بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی مەولودی پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەر بێت کارێکە زانایان و موسڵمانان بە باشیان داناوەو شێوازێکی تایبەتی و دیاریکراویشی نییە، بەڵکو ئاهەنگگێڕانە بۆ دەربڕینی خۆشی بۆ هاتنی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و زیادکردنی خۆشەویستیەە لە دڵی موسڵمانان، دەکرێ ئامرۆژگاری و بیرهێنانەوەو قورئانخوێندن و گوێگرتن لە سروود‌و مەدائیحی تایبەت بە پێغەمبەری تێدا بێت و، لەوەی خوا پێی داوین بە هەژارو لێقەوماوانی ببەخشین و، هێمنی و ئارامی‌و ئاسایش لە وڵات بڵاوبکەینەوەو، ئەوەمان بۆ خەڵکی پێخۆش بێت کە چاکەو خێری تێدایە، هەروەها دلەکانمان خاوێن کەوینەوە لە رق و کینەو حەسادەت و دوژمنکاری و یەکتر نەویستن، هەروا ئیقتیدا بە سیرەی پاك و رەوشتی بەرزی پێغەمبەرمان بکەین و، زۆر صەلات و سەلامی لێ بدەین.
بەڵگەکانی دروستی مەولودکردن
زانایانی ئیسلام کۆمەڵێك بەڵگەیان باسکردووە، کە پشتییان پێ دەبەسترێت بۆ یادکردنەوەی مەولود، وەك:
یەکەم: خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: (قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا) سورة يونس/ 58. واتە: با بە فەزڵ و رەحمەتی خوا دڵخۆش بن. ئیبن و عەباس لە تەفسیری ئەو ئایەتە پێی وایە: مەبەست لە فەزڵی خوا عیلمە، هەروا مەبەستیش لە رەحمەتی خوا پێغەمبەرە دروودی خوای لەسەر بێت. کەواتە بە گوێرەی تەفسیرو لێکدانەوەی ئیبنوعەباس خوای گەورە فەرمان دەکات موسڵمانان بە پێغمبەرەوە دڵخۆش بن.
دووەم: خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ) سورة هود/ 120. واتە: هەموو جۆرە دەنگو باسێکی پێغەمبەرانت بۆ ئەگێڕینەوە کە ببێتە هۆی دامەزراندنی دڵت و بەردەوامیت لەسەر گەیاندنی پەیامەکەت و بەرگەگرتنی ئازاری کافران.
بێگومان لە رۆژگاری ئەمرۆماندا زۆر پێویستمان بەوە هەیە دلەکانمان راگیر بکەین لەسەر رێگای راست و درووست ئەویش بە گوێگرتن لە روداوەکانی ژیانی پێگەمبەرو تەواوی پێغەمبەران.
سێیه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ) سورة الأحزاب/ 9. واته: ئه‌ی باوه‌ڕدارینه یادی نیعمه‌تی خوا به‌سه‌رتانه‌وه بکه‌نه‌وه. بێگومان له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم نیعمه‌تێکه پێویسته هه‌میشه به بیرخۆمانی بێنینه‌وه‌و له یادی نه‌که‌ین.
چواره‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ) سورة التّوبة/ 120. بێگومان ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی ویلاده‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم یه‌کێکه له‌و کارانه‌ی کافرانی نه‌یار به ئیسلام تووڕه ده‌کات، که‌واته جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌م یاده بکرێته‌وه.
پێنجه‌م: ئیمامی بوخاری له صه‌حیحه‌که‌یدا گێڕاویه‌تییه‌وه که که هه‌موو رۆژانی دووشه‌ممه عه‌زابی سه‌ر ئه‌بوله‌هه‌ب سووك ده‌کات، چونکه له‌و رۆژه‌دا بوو کاتێك موژده‌ی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری پێدرا، به‌م بۆنه‌وه یه‌ك له جارییه‌کانی خۆی به ناوی سوه‌یبه ئازاد کرد.
