به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان که‌وتوون له دادگاکان و لێژنه فه‌تواکانی هه‌رێمی کوردستان، رۆژ به رۆژ رێژه‌ی ته‌ڵاق له زیادبوون دایه‌و گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار، بۆیه به پێویستی ده‌زانم باس بکه‌م له:
یه‌که‌م: مه‌ترسییه‌کانی ته‌ڵاق له روانگه‌ی ئیسلام.
دووه‌م: هحکارهکانی زۆربوونی ته‌ڵاق.
سێیه‌م: زه‌ره‌ره‌کانی ته‌ڵاق.
چواره‌م: چاره‌سه‌ری زۆربوونی ته‌ڵاق.
مه‌ترسیه‌کانی ته‌ڵاق
له قورئاندا سوڕه‌تێك هاتووه به ناوی سووڕه‌تی ته‌ڵاق، به‌ڵام هیچ سووڕه‌تێکی نییه به‌ناوی سوڕه‌تی زه‌واج، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بابه‌تی ته‌ڵاق گرنگتر‌و به‌هێزتره له زه‌واج، بۆیه پێویسته ژن و مێرد ئاگاداری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بن بۆ ئه‌وه‌ی دوورکه‌ونه‌وه له کێشه‌ی ته‌ڵاق.
1/ هاوسه‌رگیری له قورئانی پیرۆز به په‌یمانی به‌هێز ناوی هاتووه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (وَكَيۡفَ تَأۡخُذُونَهُۥ وَقَدۡ أَفۡضَىٰ بَعۡضُكُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ وَأَخَذۡنَ مِنكُم مِّيثَٰقًا غَلِيظٗا) (النساء/٢١)، واته: جا چۆن دروسته ماره‌ییان لێوه‌ربگرنه‌وه، له‌کاتێکدا ئێوه چوونه‌ته لای یه‌کترو ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له‌کاتی ماره‌کردنیاندا).
2/ خوای گه‌وره ئه‌و که‌سانه‌ی ترساندوون که به پێچه‌وانه‌ی یاسای ته‌ڵاق له ئیسلام ده‌جوڵێنه‌وه ده‌فه‌رمووێت: (وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ)، (الطلاق/١). واته: (ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات).
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (شه‌یطان هه‌موو رۆژێك مه‌فره‌زه‌کانی خۆی بڵاوه پێده‌کات له ناو خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی کێشه دروست بکه‌ن و خه‌ڵك له رێگای راست لاده‌ن و تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان بکه‌ن، که دێنه‌وه هه‌ر یه‌که‌ی باسی چالاکییه‌کانی خۆی ده‌کات، به‌ڵام خۆشه‌ویستترین لای شه‌یطان ئه‌وه‌یه که ژن و مێردێکی لێك جیاکردبنهوه)، بۆیه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (ليس مِنَّا مَنْ خبَّب امرأةً على زوجها) رواه أبوداود، واته: له ئێمه نییه ئه‌و که‌سه‌ی فێر له ژنێك بکات به‌رامبه‌ر به مێرده‌که‌ی.
3/ ته‌ڵاق ده‌بێته هۆکار بۆ ره‌وشتی خراپ بۆ پیاوو ژن، ده‌بێته هۆکارێك بۆ درووستبوونی ده‌یان کێشه، هه‌روه‌ها ده‌بێت به عه‌یبه‌یه‌کی زۆر گه‌وره له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌تایبه‌تی بۆ ژنان، به چاوی سووك ته‌ماشا ده‌کرێن، بۆیه داوا له ژنان و پیاوان ده‌که‌ین له خوا بترسن له ئاکامی ته‌ڵاق. چونکه ته‌ڵاق قومبولهکی ترسناکه، له هه‌موو کاتێكدا چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌ی ده‌کرێت.
هۆکاره‌کانی زۆربوونی ته‌ڵاق
1/ دوورکه‌وتنه‌وه له ئایینی ئیسلام و ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ر که ده‌فه‌رمووێت: (تُنْكَحُ المَرْأَةُ لِأَرْبَعٍ: لِمَالِهَا وَلِحَسَبِهَا وَجَمَالِهَا وَلِدِينِهَا، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ، تَرِبَتْ يَدَاكَ) رواه البخاري ومسلم. واته: ژن ماره ده‌کرێت بۆ چوار مه‌به‌ست: بۆ ماڵ، بۆ بنه‌ماڵه، بۆ جوانی، بۆ دین، تۆ هه‌وڵبده لایه‌نی دینه‌که هه‌ڵبژێره، ئه‌و کاتی قازانج ده‌که‌ی.
2/ ئامۆژگارینهکردنی دایك و باوك بۆ کوڕ‌و کچه‌کانیان.
3/ راگه‌یاندنی نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌مڕۆ له میدیاکان له‌سه‌ر مافی ئافره‌تان.
4/ مۆبایل و ته‌له‌فۆن.
5/ فه‌قیری و ده‌ستکورتی.
6/ که‌م بوونی شه‌رم و رهوشتبهرزی.
7/ تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی بێگانه که ته‌ڵاق به لای ئه‌وانه‌وه له بری عه‌یبه شتێکی سرووشتییه.
زه‌ره‌ره‌کانی ته‌ڵاق
زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌می ته‌ڵاق ژنه، زهرهرموندی دووه‌م پیاوه، زه‌ره‌رمه‌ندی سێیه‌م منداڵه‌کانن، چواره‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، چونکه ته‌ڵاق هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگه.
چاره‌سه‌رییه‌کانی ته‌ڵاق
1/ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسلام، پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (أَبغَضُ الحَلاَلِ إلى اللهِ عزَّ وجلَّ الطَّلاَقُ) رواه أبو داود. واته: ئه‌وه‌ی له هه‌موو حهڵاڵێك زیاتر رقی لێیه‌تی ته‌ڵاقه.
2/ هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێکۆڵینه‌وه بێت، نه‌ك پشت به‌ستن به جوانی و ماڵ.
3/ کردنه‌وه‌ی ده‌ورات و خول بۆ فێرکردنی کوڕ‌و کچ بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری.
4/ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ژن و پیاو له زه‌ره‌ره‌ری ته‌ڵاقدان.
5/ هه‌وڵدان بۆ ئاشته‌وایی له به‌ینی ژن و مێرد پێش ته‌ڵاقدان.
6/ ته‌ڵاق نابێت یه‌که‌مجار بێت، پێویسته دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ژن و مێرد موراجه‌عه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه، به‌ڵکه ئاشت ببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هاوسه‌رگیری و خه‌ڵکی پسپۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی به‌شداری تێدا بکه‌ن.
له کۆتاییدا شیعرێکی مه‌لای گه‌وره‌ی کۆی ده‌خه‌مه به‌ر دیدی به‌ڕێزتان، که ده‌ڵێ:
الطلاق مرتان فإمساك بمعروف أو تسریح بإحسان
بڵێن به قه‌ومی کوردان عه‌یبه به حه‌قی یه‌زدان
ژنهێنان و ته‌ڵاقدان |