یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-01-22
پشت بەستن بە خوا

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
باوەڕداران: موصیبەتەکانی ژیان زۆرن و، نەهامەتییەکانی گەورەن و، کەمیش نین ئەو شتانەی لە ناکاوڕا دێنە پێش بەبێ ئەوەی چاوەڕوان بووبین، ئاخر مرۆڤ چۆن دەتوانێت بە دڵفراوانی و خۆشی بژیت لە کاتێکدا دەبینی هەندێكجار لە خۆشی و هەندێكجار لە ناو ناخۆشی و ئازاردان، چۆن دەتوانێت لەگەڵ دراوسێ و برادەرو براکانی بژیت لە کاتێكدا دەبینێ ئەوەی دێتە سەریان هەندێكجار دڵخۆشکەرەو هەندێكجار ئازاربەخشە، جا مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەگەڵ ئەو هەموو خەڵکەو بەم ئازارانەوە تیكەڵ بێت و دڵەکەی ئۆقرە بگرێت؟.
بێگومان وەڵامەکەی لەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز دەستدەکەوێت، کە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ) واتە: (گووتیان: ئێمە خودامان بەسە بۆ یارمەتیدانمان، خودا باشترین پشت و پەنایە* جا کە شەڕ تازە نەبوویەوەو کافرەکان بەرەو مەککە گەڕانەوە، ئەو موسڵمانانە شوێنەکەیان بەجێهێشت و، بە کۆڵێ نیعمەت و کەڕەمی خوداو یارمەتیدانی بەهێزتر بوو، هەروەها لەو شوێنەدا هەندێ مامەڵەیان بۆ رێککەوت کە وازانجێکی باشیان تیا دەست کەوت، بێجگە لەمەش هیچ جۆرە زیانێکیان تووش نەبوو). واتە کاتێك ئەوانە پشتیان بە خوا بەستی، خوای گەورەش ئەوانی پاراست و ترسی ئەوانەی لەسەر لابردن کە دەیانەویست زیانیان پێ بگەیەنن، جا کەوتنە ناو نیعمەت و فەزڵی خواو هیچ زیانیان پێنەگەیشت.

تەوەکول و پشتبەستن بە خوا، بریتییە لەوەی: بەڕاستی دڵت پشت بە خوا ببەستێ لە هێنانی چاکەو لابردنی خراپە لە کارەکانی دونیاو ئازیرەت، چونکە دەزانین خوای گەورە بۆ هەموو کاری چاکەو پلەو پایەکدا پاداشتێکی دیاریکراوی داناوە، بەڵام خۆی کردۆتە پاداشتی تەوەکول و پشت بە خوا بەستن، وەك دەفەرمووێت: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا). واتە: هەر کەسێك تەقوای خوا بکات، خوای گەورە کەلێنی رزگاربوونی لێ دەکاتەوە بۆ رزگاری ببێ پێی لە تەنگوچەڵەمە. * رۆزیشی لەلایەکەوە بۆ ئەنێرێ خۆی گومانی نەبردبێ. هەر کەسیش پشت بە خوا ببەستێ خوای بەسەو پێویستی بە کەسی تر نیییە. خوا کاری خۆی ئەگەیەنێتە هەر رادەیەك خۆی مەیلی لێ بێ. خوا بۆ هەر شتێ ئەندازەیەکی داناوە.
جوان دیقەت بدە ئەو پاداشتەی بۆ ئەوانەی داناوە کە پشت بە خوا دەبەستن، کە بۆ هیچ کەسێکی تری دانەناوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە پشت بە خوابەستن باشترین رێگایە بۆ گەیشتن بە خواو رووتێکردنی، وەك دەفەرمووێت: (أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ)، واتە: (ئایا خودا بەس نییە بۆ بەندەی خۆی). هەر بۆیە داواکردنی کیفایەت لە غەیری خوا پشتکردنە لە تەوەکول و پشت بە خوا بەستن، وەك دەفەرمووێت: (وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا)، کەواتە ئەوە تەنها بۆ خوایە کە بەس بێت بۆ پشت پێ بەستن، بۆ غەیری ئەو نابێت، بۆیە ئەوەی پشت بە خوا دەبەستێت بۆ ئەوەیتی تا هەندێك شتی بۆ بکات بەڵام دەبێ بزانێت کە بەبێ خوا هیچیان پێ ناکرێت.
پێویستە ئەو راستییەش بزانین کە پشت بەستن بە خوا لە کارەکانی دڵە نەك ئەندامەکانی لاشە، کەواتە هیچ ناکۆکییەك نییە لە نێوان پشت بەستن بە خواو دەستکردن بە هۆکارو ئەسبابەکانەوە، پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم گەورەترینی ئەوانەیە کە پشتییان بە خوا بەستیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستگرتن بە ئەسباب و هۆکارەکان بووەتە سووننەتی ئەو، بۆیە ئەوەی لەسەر رێبازی ئەوە نابێ دەست لە هۆکارەکان بەر بدات، ئەوەتە خواردنی پاشەکەوت دەکرد بۆ خانەوادەکەی، ئەگەر گەشتی جیهاد یان حەج و عومرەی بکردبا، خواردن و توێشووی لەگەڵ خۆی دەبرد.

موسڵمانان:
بێگومان ئەو بەڵاو ناخۆشییانەی دێنە سەر باوەڕداران لە دەرگای قەدەرەوەیە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ)، واتە: (هیچ دەردو بەڵاو موسیبەتێك نادا لە زەوی و لە خۆتاندا، ئیللا بەر لەوەی ئەو موسیبەتە دروست بکەین لە کتێبێکا کە لوح المحفوظە نووسراوەو بڕیاردراوە، ئەمەیش کارێكی ئاسانە بۆ خودا).
لە لوتفی خواوەیە کە ئەم ئەو بەڵاو موصیبەتانە ژەنگی دڵی موسڵمانان دەبەن، وەك پێغمەبەرمان دەفەرمووێت: (إِنَّمَا مَثَلُ الْعَبْدِ الْمُؤْمِنِ حِينَ يُصِيبُهُ الْوَعْكُ ، أَوْ الْحُمَّى ، كَمَثَلِ حَدِيدَةٍ تَدْخُلُ النَّارَ فَيَذْهَبُ خَبَثُهَا وَيَبْقَى طَيِّبُهَا) واتە: (بەندەی باوەڕدار لەو کاتەی نەخۆشی تای دێتە سەر. وەکو ئاسنێك وایە دەخرێتە ناو ئاگرەوە، پیسییەکەی دەڕوات و باشەکەی دەمێنێتەوە). چونکە ئەوانەی خاوەنی پلەی بەرزی ئیمانن لە هەموو خەڵك ڤە صەبرو ئارامترن لەسەر بەڵاو موصیبەت، تەماحی ئەوەیان نەبووە بەر لە بەهەشت دونیایان لێ ببێتە بەهەشت، بۆ هیچ کەسێکیش نابێتە بەهەشت، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ). واتە: (ژیانی دونیا تەنها خۆشییەکی فێڵاوییە)، چونکە زۆر نابات دەڕوا. هەروەها دەفەرمووێت: (قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَى)، واتە: (بڵێ: خۆشی دونیا کەمە، ئاخیرەت باشترە بۆ ئەوەی تەقوای کردووە).

ئەو کارانەی بەندەکان ئەنجامی دەدەن، چەند بەشێکن:
یەکەم: ئەو تاعەتانەی خوا فەرمانی کردۆتە بەندەکانی تا ئەنجامی بدەن و، کردوویەتییە هۆکارو سەبەبێکی رزگاربوون کە ئاگرو چوونە بەهەشت، ئەوە دەبێ هەر ئەنجام بدرێت لەگەڵ پشت بە خواو داوای هاوکاریکردن، چونکە هیچ حەول و قوەتێك نییە تەنها بە خوا نەبێت، ئەوەی کەمتەرخەمی بکات لەوەی لەسەری واجب کراوە موستەحەقی سزا دەبێت لە دونیاو ئاخیرەتدا.
دووەم: ئەو شتانەی بوونەتە عادەت و خوای گەورە فەرمانی کردووە بیکەین، وەك خواردن و خواردنەوەو، چوونە ژێر سێبەر لە کاتی گەرما، ئەوەش پێویستە هۆکارەکانی بگریتە بەر، کەسێك کەمتەرخمی تێدا بکات تا زیانی پێ دەگات، لەگەڵ ئەوەی تواناشی هەبووبێت کە خۆی بپاریزێت، ئەوەش کەمتەرخمییە سزای لەسەرە.