شه‌شه‌م: ئیمامی موسلیم له صه‌حیحه‌که‌یدا ریوایه‌تی کردووه، که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌موو رۆژانی دووشه‌مه به رۆژوو ده‌بوو، لێیان پرسی بۆچی له‌م رۆژه‌دا به رۆژوو ده‌بیت، فه‌رمووی: (فِيهِ وُلِدْتُ وَفِيهِ أُنْزِلَ عَلَيَّ)، واته: له‌و رۆژه له‌دایکبوومه‌و، له‌و رۆژه‌ش قورئانم بۆ هاتۆته خواره‌وه. جا ئه‌گه‌ر پێغمه‌به‌ری خوا ئه‌م رۆژه به گه‌وره بزانێت و سوپاسی خوای تێدا بکات، ئیدی چ رێگرییه‌ك هه‌یه له‌وه‌ی ئێمه‌ش رۆژی له دایکبوونه‌که‌ی به گه‌وره بزانین.
موسڵمانان:
یه‌که‌م: به گه‌وره‌دانانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌وه‌دایه که خوای گه‌وره به گه‌وره‌ی داناوه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا* وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُنِيرًا) سورة الأحزاب/ 45 – 46. واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه تۆمان ره‌وانه کردووه به شاهێد له‌سه‌ر ئوممه‌ت و موژده‌ده‌رو هۆشداریده‌رو بانگه‌وازیکار بۆ خوا به ئیزنی خوا، هه‌روا چرایێکی پڕشنگداری.
جا ئه‌و چرایه‌ی به ئیزنی خوا ده‌دره‌وشێته‌وه، چۆن ده‌توانن به فووی حه‌سوودو بێدینان بکوژێندرێته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ) سورة الصّفّ/ 8. واته: ده‌یانه‌وێت به فووه‌کانیان نووری خوا بکوژێننه‌وه، خوای گه‌وره نووره‌که‌ی هه‌ر ته‌واو ده‌کات هه‌رچه‌نده کافره‌کانیش پێیان ناخۆش بێت.
دووه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) سورة الأنبياء/ 107. واته: تۆمان ته‌نها به ره‌حمه‌ت ناردووه بۆ ته‌واوی جیهانیان. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا ره‌حمه‌ته بۆ کافران له دونیا‌و، ره‌حمه‌ته بۆ ئیمانداران له دونیا‌و دوارۆژ.
سێیه‌م: خوای گه‌وره هه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی ناردبێت ئه‌وا عه‌هدو په‌یمانی لێوه‌رگرتووه که ئه‌و کاته‌ی موحه‌ممه‌د به پێغه‌مبه‌ر ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌وا ئیمانی پێ بهێنن و پشتیوانی بکه‌ن تا ببێته پێشه‌وایان، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ) سورة آل عمران/ 81. واته: یادی ئه‌وه بکه‌وه که خوای گه‌وره عه‌هدو په‌یمانی له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت، له‌و کاته‌ی کیتاب و حیکمه‌تمان پێدان دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان هات و په‌یامی ئێوه به ڕاست ده‌زانێت، که ئیمانی پێ بێنن و پشتیوانی بکه‌ن. جا خوا فه‌رمووی: ئایا دانی پێدا ده‌نێن و ده‌ست به‌و په‌یمانه‌مه‌وه ده‌گرن، ئه‌وانیش گووتیان: به‌ڵێ دان بڕیارمان دوا، شاهێد بن و منیش له‌گه‌ڵ ئێوه له شاهێدانم.
چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌وه گه‌وره‌تره که ئێمه وه‌سفی بکه‌ین، ئه‌وه نییه خوای گه‌وره له وه‌سفیدا ده‌فه‌رمووێت: (وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ) سورة القلم/ 4. واته: به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ره‌وشتێکی به‌رزی.
شاعیریش له‌و باره‌وه ده‌ڵێت:
چی بڵێم ده‌رباره‌ی ئه‌وساف و ئه‌خلاقی ئه‌و ره‌سوولی وا که‌ریم
چوون خودا بۆی فه‌رموویه (وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ)
هه‌روا مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس له قه‌صیده‌ی وه‌ردیه ده‌ڵێت:
فإنّ جاه رسول الله ليس له ... حدٌّ فيعرب عنه ناطق بفم
واته: جاهو گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سنوورێکی نییه، تا قسه‌که‌ر به زاری گوزارشتی لێ بکات. |