یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-12-25
دەستگرتن بە سووننەتی پێغمەبەرو ئادابەکانی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
پێویستە مرۆڤی موسڵمان پارێزگاری لە سووننەتە پیرۆزەکانی بپێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بکات، چونکە خوای گەورە فەرمانمان پێ دەکات کە واجبە پاریزگاری لێ بکەین و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی پێغمەبەری ئازیز بین، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا) واتە: ئەوەی پێغمەبەر بۆی هێناون دەستی پێوە بگرن و ئەوەش کە نەهی لێکردوون لێی دوورکەونەوە، هەروەها خوای گەورە بەوە وەسفی پێغمەبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەکات کە دەفەرمووێت: (وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى* إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى) واتە: ئەو لە خۆیەوە قسە ناکات، بەڵکو ئەوە بە وەحییە پێی دەدرێت. هەروەها دەفەرمووێت: (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ) واتە: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت بە دوام بکەون، جا خوا خۆشی دەوێن و لە گوناهەکانتان خۆش دەبێت. هەروەها دەفەرمووێت: (فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ) واتە: ئەگەر لە شتێکدا لێتان بووە نیزاع و ململانێ ئەوا بۆ فەرمانی خواو پێغەمبەری بگێڕنەوە. هەروەها دەفەرمووێت: (وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ). واتە: تۆ بۆ رێگای راست هیدایەتیان دەدەیت.
هەروەها عیرباض دەفەرمووێت: (صَلَّى بنا رسولُ الله-صلى الله عليه وسلم - ذات يوم، ثم أقبلَ علينا، فوَعَظَنا موعظةً بليغةَ ذَرَفَتْ منها العيونُ ووَجِلَت منها القلوبُ، فقال قائل: يا رسولَ الله-صلى الله عليه وسلم - كانَ هذه موعظةُ مودعِّ، فماذا تَعهدُ إلينا؟ قال: "أوصيكُم بتقوى الله والسمعِ والطَّاعةِ وإنْ عَبْداً حبشيَّاً، فإنَّه من يَعِشْ منكم بَعْدي فسَيَرى اختلافاً كثيراً، فعليكُم بسنَّتي وسُنَّةِ الخُلفاءِ، المَهديِّينَ الرَّاشدينَ، تَمَسَّكوا بها وعَضُّوا عليها بالنَّواجذِ، وإيَّاكم ومُحْدَثاتِ الأمورِ، فإن كُلَّ مُحدَثَةٍ بدْعَةٌ، وكل بدعَةٍ ضَلالةٌ) رواه أبو داود وأحمد.
واتە: رۆژێکیان پێغەمبەری خوا پێشنوێژی بۆ کردین، پاشان رووی کردە ئێمەو، ئامۆژگارییەکی پاراوی بۆ داین و چاوەکان فرمێسکی لەبەر دەباراندو دڵەکان لەبەری دەلەرزین، یەکێك پرسی: ئەی پێغەمبەری خوا ئەوە ئامۆژگاری ماڵئاواییە، چ پەیمانێکمان پێ دەدەی؟، فەرمووی: وەسیەتتان دەکەم تەقوای خوا بکەنو گوێڕایەڵ و بەرفەرمان بن تا ئەگەر –فەرمادارەکەتان- بەندەیەکی حەبەشیش بێت، ئەوەی لە ئێوە دوای من دەژین ململانێ و ناکۆکی زۆر دەبینن، جا دەست بە سوننەتی من و خەلیفە راشیدینەکانەوە بگرن، تووند دەستی پێوە بگرن، خۆشتان دووربگرن لە زیادکردنی شت لە دیندا، هەموو شتێکی زیادکراو لە دین بیدعەتە، هەموو بیدعەتێکی –بێ بەڵگەی شەرعی- گومڕاییە.
هەر لەو بارەوە پرسیاریان لە بەکرانی دەینەوەری خزمەتکاری شێخ ئەبوبەکری شیبلی کرد، دەربارەی ئەو شتەی لە سەرەمرگدا لێی بینیوە؟ فەرمووی: گووتی دیرهەمێکی بە ناحەقم لەسەرە، هەزاران درهەمم لە شوێنەکەی بۆ شاحیبەکەی کردۆتە خێر بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵم بە هیچ شتێك ئەوەندە مەشغوول نییە، پاشان گووتی: دەستنوێژم بۆ هەڵگرە تا نوێژ بکەم، دەستنوێژم بۆ شووشت و لە بیرم چوو ناو دەست لە ناو ریشی بدەم، یەکسەر زمانی خۆی گرتو دەستی گرتمو خستییە ناو ریشەکەی پاشان مرد، ئا ئەوە ئەو پیاوەیە کە لە دوا ساتەکانی تەمەنی ئادابێکی شەرعی لە دەست نەچووەو سووننەتی پێغەمبەری جێبەجێ کردووە.
هەروەها ئیبنو عەطا دەفەرمووێت: ئەوەی خۆی بە سووننەتێکەوە ببەستێتەوەو تەرکی نەکات، ئەوا خوای گەورە دڵەکەی بە نووری مەعریفەت رووناک دەکاتەوەو، هیچ مەقامێکیش گەورەتر نییە لە شوێنکەوتنی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە فەرمانەکانی و کارو رەوشتەکانی.

