گه‌وره‌یی رِۆژو چۆنیه‌تی بهرِۆژو بون
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
به‌رێزان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ .( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ )البقرة 182
واته ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوهرِتان هێناوه رِۆژی رِهمهزان له‌سه‌رتان واجب كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه‌ش واجب كرابو بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزگاری بكه‌ن چه‌ند رِۆژێكی دیاری كراون كه مانگی رِهمهزانه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی خوای گه‌روره له حه‌دیسی قودسی ده‌فه‌رمووێ عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (قال الله عز وجل: كل عمل ابن آدم له إلا الصيام؛ فإنه لي وأنا أجزي به، والصيام جنّة، وإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث، ولا يصخب، فإن سابّه أحد أو قاتله فليقل: إني امرؤ صائم، والذي نفس محمد بيده لخلوف فم الصائم أطيب عند الله من ريح المسك، للصائم فرحتان يفرحهما: إذا أفطر فرح، وإذا لقي ربه فرح بصومه) رواه البخاري ومسلم. واته:هه‌موو كرده‌وه‌ی به‌نی ئاده‌م بۆخۆیه‌تی ته‌نها رِۆژو نه‌بێت ئه‌و تایبه‌ته بهمن منیش خۆم پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه رِۆژو پاراستنه له ئاگری دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر بهرِۆژو بون قسه‌ی ناشرین مه‌كه‌ن هاتو هاوار مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوی پێدان یان ویستی شهرِتان له‌گه‌ڵ بكات بڵێ من بهرَۆژوم قه‌سه‌م به‌و كه‌سه‌ی گیانی موحه مهدی به‌ده‌سته بۆنی ده‌وی رِۆژو گر خۆشتره له بۆنی میسك له لای خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی بهرِۆژو دهبیتَ دوو خۆشی هه‌یه یه‌ك له كاتی بانگ شكاندن یه‌كیان ئه‌وكاته كه دهگهرِێتهوه لای خوای گه‌وره (بهرِێزان )ئه‌و رِۆژهی خوا فه‌رزی كردوه كۆمه‌ڵێك سودی هه‌یه 1شكاندنی نه‌فس به برسیه‌تی 2لێخۆشبونی گوناح 3دێته رِێزی مه لائیكهتهكان له خواردن و نه‌خواردنه‌وه 4وانه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ناساندنی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار به‌یه‌كتر 5 دادپه‌روه‌ری له نێوان مرۆڤه‌كان له خواردن و خواردنه‌وه 6دروست بونی هێزی به‌ره‌نگاری له له‌شی مرۆڤ تا بتوانێ به‌ره‌نگاری نه‌خواردن نه‌خواردنه‌وه بكات له كاتی رِووداو كاره‌سات هه‌روه‌ها رۆَژ و چه‌ند سودێكي ته‌ندروستی تێدایه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ (صومو تصحوا) واته بهرِۆژ و بن ته‌ندروستیتان باش ده‌بێت هه‌روه‌ها لیكۆڵینه‌وه و توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ریان خستوه بهرِۆژو بون كارێكی سروشتیه خوای گه‌وره پێویستی كردوه له‌سه‌ر هه‌موو بونه‌وه‌رێكی زیندو بۆماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌مه‌شی بۆ پاراستنی ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه بۆ به‌هێز بونیان
بهرِۆژوبونی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر كارێكی ئاشكرا‌و دیاره هه‌ندێكیان ده‌گاته چه‌ند رِۆژێك هه‌تا گیا‌و گوڵ ماوه‌یه‌كی زۆر به رِۆژ و ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له دوای به‌هار گوڵی جوان و وهدهركا له‌دوای ته‌واو بونی زستنان هه‌روه‌ها لهكتابهكانی مێژو هاتوه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بانگه‌وازی پێغمبهرانیشیان نهگهیشتوهتێ به‌سروشتی خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ك بهرِۆژ و بونه چونكه رِۆژ و مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه جیهازی رِێگری له نه خۆشیه‌كان له‌جسته‌ی مرۆچ به هێز ده‌كات و ده‌تپارێزێ له‌قه‌ڵه‌وی و مه‌ترسیه‌كان بهكهلكه بۆ فشاری خوێن بۆ سوكه‌ری بۆ چهورای خوێن بۆنه‌خۆشیه‌كانی عه‌قلی و نه‌فسی به‌هێز كه‌ره بۆ جوله‌ی رێخۆڵه‌كان ئهتپارێزی له غه‌ریزه‌ی جنسی هه‌روه‌ك پێغمبه‌رمان فه‌رموویه‌تی ) يا معشر الشباب ، من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر ، وأحصن للفرج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء) واته ئه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان هه‌ركه‌سێك له ئێوه ئه‌توانێ هاوسه‌رگیری بكات با بیكات چونكه چاوانتات ئه‌پارێزێ له تاماشاكردنی حهرِام عهورِهتان ده‌پارێزێ له كاری نابه‌جێ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه توانای هاوسه‌رگێری نه‌بو با بهرِژو بێت چونكه رِۆژ و ده‌یپارێزێت له لادان له رِێگای رۆیشتن به رهو خراپه ( ئیمامی شافیعی ) فه‌رموویه‌تی 16 ساڵ من تێرم نه‌خواردوه چونكه زۆر خواردن هۆكارێكه بۆ ته‌مبه‌ڵی وازهێنانیان له خوا په‌رستی پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ ( ما ملأ ابن ا‌دم وعاء شرا من بطنه ) واته هیچ كیسه‌یه‌كی پرِنهكردووه خراپتر بێت له پركرددنی زگ ( منچلوتی ) زانایه‌كی ناوداره ده‌ڵێت چومه لای براده‌رێك زگی ده‌هێشا چونكه زۆری خواردبوو چومه لای براده‌رێكی تر زگی ده‌هێشا له برسان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌نده‌ك له خواردنی خۆی بدا به ئه‌وه‌ی دووه‌م زگی یه‌ك له هه‌ردووكیان نهدههێشا
كاره‌باشه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان 1 خێركردن پێغمبه‌ر فه‌رموویه‌تی ( افضل الصدقة صدقة في رمضان ) واته گه‌وره‌ترین چاكه چاكه‌ی مانگی رِهمهزانه 2 خوێندنی قورئان 3 شه‌و نوێژ و تهرِاویح 4مانه‌وه له‌مزگه‌وت
به رِۆژو نه‌بون بۆ كام كه‌س دروسته 1ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكی دریژی هه‌بێت 2ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خۆش بێت 3ئه‌و ژنه‌ی حه‌ملی هه‌بێت 4ئه‌و ژنه‌ی منداڵی شیر خۆری هه‌بێت و شیری خۆی بداتێ 5 ئه‌و پیرو په‌ككه‌وتوانه‌ی توانای رِۆژ و گرتنیان نیه 6 ئه‌و كه‌سه‌ی برسیه‌تی و تێنیهتی وای لێ بكات له ژیانی خۆی بترسێ . گوناحی ئه‌وانه‌ی بێ هۆكار بهرِۆژو نابن پێغمبه‌ر فه‌رموویه‌تی (من أفطر يوما من رمضان من غير رخصة لم يجزه صيام الدهر وان صامه ) واته: رِۆژوهك له مانگی رِهمهزان بشكێنێت خوا مۆڵه‌تی پێ نه نه دابێ ئه‌و ساڵه‌ی هه‌موو بگرێته‌وه و بهرِۆژ و بێت خێری ئه رِۆژهی خواردویه‌تی پرِ ناكاته‌وه . |