-11-27
ماف‌و ئازادی ئافره‌ت‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ بێڕێزیه‌ك به‌رانبه‌ر به‌ ئافره‌ت

موسڵمانانی به‌ڕێز بۆ ئاشنابوونی زیاتر به‌و بابه‌ته‌ گرنگه‌ ناوه‌رۆكی وتاره‌كه‌مان خۆی له‌ چه‌ند خاڵێك ئه‌بینێته‌وه‌:
1- خۆتان ئه‌زانن ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێكی جیهانی یه‌.. ئاینێكه‌ گونجاوه‌ بۆ هه‌موو كات‌و سه‌رده‌م‌و شوێنێك، ئاینی ئیسلام مافی هه‌موو خاوه‌ن مافێكی داوه‌.. وه‌ به‌رده‌وامیش فه‌رمان‌و ئامۆژگاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماف بدرێت به‌هه‌موو خاوه‌ن مافێك.. ( وآت كل ذي حق حقه) واته‌: به‌هه‌موو خاوه‌ن مافێك مافی خۆی پێ‌ بده‌ن ..
وه‌ هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمان‌و ئامۆژگاریانه‌ فه‌رمان‌و ئامۆژگاری پێ‌ كردووینه‌ به‌ پێدانی مافی ئافره‌ت‌و هه‌روه‌ها منداڵانی نازدار به‌ته‌واوه‌تی.. ئیسلام نه‌هی لێمان كردووه‌ له‌ سته‌مكردن ده‌رحه‌قیان‌و به‌كه‌م زانین سه‌یركردنیان..یانیش زه‌وت كردنی ئازادیه‌ ڕه‌واكانیان..یانیش لێ‌ زه‌وت كردنی میرات‌و ماڵ‌و سامانیان..!
ته‌نانه‌ت ئیسلام مافی ئه‌وه‌شی پێداون كه‌ بڕیاری ژیانی داهاتوویان به‌خۆیان بده‌ن‌و به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان شوو بكه‌ن به‌كه‌سانی شیاوو هاوشان‌و كه‌سێك كه‌ خۆی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێت كه‌ ژیانی داهاتووی له‌گه‌ڵ بباته‌ سه‌ر..
چونكه‌ ئه‌وه‌ مافی ڕه‌وای كه‌سیه‌ كه‌ خۆی بڕیاری ژیانی داهاتووی خۆی بدات.. ئه‌و مافه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی داویه‌تی به‌هه‌ر تاكێك..
وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هاوسه‌رگیری بناغه‌یه‌ بۆ دروستكردنی خێزان‌و خانه‌واده‌..كه‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوو دانانی خشتی یه‌كه‌مه‌ بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌..بۆیه‌ ئه‌وه‌ گومانی تێدانیه‌ كه‌ هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی رووبدات نه‌ك زۆری!
ئیسلام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ به‌ شوودانی كچ به‌ زۆری‌و به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی خۆی!
2- ئیسلام حه‌ق‌و مافی كوڕو كچی به‌رامبه‌ر كردووه‌ له‌چه‌ندین شوێن‌و بابه‌تی گرنگی ژیان.. بۆ نمونه‌:
أ- له‌هه‌ڵبژاردنی عه‌قیده‌و بیرو باوه‌ڕ: بۆ نمونه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ‌: ((لا اكراه فی الدین)) واته‌: زۆری نیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی عه‌قیده‌و بیرو باوه‌ڕ.. ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر دووك ره‌گه‌زه‌ به‌بێ‌ جیاوازی.
ب- له‌ئه‌نجامدانی واجباته‌كاتی شه‌رعی وه‌كو ئه‌نجامدانی نوێژو رۆژوو.. هتد.
ج- هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌پاداشت كردنه‌وه‌.. بۆ نمونه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((من عمل عملا صالحا من ذكر أو أنثى.. )) واته‌: هه‌ركه‌سێك كارو كرداری چاكه‌ ئه‌نجام ده‌داتن له‌ ره‌گه‌زی نێرو له‌ ره‌گه‌زی مێ‌.
د- هه‌روه‌ك له‌ سزاو حه‌دی شه‌رعی ش وه‌كو یه‌ك سه‌یر كراون.. بۆ نمون خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((السارق والسارقة فاقطعوا ايديهما..)) واته‌: پیاوی دزو ئافره‌تی دز ده‌ستیان ببڕن.
ر- سه‌باره‌ت به‌ ڕێزو حوڕمه‌ت.. رێز له‌هه‌ردووك ره‌گه‌ز گیراوه‌ وه‌كو یه‌كتری بێ‌ جیاوازی.. بۆ نمونه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (( ولقد كرمنا بني أدم)) واته‌: رێزمان گرتووه‌ له‌ مرۆڤ.
3- خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی هه‌ڵس‌و كه‌وتی پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ده‌فه‌رموێ‌:
((وعاشروهن بالمعروف فإن كرهتموهن فعس أن تكرهوا شيئا ويجعل الله فيه خيرا كثيرا)) واته‌: چاك ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵیان.. ئه‌گه‌ر خۆشیشتان نه‌ویستن (یانیش هه‌ڵسو كه‌وتێكیانتان خۆش نه‌ویست) ئه‌وه‌ ره‌نگبێت شتێك ئێوه‌ پێتان ناخۆشبێت به‌ڵام خوای گه‌وره‌ خێرو به‌ره‌كه‌تێكی زۆری خۆی تێدا به‌رجه‌سته‌ بكات..
وه‌ له‌ ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (( ومن أياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا اليها وجعل بينكم مودة ورحمة إن في ذلك لايات لقوم يتفكرون)) الروم : 20
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ‌: ((هن لباس لكم وأنتم لباس لهن)) واته‌: وه‌ك پۆشاك له‌هه‌موو خه‌ڵكی لێك نزیكترن.. وه‌ وه‌ك پۆشاكیش عه‌یب‌و كه‌م‌و كوڕی یه‌كتر داده‌پۆشن..
