بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: (وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ) سورـ الأنفال/ 47. واتە: لە ناو خۆتاندا ئاشووب و ئاژاوە مەگێڕن و مەچن بە گژ یەکدا کە ئەو ناکۆکییە ببێتە هۆی سەرنەکەوتنتان و هێزتان نەمێنێ. خۆتان بگرن. خودای گەورە لەگەڵ ئەوانەیە کە خۆیان ئەگرن. هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا) سورة آل عمران/ ١٠٣. واتە: هەمووتان دەستبگرن بە پەیامی خواوە، پەرتەوازە مەبن. هوەها دەفەرمووێت: (ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً) سورة البقرة/ 208. واتە: هەمووتان برۆنە ناو سيلم و ئاشتییەوە. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُولَئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ) ورة الزّمر/ 18. واته: موژده بده به‌نده‌کانم: "ئه‌وانه‌ی گوێ له قسه ده‌گرن، جا به دوای باشترینه‌که ده‌که‌ون، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن خوا هیدایه‌تی داون و خاوه‌ن ئه‌وپه‌ڕی ژیرین. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (لَا قَدَّسَ اللهُ أَوْ كَيْفَ يُقَدِّسُ اللهُ أُمَّةً لَا يَأْخُذُ ضَعِيفُهَا حَقَّهُ مِنْ شَدِيدِهَا) رواه البیهقی. واته: چۆن خوای گه‌وره ئوممه‌تێك پیرۆز ده‌کات، بێهێزه‌که مافی له به‌هێزه‌که وه‌رنه‌گرێته‌وه. له‌و کاته‌ی ئیمامی ئه‌بوبه‌کر په‌یمانی خیلافه‌تی دایه ئیمامی عومه‌ر وه‌سیتی کرد‌و پێی فه‌رموو: (هه‌تا تۆ له خوا بترسی و له خیلافهتهکهتدا دادگه‌ر بیت ئه‌وانیش لێت ده‌ترسن، ئه‌گینا نه لێت ده‌ترسن و نه شه‌رمیشت لێ ده‌که‌ن).
باوه‌ڕداران:
ئێمه له ساڵانی رابردوو له نیعمه‌ت دابووین، هه‌ردوو نیعمه‌تی رۆزی و ئاسایش، (الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ) واته: (ئه‌گه‌ر سوپاسگوزاری و شوکرانه‌بژێری بکه‌ن به دڵنیاییه‌وه بۆتانی زیاد ده‌که‌م). به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناشوکرانه بکه‌ین، ئه‌وا ئه‌و نیعمه‌تانه به‌سه‌رمانه‌وه ده‌بنه نیقمه‌ت و به‌ڵا، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ) سورة النّحل/ 112. واته: خوای گه‌وره نمونه‌ی گوندێکتان بۆ ده‌هێنێته‌وه که هێمن و ئارام بوو له شه‌ڕو شۆق و گرانی، به به‌رفراوانییه‌وه رزق و رۆزیان له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆ ده‌هات، جا ئه‌وان کوفرانهیان به‌و نیعمه‌تانه‌ی خوا کرد، جا به‌رگی برسێتی و ترسی خسته به‌ریان له به‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه‌ی کردیان. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) سورة الأنفال/ 53. واته: ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته ناگۆڕێت که به خه‌ڵکێكی ده‌دات تا به خۆیان نه‌یگۆڕن، بێگومان خوا بیسه‌رو زانایه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا به عائیشه‌ی دایکی باوه‌ڕدارانی ده‌فه‌رموو: (ئه‌ی عائیشه به چاکی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نیعمه‌ته‌کان بکه به شوکرانه‌بژێری خوا، که‌م وایه نیعمه‌ته‌کان له‌لای خه‌ڵکێك بڕۆن و بگه‌ڕێنه‌وه لایان). خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ) سورة البقرة/ 155. واته: تاقیتان ده‌که‌ینه‌وه به ترس و برسییه‌تی و که‌مکردنه‌وه‌ی ماڵ و گیانه‌کان و به‌روبوومتان، موژده به ئارامگران بده.
بوهڕداران
گه‌له‌که‌مان گه‌یشته ئازادی و ئاسایش و سه‌قامگیری و رزگاری بوو له برسییه‌تی یه‌که‌مجار به هۆی ره‌حمه‌تی خوا‌و پاشان به خه‌بات و قوربانیدانی هه‌زاران رۆڵه‌ی شه‌هیدمان، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته ریزه‌کانمان یه‌ك خه‌ین و دووبه‌ره‌کی و رق و کینه له نێوانمان وه‌لاوه بنێین، ببینه پارێزهرو پاسه‌وانی کوردستانه‌که‌مان و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌که‌ی، چونکه هه‌ر تێکدهریێك بکه‌وێته نێوانمان جا ئاینی بیت یان سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، ده‌بێته مایه‌ی تێکچوونی هێمنی و سه‌قامگیری و ئاسایشی، جگه له دوژمنانیشمان که‌س لێیه‌وه سوودمه‌ند نابێت، ئێمه‌ش له هه‌موو لایێکه‌وه لێیه‌وه زیانمه‌ند ده‌بین و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان نابێت. بۆیه له‌سه‌ر حکومه‌ت و زانایانی ئاینی و رۆشنبیران و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تییه‌کان و تاکه تاکه‌ی ئه‌م کوردستانه پێویسته یه‌ك ده‌ست بین به‌رامبه‌ر دوژمنانی گه‌له‌که‌مان، هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ده‌ینه دوژمنانمان لێیه‌وه لێمان بدات، هه‌روه‌ك پێویسته به حیکمه‌ت و لێزانینه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بکه‌ین و، به زووترین کات به دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌ڕێین، ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ده‌بێته تاوانبار و ئارام نابێت‌و مێژوو به‌زه‌یی پێدا ناهێته‌وه.
له کۆتاییدا داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ین:
1/ متمانه بگێڕێته‌وه نێوانی حکومه‌ت و گه‌له‌که‌مان.
2/ پێویسته چاکسازییه‌کی هه‌مه لایه‌نه ئه‌نجام بدات.
3/ پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات تا ئه‌گه‌ر به قه‌رزکردنیش بێت له ده‌وڵه‌مه‌ندان و کۆمپانیاکان.
4/ داوا له سه‌رۆک وه‌زیران و جێگره‌که‌یی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کان ده‌که‌ین له‌م قۆناغه‌دا هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵ بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، هه‌نگاوه‌کانیان هه‌نگاوی ده‌سته‌جه‌معی و پێکه‌وه‌یی بن نه‌ك تاکه که‌سی.
بێگومان خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌جه‌معی دایه. |