بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((ذرهم يأكلوا ويتمتعوا ويلههم الامل فسوف يعلمون)) الحجر: 3
واته: (گه‌ر به گوێیان نه‌كردی) لێیانبگه‌ڕێ با بخۆن‌و بخۆنه‌وه‌و ڕابوێرن خۆزگه‌و ئاواتی زۆر بێ ئاگایان ده‌كات (له مردن‌و دوواڕۆژ) ئینجا له‌مه‌ودووا ده‌زانن..؟!
موسڵمانانی به‌ڕێز:
دونیا وه‌ك ئاوێكی سوێر وایه چه‌ندی لێیبخۆیته‌وه هه‌ر تێنوێتیت لێ‌ی ناشكێت‌و تێنووترت ده‌كات..! كه‌واته زۆر گرنگه بۆ مرۆڤ قه‌ناعه‌تی هه‌بێت به رزق‌و رۆزی خۆی ئینجا له هه‌ر ئاستێك دا بێت.. په‌لامار بۆ كار‌و رزقی حه‌ڕام نه‌بات!
ئه‌وه بزانن یه‌كه‌م كه‌س كه شه‌یتان زه‌فه‌ری پێ برد به هۆكاری ته‌ماحی ئه‌وه باوكمان ئاده‌م بوو علیه السلام ..! كه‌واته ته‌ماحی ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ شه‌یتان كه له‌و ده‌رگاو ڕێیه‌وه به‌چه‌ندین شێواز مرۆڤ له خشته ده‌بات‌و تووشی حه‌ڕام‌و گوناهو بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان ده‌كات..!
خۆشتان ده‌زانن شه‌یتان دووژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئێمه‌یه پێویسته ئاگامان له‌خۆبیت‌و له خشته‌مان نه‌بات!
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((واضرب له‌م مثل الحياة الدنيا كماء أنزلناه من السما‌ء فاختلط به نبات الارض فأصبح هشيما تذروه الرياح وكان الله على كل شي‌ء مقتدرا)) الكهف: 45
بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه بده‌ین شوبهاندنی ژیانی دونیا به ئاو چه‌ندین حیكمه‌ت‌و واتای خۆی هه‌یه.. بۆ نمونه:
1- باران به فڕو فێڵ دانابه‌زێت.. هه‌ر وایه ژیانی دونیاش به‌م شێوه‌یه تاسه‌ری بۆ كه‌س ناچێت.
2- باران به توانا‌و هێزی كه‌س دانابه‌زێت جگه له قودره‌تی په‌روه‌ردگار .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه باران به ته‌قدیری خوا داده‌به‌زێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا به دوعا‌و پاڕانه‌وه خوای گه‌وره ده‌یبارێنێت به‌سه‌رماندا.. رزق‌و رۆزی دونیاش به‌م شێوه‌یه‌یه.
واته سه‌باره‌ت به رزق‌و رۆزی: ئه‌كرێت هه‌ر به‌ته‌قدیر بێت‌و، ئه‌شكرێت به دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و ئه‌نجامدانی صه‌ده‌قه‌و كاری چاكه بێت.
3- ئاو ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر پێویستی بێت بێگومان سوودی خۆی ئه‌بێت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پێویستی زیاتر بوو (بۆ نمونه: بووه لافاو) ئه‌وه بێگومان زیان ئه‌دات.. ماڵی دونیاش هه‌ر وایه..
زۆر كه‌س هه‌یه به‌واسیته‌ی ماڵی زۆر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له خشته چووه‌و شه‌یتان فریوی داوه‌و له‌چه‌ندین رێگاوه زیانی پێ گه‌یاندووه‌و زه‌فه‌ری پێ بردووه‌و تووشی گوناهو بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كردووه!
4- ئاو ئه‌گه‌ر به ڕێڕه‌وی خۆی دابڕوات ئه‌وه هه‌م پاكه‌و هه‌م سوود ئه‌گه‌یه‌نێت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشی گیرا هه‌م پیس ئه‌بێت‌و هه‌م زیان ئه‌گه‌یه‌نێت به‌ده‌وروبه‌ری.. ماڵی دونیاش هه‌روایه به‌م شێوه‌یه‌یه!
5- ئاو ئه‌گه‌ر پاك بێت هه‌م بۆ تێنوێتی شكاندن‌و هه‌م بۆ پاككردنه‌وه‌ی جلك‌و به‌رگ‌و ده‌وروبه‌ر به‌كاردێت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیس بێت بۆ هیچێك له‌وانه به عه‌مه‌ل نایه‌ت..
ماڵی دونیاش هه‌روایه.. ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ بێت ئه‌وه سوودی ئه‌بێت‌و ئه‌گه‌ر حه‌ڕامیش بێت ئه‌وه گوناهو تاوان‌و كاردانه‌وه‌ی سلبی‌و خراپی له ژیانی ئه‌بێت!
6- ئاو دار‌و بار‌و گژو گیا‌و ده‌غڵ‌و دان شین ده‌كات‌و ژینگه پاك‌و جوان ده‌كات .. به‌ڵام پشت به‌ستیش نیه له رووداو‌و پێشهاته‌و كاره‌ساتی سروشتی‌و تێكچوون‌و له‌ناوچوونی! ماڵ یش هه‌روایه.. خانوو بینای پێ دروست ئه‌كرێت‌و دیمه‌نی شار‌و دێهات‌و ژینگه‌ی پێ جوان ده‌كرێت .. به‌ڵام پشت به‌ستیش نیه له رووداو‌و پێشهاته‌و وێران بوونی!
7- ئاو دار‌و باری پێ ده‌ڕوێت‌و له‌كاتی به‌رووبوومی.. ئه‌وه میوه‌جات‌و به‌رووبومی سوودی لێ ئه‌بینرێت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشك بوو ئه‌وه میوه‌و به‌روبوومی نابێت! هه‌روایه مرۆڤه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌نه.. پێشی ئه‌وه‌ی بكه‌وته (ارذل العمر) به‌ناو ساڵ كه‌وتن‌و په‌ككه‌وته‌یی ئه‌وه سوودی خۆی ئه‌بێت.. پاشان سوودی بۆخۆشی نابێت..!
موسڵمانانی به‌ڕێز:
پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ: (لوكان لابن ا‌دم وادیان من ذهب لابتغی لهما ثالثا) واته: ئه‌گه‌ر مرۆڤ دوو دۆڵ‌و شێوی له زێڕ هه‌بیت داوای سێیه‌م یش ده‌كات.. چاوی به‌نی ئاده‌م پڕ نابێته‌وه مه‌گه‌ر به خۆڵ نه‌بێت!
موسڵمانانی به‌ڕێز: هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران (علی نبینا وعلیهم الصلاه والسلام) هاتووه ئیللا قه‌ومه‌كه‌ی خۆی ئاگاداركردۆته‌وه له‌مه‌ترسییه‌كانی دونیا.. وه‌ك كورده‌واری خۆمان وته‌نی: گوریس درێژكردن له دونیا..
چونكه گوریسی هه‌موولایه‌كمان كورته‌و له‌مه‌خلوقات كه‌س تا هه‌تایی له دونیا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و نامینێته‌وه!
پێغمه‌به‌ر عیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێ: ( اعبروها ولا تعمروها) واته پێیدا ڕێ بكه‌ن به‌ڵام به نیازی هه‌تا هه‌تایی دایمه‌كوتن!
واته: به‌قه‌ده‌ر پێویستی ژیان كاری بۆ بكه‌ن نه‌ك له خۆی زیاتر!
بابمان ئاده‌م علیه السلام ده‌فه‌رموێ: (لا تركنوا الی الدنیا) ڕا مه‌كه‌ن بۆ دونیا (چونكه كاتیه‌و به‌جێ ی دێڵن)!
لوقمانی حه‌كیم له یه‌كێك له ئامۆژگاریه‌كانی خۆی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌یفه‌رموو: (یا بنی ان الدنیا بحر عمیق وقد غرق فیه ناس كثیر! فلتكن سفینتك فیها التقوی) واته: ئه‌ی كوڕی شیرینم ئه‌وه بزانه دونیا ده‌ریایه‌كی زۆر قۆڵ‌و بێ بنه.. خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناوی‌و له پێناویدا تیاچوون..با كه‌شتی سه‌رفرازی‌و رزگاربوونت (ته‌قوا) بێت..
ئه‌ی مرۆڤ خۆت بناسه.. تۆ باش بزانه كه له نێوان دوو سه‌فه‌ر دای..كه هه‌ردووكیان به‌رده‌وام ده‌تهێنن‌و ده‌تبه‌ن تا ده‌تگه‌یه‌ننه ئه‌جه‌ل.. كه ئه‌وانیش بریتینه له شه‌وو رۆژ..شه‌و ته‌سلیمی رۆژت ده‌كات‌و رۆژیش ته‌سلیمی شه‌وت ده‌كات تا ده‌گه‌یته كاتی دیاری كراوت!
جا چۆن دڵی خۆی خۆش ده‌كات به‌و دونیایه كه‌سێك كه شه‌وو ڕۆژی مانگه‌كانی ته‌مه‌نی بۆ پێك دێنن‌و مانگه‌كانیش ساڵی ته‌مه‌نی بۆ پێك دێنیت‌و! سه‌ره‌نجامیش عاقیبه‌ت مردنه ؟!
تكایه به عه‌قڵی سه‌لیمتان بیر بكه‌نه‌وه له واتای: (انا لله وانا الیه را‌جعون)؟!
هه‌ر كه‌سێك به ئیمانی ته‌واوه‌وه بزانێت كه به‌نده‌ی خوایه‌و وه سه‌ره‌نجام یش گه‌ڕانه‌وه‌مانه بۆ خزمه‌ت ئه‌و..وه ڕاده‌گیرێین له خزمه‌تی‌و پرسیار‌و حیسابی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت..
كه‌سێك ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌بێت كه‌واته ده‌زانێت له كردار‌و گوفتاره‌كانی خۆی به‌رپرسیاره له‌به‌رامبه‌ر زاتی خوا..
كه‌واته له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ بكه.. خۆت بۆ وه‌ڵامه‌كان ئاماده بكه!
موسڵمانانی به‌ڕێز:
ئه‌وه بزانن مرۆڤ له ژیانی خۆیدا 3جۆره خۆشه‌ویستی هه‌نه:
1- ماڵًی دونیا.
2- خانه‌واده‌و خزم‌و كه‌س‌و كار.
3- كار‌و كرداری.
ئه‌گه‌ر به‌نده مرد:
1- ماڵ‌و سه‌روه‌ت‌و سامان له‌گه‌ڵی ناڕۆن بۆ به‌خاك سپاردنی.. (باش بزانن ئه‌وه وه‌فای ماڵ‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی دونیایه)!
2- وه خانه‌واده‌و خزم‌و كه‌س‌و كاریش تا سه‌ر گۆِر له‌گه‌ڵی ده‌چن.. به‌ته‌نیا له‌ناو گۆڕ به‌جێ ی ده‌هێڵن! كه‌سیان له‌گه‌ڵی ناچنه ناو گۆڕ!
3- به‌ڵام كار‌و كرداری له‌گه‌ڵی ده‌مینێنه‌وه له‌ناو گۆِر تا رۆژی دووایی!
جا كرداره‌كانت زۆر‌و چاك بن ئه‌وه كه‌سێكی روو خۆش‌و بۆنخۆش هه‌میشه له‌گه‌ڵتدایه تا ده‌تگه‌یه‌نن به‌به‌هه‌شت..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كار‌و كرداره‌كانت تاوان‌و خراپ بن‌و (وه ته‌وبه‌شت له‌سه‌ریان نه‌كردبێت).. ئه‌وه كه‌سێكی زۆر ناشیرین‌و سامناك‌و بۆن ناخۆش له‌گه‌ڵتدایه تا ده‌تگه‌یه‌نن به دۆزه‌خ!
ئینجا لێره به‌ده‌ستی خۆته كامیان بۆخۆت هه‌ڵده‌بژێری؟!
یه‌حیای كوڕی موعاژ (خوا لێ ی رازی بێت) ده‌ڵێ: بۆ به‌نده هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر ماڵ‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی له‌كاتی مردنی بۆی موصیبه‌ت‌و به‌ئازارتر نیه..!
وتیان: چۆن؟
وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌یتی لێ ی ده‌بردرێت‌و ده‌بێت میرات‌و موڵكی غه‌یری خۆی.. وه له‌هه‌مووشی ورد‌و درشت‌و كه‌م‌و زۆر‌و حه‌ڵاڵ‌و حه‌ڕامی لێ ی پرسیار ده‌كرێته‌وه! وه كه‌سیش سزایه‌كی له‌جیاتی ناچێژیت!
پێشه‌وا عه‌لی خوا لێ‌ی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: ( تام‌و چێژی خۆشیه‌كانم كرد له دونیا نه‌مبینی له ته‌ندروست باشی‌و له‌ش ساغی خۆشتری تێدابێت، تاَلیه‌كانیشم قوت دا نه‌مبینی له پێویستی‌و موحتاج بوون به خه‌ڵك تاَلتری تێدابێت! ئاسن‌و به‌ردوو قوڕساییم به‌رزكردنه‌وه نه‌م بینی له قه‌رز قوڕستر هه‌بێت! ده‌زانم زه‌مانه دوو ڕۆژه رۆژێكیان بۆتۆیه‌و رۆژێكیشیان له‌سه‌ر تۆیه! ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆتۆیه له‌خشته مه‌چوو سته‌م نه‌كه‌یت‌و ته‌كه‌ببووری نه‌تگرێت! وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌وه ئارام بگره.. چونكه هه‌ردووكیان كاتیه‌و به‌سه‌ر ده‌چن! |