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) دووای ئازادكردنی مه‌كه‌ به‌یعه‌تی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كانی قوڕه‌یش به‌ستا هه‌روه‌كو چۆن به‌یعه‌تی له‌گه‌ڵ پیاوان به‌ستا ( به‌ قسه‌) تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هیندی خێزانی ئه‌بی سوفیانیش..
هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: (خیركم خیركم لاهله‌ وأنا خیركم لاهلی) واته‌: چاكترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ چاك بێت بۆ خێزان‌و ماڵ‌و منداڵی خۆی.. وه‌ منیش له‌هه‌مووتان چاكترم بۆ ماڵ‌و منداڵی خۆم..
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تر دا ده‌فه‌رموێ‌: (من كانت له ابنتان أو أختان فأحسن إلیهما ما صحبتاه كنت أنا وهو فی الجنتین كهاتین) واته‌: هه‌ر كه‌سێك دوو كچ یانیش دوو خوشكی هه‌بن له‌گه‌ڵیان چاك بێت تا له‌گه‌ڵ ئه‌و دانه‌ ئه‌وه‌ من‌و ئه‌و له‌به‌هه‌شت وه‌كو په‌نجه‌ی شایه‌تومان‌و ناوه‌ڕاست لێك نزیك ده‌بین..
وه‌ له‌ ئاخیر وتاری حه‌جی ماڵئاوایی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه‌ وسلم به‌ ئومه‌تی فه‌رموو: (أصیكم بالنسا‌و خیرا) واته‌: ئامۆژگاریتان ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كانتان باشبن.
لێره‌وه‌ گه‌یشتینه‌ چه‌ند نه‌تیجه‌و ئامانجێكی گه‌وره‌.. بۆ نمونه‌:
1- ئیسلام ماف‌و ئازادی‌و ئیراده‌ی ئافره‌تی پاراستووه‌.. وه‌ به‌ره‌نگاری هه‌موو جۆره‌ عوڕف‌و عادات‌و ته‌قالیدی نه‌زانانه‌و دژ به‌ ئافره‌تان بووه‌ته‌وه‌..
بۆیه‌ لێره‌وه‌ پێویسته‌ كاركردن به‌ قورئان‌و فه‌رمووده‌ پێشه‌نگ‌و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بێت بۆ دابین كردن‌و ته‌ئمین كردنی مافی ڕه‌وای ئافره‌ت.
2- بۆ زانینی ماف ‌و پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانی له‌ قورئان ‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت وه‌ری بگریت، به‌ڵام جێگیركردنی ئه‌و مافانهه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ كاری جددی هه‌یه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك داب ‌و نه‌ریتی نامرۆڤانه‌ هه‌ن ده‌بنه‌ رێگر له‌ چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌.
3- پێویسته‌ له‌سه‌ر دام‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌و به‌ ئاگاهینانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌مه‌ڕ هه‌موو حه‌ق‌و مافێكی ئافره‌تان له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پیرۆز..
بۆیه‌ هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ پێویسته‌ وتارخوێنانی به‌ڕێز له‌ وتاره‌كانیان گرنگی زۆر بده‌ن به‌:
أ- بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ب- ئه‌وه‌ی ده‌یڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ر له‌سه‌ر چاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراوو به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن.. نه‌ك له‌سه‌رچاوه‌ی نادیارو قسه‌ی كه‌سێك یانیش چه‌ند كه‌سانێك.. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((إن جاءكم فاسق بنبأ فتبينوا)) ئه‌گه‌ر كه‌سێكی فاسق هه‌واڵێكی بۆ هێنان ئه‌وه‌ (خێرا باسی مه‌كه‌نه‌وه‌و) پێبكه‌ون.
جـ- بۆ خه‌ڵكی رونی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ قسه‌ هێنان‌و بردن‌و باسكردنی خه‌ڵكی چه‌نده‌ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌.. ئه‌وه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌كان سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕه‌ف‌و ناموسی خه‌ڵكی بێت..؟!
وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵًكی رونبكرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن‌و ریساله‌ی هه‌ڵه‌و بوختان بینای خوا نه‌ ڕوخیًَنن‌و خۆیان ڕۆڵه‌كانی خۆیان خه‌ڵتانی خوێن نه‌كه‌ن!
د- وه‌ پێویسته‌ ئامۆژگاری هه‌موو باوك‌و سه‌رپه‌رشتیارانی كچ بكرێت كه‌ به‌ زۆری كچه‌كانیان به‌شوو نه‌ده‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌و ناخۆشی تێ‌ ئه‌كه‌وێت؟ بۆخۆشیان‌و بۆ كچه‌كانیشیان؟
وه‌ پێویسته‌ باوك‌و سه‌رپه‌رشتیارانی كچ له‌وه‌ ئاگاداربكرێنه‌وه‌ كه‌ به‌ بچووكی كچ ماره‌ نه‌بڕن! جا به‌هه‌ر هۆكارێك بیت.. تا به‌هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و خووه‌ ناڕێكه‌ له‌ناو ببه‌ین..
وه‌ پێویسته‌ ئامۆژگاری باوكان‌و سه‌رپه‌رشتیارانی كچ بكرێت به‌وه‌ی له‌به‌ر خاتری هیچ كه‌س قوربانی به‌ كچ نه‌درێت‌و ژیانی تاڵ نه‌كرێت!
وه‌ لێره‌شه‌وه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداری ئه‌وه‌ بن كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دونیاو هه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت قوربانی به‌ ئافره‌ت بدرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌.