یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-03-04
حاڵەتەکانی نەفس

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (الْكَيِّسُ مَنْ دَانَ نَفْسَهُ وَعَمِلَ لِمَا بَعْدَ الْمَوْتِ وَالْعَاجِزُ مَنْ أَتْبَعَ نَفْسَهُ هَوَاهَا ثُمَّ تَمَنَّى عَلَى اللَّهِ)، واتە: وشیار کەسێکە موحاسابەو لێپێچینەوە لە خۆی بکات و، کار بۆ دوای مردن بکات، بێدەسەڵاتیش کەسێکە وەدوای هەواو ئارەزووەکانی بکەوێت و خوازیاری عەفووی خواش بێت.
ئیمامی عومەر دەفەرمووێت: (لێپێچینەوە لە خۆتان بکەن پێش ئەوەی لێپێچینەوەتان لەگەڵدا بکرێت، کردەوەکانتان بکێشن پێش ئەوەی کردەوەکانتان بکێشرێن)، نەفسو دەروونی مرۆڤ وەکو منداڵ وایە ئەگەر تەئدیبی بکەیت چاك دەبێت و دەکەوێتە سەر راستە ڕێ، بەڵام ئەگەر پشتت تێ کرد خراپ دەبێت و دەفەوتێت.
موسڵمانەکان:
لە قورئانی پیرۆزدا نەفس دەبێتە سێ جۆر، یەکەمیان نەفسی لۆمەکاری لەوامە، دووەمیان نەفسی فەرمانکار بە خراپە، سێیەمیان نەفسی پاك و ئارام.
نەفسی لۆمەکار ئەو نەفسەیە کە خوای گەورە سوێندی پێ خواردووە کە دەفەرمووێت: (لَآ أُقۡسِمُ بِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ* وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ (القيامة: 1- ٢) واتە: سوێند ده‌خۆم به‌ ڕۆژی قیامه‌ت * وه‌ سوێند ده‌خۆم به‌ نه‌فسی سه‌ر زه‌نشتكار، واته‌: هه‌ركات به‌لای كارێكی خراپدا رۆیشت به‌په‌له‌ سه‌ر زه‌نشتی خۆی ده‌كاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
کەواتە نەفسی لەوامەی سەرزەنشتکار چییەو نیشانەکانی چین؟ کە وا دەکات بەردەوام سەرزەنشتی خاوەنەکەی بکات لەسەر کەمتەرخەمی لە خواپەرستی و چوونە ناو گوناه و سەرپێچی، ئا ئەو نەفسە کە بەم شێوە لۆمەی خاوەنەکەی دەکات گەورەترین نەفسە.
جۆری دووەمیش واتە نەفسی فەرمانکار بە خراپە، ئەو نەفسەیە کە دۆست و هاوڕێی شەیطانەو، فەرمانی پێدەکات گوناه بکات و لەبەر چاوی دەڕازێنێتەوەو، خراپەی لە شێوەی چاکە پیشان دەدات، لە خواپەرستی دەیگۆڕێت بۆ گوناهکاری، لە گوێگرتن لە قورئان بۆ گوێگرتن لە گۆرانی.
نەفسی پاك و ئارامیش ئەو نەفسەیە کە خوای گەورە رێزی لە خاوەنەکەی گرتووە، وەك دەفەرمووێت: (يَاأَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ * ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً * فَادْخُلِي فِي عِبَادِي * وَادْخُلِي جَنَّتِي)، واتە: بەڵام ئەو ئادەمیزادانەی کە ژیانی دنیایان بە چاکەکاریی و بەپێی بەرنامەی خودا بردوەتە سەر، لەو ڕۆژەدا پێیان دەووترێت: ئەی خاوەن گیانە پاك و دڵنیاکان! بە دڵنیایی و بە ڕازیبوونەوە لە کردەوە چاکەکانی خۆتان کە ئەنجامتان داوە، بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان. ئینجا لەو ڕۆژەدا لەلایەن خوداوە فەرمانیان بۆ دێت و پێیان دەووترێت: فەرموون بچنە ناو بەندە چاکەکانم و بچنە ناو ئەو بەهەشتەی کە ڕازاندوومەتەوە بۆتان.
فریشتەکان دەبنە هاوڕێی ئەم جۆرە نەفسەیە.

ئیمانداران
مرۆڤ تەنها یەك نەفسو دەروونی هەیە بەسەر هەر سێ بەشەکەی سەرەوە دابەش دەبێت بە گوێرەی خواپەرستی و پابەندبوونی بە فەرمانەکانی خواو دوورکەوتنەوەی لە قەدەغەکراوەکانی.

