به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
بهرِێزان : سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی رِهمهزانی پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبای ده‌كه‌ین له موسڵمانانی جیهان به گشتی و موسڵمانانی كوردستان به تایبه‌تی داواكارین له خوای گه‌وره ئه‌م مانگه مانگی خۆشی و ئارامی و هه‌رزانی ئاشتبونه‌وه و خۆشه‌ویستی بێت له كوردستان
ئیمانداران : به رِۆژ و بون له مانگی رِهمهزان فه‌رز كرا له ساڵی دووه‌می كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نۆ ساڵ بهرِۆژو بوه خوای گه‌وره له باره‌ی ئه‌م مانگه ده‌فه‌رمووێ (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) البقره 185
واته: مانگی رِهمهزان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه كه ئه‌م قورئانه رِێنمای به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه له رِێنمای و جیاكردنه‌وه‌ی( رِاست _و نارِاست هه‌ق _و ناهه‌ق) ئه‌وجا هه‌ر كه‌سێك له ئێوه گه‌یشته مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان یان مانگی رِهمهزانی بینی با ئه‌و مانگه به رِۆژ و بێت ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشه یان له‌سه‌فه‌ر دابێت با له رۆژانیدی به‌و ئه‌ندازه‌یه بهرِۆژو بێته‌وه چونكه خوای گه‌وره ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت نایه‌وێ فه‌رزه‌كانتان لهسهرس قورس و گران بكات (ئه‌بو داود )رازی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ ته‌واوای كتابی ئاسمانی له‌هه‌موو ئاینه‌كان له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان دابه‌زیون هه‌روه‌ها مانگی ره‌مه‌زان مانگی سه‌ركه‌وتنه‌كان بوه له مێژووی ئیسلام
1/ سه‌ركه‌وتنی موسڵمانه‌كان له شهرِی به‌در له 17 مانگی رِهمهزان بوو.
2/ فه‌تحی مه‌كه‌ی پیرۆز له 20 مانگی ره‌مه‌زان بوو
3/ سه‌ركه‌وتنی پێغمبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له رِۆژی گهرِانهوهی له (ته‌بووك) كه هه‌موو دورگه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ری دانواند بۆ پێغمبه‌ر و ئیسلام له‌مانگی ره‌مه‌زان بوو .
4/ فه‌تحی (ئه‌نده‌لوس) به فه‌رمانده‌ی ( تاریقی كوری زیاد ) له‌مانگی رِهمهزان بوو .
له‌به‌ر گه‌وره‌ی ئه‌م مانگه خوای گه‌وره بهرِۆژوبونی تایبه‌ت كرد به‌م مانگه‌و كردی به رِوكنێك له رِوكنهكانی ئیسلام . هه‌روه‌ك (سلمان ) رِهزای خوای لێ بێت دهگێرِێتهوه ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وتارێكی بۆ ئێمه خوێنده‌وه له ئاخیری رِۆژی مانگی شه‌عبان بوو: فه‌رمووی. ئه‌ی خه‌ڵكینه مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان لێتان نزیك بۆته‌وه مانگێكه شه‌وێكی به‌خێرتره له هه‌زار شهویتر مانگێكه خوا بهرِۆژوو بونی فهرزكردوه هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وی به گه‌وره‌و خێر داناوه كه‌سێك خۆی له‌خوا نزیك بكاته‌وه به چاكه‌یه‌ك خێری وه‌ك ئه‌وه وایه فه‌رزێكی جێبه‌جێ كردوه له مانگه‌كانی تر . ئه‌مه مانگی ئارام گرتنه ئارام گرتنیش پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شته ئه‌مه مانگێكه خوای گه‌وره رزقی ئیمانداران زیاد ده‌كات هه‌ركه‌سێك به‌ربانگ بداته رۆژو گرێك ئه‌بێته لێخوش بوون له گوناهه‌كانی ئازاد بوون له ئاگری دۆزه‌خ به ئه‌ندازه‌ی به رِۆژوو بوه‌كه خێری ده‌گاتێ به‌بێ كه‌م و كورتی خه‌ڵكه‌كه گوتیان ئه‌ی پێغمبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئێمه هه‌موومان ئه‌وه‌مان نیه به‌ربانگ بده‌ین به‌خه‌ڵك . پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌م پاداشته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێت كه قه‌سپێك یان په‌رداغه ئاوێك یان په‌رداغه شیرێك بدات به كه‌سێكی بهرِۆژو .