موسڵمانان
هەر لەم رۆژانەدا بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی عیسای مەسیحەوە جیهانی مەسیحی ئاهەنگ دەگێڕن بە رازاندنەوەو خواردن و خوارندەوەو مۆسیقاو گۆرانی و رەقس و سەماوە، ئا لێرەوە دەپرسین: ئایا حەزرەتی عیسا ئەوەی دەویست لە پەیامەکەیدا، خوای گەورە پەیامە ئاسمانییەکانی بە قورئان تەواو کردووەو، ئەم قورئانەش هەموو بنەماو رێنمایی و ئەو ئامانجانە لە خۆ دەگرێت کە دینی یەهوودی موسا پێغەمبەرو مەسیحییەتی عیسا پێغەمبەرو نامەکانی ئیبراهیم پێغەمبەرو زەبووری داود بۆی هاتبوون، خوای گەورە دەفەرمووێت: (شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ)، واتە: ئا ئەو ئاینەمان پێداون لەوەی وەسیەتی نووح پێغەمبەرو ئەوەی بۆ تۆمان بە وەحی دابەزاندووە، هەروا ئەوەی وەسیەتی ئیبراهیم و موساو عیسامان کردووە بەوەی ئەم ئاینە رابگرن و پەرتەوازەیی تێدا نەکەن.

ئیسلام و موسڵمانان جیاوازی لە نێوان پێغەمبەران ناکەن، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ) واتە: پێغەمبەر ئیمانی هێناوە بەوەی بۆ دابەزیوە لە لایەن خواوەو ئیماندارنیش هەموویان باوەڕیان هێناوە بە خواو فریشتەکان و کتێبە ئاسمانییەکان و پێغەمبەران و جیاوازی لە بەینی پێغەمبەرانی ناکەین.

قورئان فیرمان دەکات بە جوانترین شێوە گفتوگۆ لەگەڵ جولەکەو دیانەکان بکەین وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَأُنْزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَهُنَا وَإِلَهُكُمْ وَاحِدٌ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ)، واتە: گفتوگۆ لەگەڵ ئەهلی کتێب مەکەن مەگەر بە جوانترین شێوە بێت مەگەر ئەوانەیان کە زوڵم دەکەن، بڵێن: ئیمانمان هێناوە بەوەی بۆمان دابەزیوەو بۆ ئێوەش دابەزیوە، خوای ئێوەو ئێمە یەک خودایەو ئێمە بۆ ئەو خوایە تەسلیم و موسڵمانین.

ئا بەم تێڕوانینە ئیجابییەوە دەربارەی گفتوگۆکردن لەگەڵ جولەکە، پێغەمبەرو هاوەڵانی هەڵسوکەوتیان کردووە، بۆیە مافی ئەهلی کتێبی دیاریکرد لە کۆمەڵگەی موسڵمان، بەوەی وەکو ئێمە ئەرک و مافیان هەیە، پەیوەندی موسڵمانان و ئەهلی کتێب بە درێژایی مێژوو بەم شێوە بووە، بۆیە هەر لەسەری بەردەوام بین.