خۆشەویستان
موحاسەبەکرنی نەفس بە گوێرەی دەقی قورئانی پیرۆز واجبە، خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡتَنظُرۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ لِغَدٖۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ) (الحشر :١٨) واتە: (ئەی ئەوانەی ئیمانیان بە خوداو بە فەرمایشتەکانی خوداو پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) هێناوە! بە جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی خوداو بە چاکەکاریی، خۆتان لە سزای ڕۆژی دوایی بپارێزن... با هەموو کەسێکتان تەماشا بکات و بزانێت چی بۆ ڕۆژی دوایی خستووەتە پێش خۆی... جا لە خودا بترسن و بە چاکیی بیپەرستن، بێگومان خودا زۆر ئاگادارە بەوەی دەیکەن و بە هەمووی دەزانێت.
ئیبنو کەثیر تەفسیری ئەم ئایەتە وەها دەکاتەوە، واتە: لێپێچینەوەو موحاسەبەی خۆتان بکەن پێش ئەوەی موحاسەبە بکرێت بڕوانن داخۆ چیتان بۆ خۆتان پاشەکەوت کردووە لە کردەوەی باش بۆ رۆژی گەڕانەوەو چوونە بەردەم دادگای خوای گەورە.

چۆن موحاسەبەی نەفسمان بکەین؟
موحاسەبەکردنی نەفس دوو جۆری هەیە: پێش ئەنجامدانی کارو پاش ئەنجامدانی کارەکە.
جۆری یەکەمی ئەوەیە مرۆڤ بەر لە هەوڵدانی و بڕیاردانی کارێك بوەستێت و پەلە نەکات لە ئەنجامدانی کارەکە تا بۆی روون دەبێتەوە ئایا تەنها بۆ خوا ئەنجامی دەدات ئەوە بیکات، ئەگەریش بۆ خوا نەبوو خراپە بوو ئەوا دوور کەوێتەوەو ئەنجامی نەدات. پێویستە بەر لە ئەنجامدانی هەر کارێك مرۆڤ لە خۆی بپرسێت: بۆ کێ ئەنجامی دەدەم؟ چۆن بیکەم؟ بۆچی بیکەم؟ ئایا لە رووی شەرعەوە دروستە یان نا؟.
جۆری دووەم: ئەوەیە دوای ئەنجامدانی کارەکە موحاسەبەی خۆی بکات، موحاسەبەی بکات لە کەمتەرخەمیکردنی لە خواپەرستی و لە کردنی کارێك کە باشتر وابوو نەیکردبایە.

سوودەکانی موحاسەبەکردنی نەفس
1/ ئەو موسڵمانەی لە دونیا موحاسەبەی خۆی دەکات، ئەوا موحاسەبەی قیامەتی سووك دەکات و، لە ئێستاوە وەڵامی سبەی ئامادە دەکات.
2/ موحاسەبەکردنی نەفس پاڵ بە مرۆڤ دەنێت تا کاری چاكەی زیاتر بکات و خۆی لە خراپە دوور خاتەوە.
3/ عەیب و کەمو کوڕییەکانی دەزانێت، مرۆڤ ئەگەر موحاسەبەی خۆی نەکات عەیبەکانی نازانێت، کە نەشی زانێت پێی چاك ناکرێت.
4/ دەرگای تەواضوع و ملکەچی بەندە بەرامبەر خوا دەکاتەوە.
5/ وا دەکات مرۆڤ بە خۆ نازین و تەکەببووری نەمێنێت، ئەگەر لەو دەردە مەترسیدارە رزگار بووی، ئەوا خۆت لە لەناوچوون رزگارت بووە.
ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو طالیب دەفەرمووێت: (هەر یەك لە دونیاو ئاخیرەت رۆڵەی خۆی هەیە، بۆیە ببنە رۆڵی ئاخیرەت و مەبنە رۆڵەی دونیا، ئەمڕۆ کار هەیەو حیساب نییە، بەڵام سبەی حیساب هەیەو کار نییە)، مەگەر نازانن مردن لە ناکاوڕاو بەبێ هیچ مۆڵەتدانێك دێت، ئەوە بۆ خۆتی بۆ ئامادە ناکەیت لە کاتێكدا زۆر لێتەوە نزیکە، ئایا ناڕوانییە ئەوانەی پێشی تۆ رۆیشتن چۆن دروستیان کردو بەرزبوونەوە دواجار رۆیشتن و دوژمنەکانیان شوێنیان گرتەوە.