ئیمانداران :مانگی ره‌مه‌زان سه‌ره‌تاكه‌ی ره‌حمه‌ته ناوهرِاستی لێخۆشبونه كۆتایه‌كه‌ی ده‌ربازبوونه له ئاگری دۆزه‌خ .
بهرِێزان :مانگی رِهمهزان ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه پێشبرِكێیهكی جیهانیه بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی گه‌روره له كۆتای كه ناتوان ئه‌م خه‌ڵاته له غه‌یری ره‌مه‌زان به‌ده‌ست بێنن ده‌ی ئه‌م به‌ركه‌ته با له‌ده‌ست نه‌ده‌ین .هه‌رچه‌نده ئه‌زیه‌ت و ئازار ببینین
بهرِێزان: هه‌وڵ بده‌ن زۆر چاكه به‌ده‌ست بێنن وه‌ك خواپه‌رستی چاكه‌و خێرات به تایبه‌تی سونه‌تی (تهرِاویح) زۆر گه‌وره‌یه داواتان لێ ئه‌كه‌ین له‌ده‌ستی مه‌ده‌ن هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر رِۆژی گر رِێز لهرِهمهزان بگرێت زگی خۆی لهحهرِام بپارێزێ زمانی خۆی له‌غه‌یبه‌ت و جون دان و دوو زمانی و فه‌سادی بپارێزێت و چاوه‌كانی له ته‌ماشاكردنی حهرِام بپارێزێت هه‌روه‌ها اخلاقی خۆشبوێت
بهرِێزان بهرِۆژوبون چه‌ند واجبێكی هه‌یه.
1/ دیتنی مانگ یان سی پرِكردنی مانگی شه‌عبان
2/نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو شه‌وێك به‌ڵام وا باشه له‌شه‌وی یه‌كه‌می مانگی رِهمهزان نیه‌تی بهرِۆژوو بونی یه‌ك مانگ بێنبَت یۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌وێك له بیری چوو ئهكه به‌ر ده‌كه‌وێ
هه‌روه‌ها رِۆژ گرتن سونه‌تی هه‌ن
1/دره‌نگ پارشێو خواردن
2/زوو بانگ شكاندن به خورما یان به ئاو پێشی نوێژكردن .
له كۆتایدا داوا له‌حوكمه‌ت ده‌ین ئه‌و پهرِی توانای خۆی بخاته گهرِ بۆ پاریزگاری كردن له گه‌وره‌ی مانگی ره‌مه‌زان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن بۆ ناحه‌زانی مانگی رِهمهزان بێرِێزی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وو مانگه داواش له نوێژ خوێنان ده‌كه‌ین كه منداڵ له‌گه‌ڵ خوَیان دێنن بۆ تهرِاویح لێنهگهرِێن گه‌مه‌و گاڵته له ناو مزگه‌وت بكه‌ن نوێژی خه‌ڵك تێك بده‌ن داواش له‌هه‌موو بازرگان و دووكانداره بهرِێزهكان ده‌كه‌ین له مانگی رِهمهزان نرخی شتومه‌ك هه‌رزان بكه‌ن نه‌ك گرانی بكه‌ن چونكه گران كردنی شتومه‌ك له مانگی رِهمهزان گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه..
واخر دعوانا أن الحمد لله ربّ العالمین.... |