به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌رێزان : درۆ نه‌فره‌تی لێكراوه زه‌ره‌ر به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت پێش زه‌ره‌ر گه‌یاندن بهخهلك ، چونكه درۆ به‌زمان ده‌كرێت زمانیش گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته له‌نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر مرۆڤ كه‌واته دروست نییه مرۆڤی عاقل كه‌خوا بۆ زكرو ته‌وحیدی خۆی له‌مرۆڤ دروست كردووه له‌درۆی ناحه‌قی به‌كار بێنێت قورئانی پیرۆز و ئاینی ئیسلام بۆ ئێمه‌یان رۆنكردۆتهوه كهدرۆ په‌شیمانی به‌دواوه‌یه له‌دونیا و دوارۆژ .
1- درۆكهران لدوا رۆژ رویان ره‌ش ده‌بی هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( ویوم القیامه تری الذین كذبوا علی الله وجوههم مسوده ) واته رۆژی قیامه‌ت ده‌بینێت ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌كرد رویان ره‌ش و تاریكه .
2- خوای گه‌وره فهزعیان ده‌كات له‌قیامه‌ت وه‌ك ده‌فه‌رموێت ( ویقول الأشهاد هۆلاء الذین كذبوا علی ربهم ) واته ئه‌لێن شایهدهكانی له‌قیامه‌ت كهفریشته و پێغه‌مبه‌رانن ئا ئه‌وانه‌ن كه درۆیان به‌ده‌م خواوه ده‌كرد .
3- ئه‌وانه‌ی درۆ ده‌كه‌ن ناگه‌نه ئامانج وه‌ك ده‌فه‌رموێت ( ان الذین یفترون علی الله الكذب لایفلحون ) واته ئه‌وانه‌ی درۆ بۆ خوا و ئاین هه‌لده‌به‌ستن سه‌ركه‌وتوو نابن ، پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت ( پثاثه لایدخلون الجنه: شیخ زان وملك كذاب وعائل متكبر ) واته سێ كه‌س ناچنه به‌هه‌شت پیری زیناكه‌ر سه‌ركرده‌ی درۆین هه‌ژاری روح گه‌وره ، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی ( تكفلوا لی بستٍ أتكفل لكم بالجنه، قالوا: وما هی یا رسول الله، قال: إذا حدث أحدكم فلا یكذب، وإذا وعد فلا یخلف، وإذا أتمن فلا یخن، وغضوا أبصاركم، واحفظوا فروجكم، وكفوا أیدیكم ) واته ئێوه شه‌ش شت جێبه‌جێ بكه‌ن من كه‌فاله‌تی به‌هه‌شتان بۆ ئه‌كه‌م ،
1- ئه‌گه‌ر قسه‌تان كرد درۆ مه‌كه‌ن .
2- ئه‌گه‌ر به‌لێنتان دا بیگهنسهر.
3- ئه‌گه‌ر برواتان پێ كرا خیانه‌ت مه‌كه‌ن .
4- چاوتان بگرن له‌خراپه .
5- عهوررهتان بپارێزن له‌خراپه .
6- ده‌ستتان بگرن له‌خراپه .
عبدالله ی كوری عامر ده‌گێرێته‌وه ئه‌لێ جارێك دایكم بانگی كردم گۆتی وه‌ره شتێكت بده‌مێ پێغه‌مبه‌ریش له‌مالی ئێمه دانیشتبوو ، فه‌رمووی به‌دایكم ئه‌ته‌وێ چی بده‌ی ، دایكم گۆتی: خورمای ئه‌ده‌مێ ،پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر هیچی نهدهیێی به‌درۆ له‌سه‌رت حیسابه ( به‌رێزان ) ( لقمان حكیم ) ئه‌وه‌ی كه‌خوا ناوی له‌قورئان هێناوه وه سوره‌تێك له‌قورئان به‌ناوی لقمانه، لێیان پرسی چی بوو تۆی گه‌یانده ئه‌و پله‌یه دوای ئه‌وه‌ی كهتوۆ عه‌بده‌كی حه‌به‌شی بوی ئێستا خه‌لك له‌تۆ فێری حیكمه‌ت ده‌بێت لقمان فه‌رمووی ئه‌وه‌ی منی گه‌یانده ئه‌و پله‌یه :
1- چاو گرتنی خۆم له‌خراپه .
2- زمان گرتن له‌درۆ .
3- پاراستنی عه‌وره‌تی خۆم له‌خراپه .
4- قسه‌ی راست .
5- په‌یمان نه‌شكاندن .
6- رێزگرتن له‌میوان .
7- رێزگرتن لهجیران .
8- وازهێنان له‌و شتاهی په‌یوه‌ندیان به‌منه‌وه نییه .
( برواداران ) درۆ كردن كارێكی زۆر خراپه ئه‌وجا درۆ به‌زمان بێت یان به‌نوسین بێت یان به ئیشاره‌ت بێت وه هیچ زینده‌وه‌رێك درۆ ناكات جگه له‌مرۆڤ درۆی مرۆڤی گه‌وره گه‌وره‌یه وه‌ك خۆی درۆی مرۆڤی گچكه‌یه وه‌ك خۆی ( النجاه فی الصدق ) واته له راستیه ته‌ماشا كه‌ن ( هدهد ) چۆن له‌به‌رامبه‌ر حه‌زره‌تی سلێمان به‌راست و ره‌وایی وه‌لامی خۆی دایه‌وه ده‌باز بوو له ته‌هدیدی حه‌زره‌تی سلیمان كه‌واته هه‌موومان ئه‌بێ قسه‌ی راست بكه‌ین له‌گه‌ل یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له نێوانمان دروست بێته‌وه بروا به‌یه‌كتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ئامانجه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بین . |