بابه‌ت زه‌كات و صه‌ده‌قه
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(بهرِێزان ) له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام زه‌كات بریتیه له به‌شێك له ماڵی واجب كردووه كه بیده‌ی به هه‌ژاران و نه‌داران به‌چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌ت (صه‌ده‌قه) ئه‌وه‌یه ببه‌خشی نه‌داران به‌ڵام وه‌ك چاكه كردن نه‌ك واجب ( زه‌كات ) له ساڵی دووه‌می كۆچی فه‌رزكرا به‌م فه‌رمووده پیرۆزه (خُذۡ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡ صَدَقَةٗ تُطَهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّيهِم بِهَا (التوبة :١٠٣))واته ئه‌ی پێغمبه‌ر سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت له هه‌ندێك ماڵ و سامانی ئیمانداران زه‌كات و خێر وه‌ربگره چونكه ده‌بێته هۆی خاوێن كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان پاك كردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌رونیان (بهرِێزان ) زه‌كات رِوكنێكه له رِوكنهكانی ئیسلام هه‌وه‌ك پێغمه‌به‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێ (سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت) ( بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ ) واته ئیسلام دروست كراوه له‌سه‌ر پێنج شت 1 شاهێدی دان كه خودا هه‌یه (موحه‌مه‌دیش سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ) پێغه‌مبه‌ری خودایه 2 نوێژكردن 3زه‌كات دان 4حه‌ج كردن 5 بهرِۆژ و بوون .هه‌ركه‌سێك باوهرِی به واجبونی زه‌كات نه‌بێت به كافر حیساب ده‌كرێت چونكه خوای گه‌وره ترسی زۆری داوه‌ته ئه‌وانه‌ی زه‌كات ناده‌ن هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ (وَٱلَّذِينَ يَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٖ (التوبة :٣٤)
) واته ئه‌وانه‌ی زێر و زیو كۆده‌كه‌نه‌وه و له رِێگهی خودا سه‌رفی ناكه‌ن حه‌قی خوای لێ ناده‌ن مژده‌ی سزایه‌كی پرِ ئێشیان بدێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌كات ناده‌ن .رِووداوی حاگب كافیه . (به‌رێزان ) زه‌كات 1 مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه له رِهزیلی 2 تاقی كردنه‌وه ئایا مرۆڤ ده‌توانێ برِێك له‌و ماڵه‌ی خوا پێی داوه له رِێگهی خودا سه‌رفی بكات 3 دروست كردنی په‌یوه‌نی دۆستایه‌تیه له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند 4 ماڵ به‌دانی زه‌كات زیاد ده‌كات هه‌روه‌ك پێغمبه‌رمان ده‌فه‌رمووێت سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ( ثلاثة أقسم عليهن وأحدثكم حديثا فاحفظوه، قال: ما نقص مال عبد من صدقة، ولا ظلم عبد مظلمة فصبر عليها إلا زاده الله عزا، ولا فتح عبد باب مسألة إلا فتح الله عليه باب فقر،) واته سێ شت هه‌ن سوندیان له‌سه‌ر ده‌خۆم قسه‌یه‌كتان بۆده‌كه‌م پارێزگاری لێ بكه‌ن 1 ماڵی هیچ به‌نده‌یه‌ك به چاكه‌كردن كه‌م نابێت 2 هه‌ر به‌نده‌یه‌ك سته‌می لێ بكرێت ئارام بگرێت ئه‌وه خوای گه‌وره سه‌ربه‌رزی ده‌كات 3 هه‌ر به‌نده‌یه‌ك ده‌رگای ده‌رۆزه سواڵكردن له خۆی بكاته‌وه خوای گه‌وره ده‌رگای هه‌ژاری لێ ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها پێغمبه‌ر سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ئامۆژگاری هاوه‌ڵانی ده‌كرد و ده‌فه‌رمووێت (حصنوا أموالكم بالزكاة وداووا مرضاكم بالصدقة واستقبلوا أمواج البلاء بالدعاء ) واته ماڵی خۆتان شوره‌ی له ده‌ور بكه‌ن و بیپارێزن به زه‌كات دان نه‌خۆشه‌كانتان چاك بكه‌نه‌وه به صه‌ده‌قه كردن پێشوازی له هاتنی بڵاو ناخۆشیه‌كان بكه‌ن به پارِانهوهو ملكه‌چی بۆخوای گه‌وره هه‌روه‌ها پێغمبه‌ر سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت ( ماتلف مال في بر ولابحر الا بحسب زكاة) واته نافه‌وتێت ماڵ له بیابان و له ده‌ریا مه‌گه‌ر زه‌كاتی لێ نه‌ده‌ی ئه‌و كات زۆر به ئاسانی ده‌فه‌وتێت ( بهرِێزان ) سه‌ره‌تای رِادهی زه‌كاتی زێر 20 میسقاڵ زێره نیو میسقال ده‌كه‌یته زه‌كات هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای رِادهی زه‌كاتی پاره چوار ملیۆن و پینج سه‌د هه‌زاردیناره له‌هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناره زه‌كات ده‌ده‌ی هه‌روه‌ها (ده‌غل و دان ) ئه‌بێت بگاته 40 ته‌نه‌كه ئه‌وجا چوار ته‌نه‌كه ئه‌بێته زه‌كات هه‌روه‌ها (مهرِو و بزن ) ئه‌بێت بگاته 40 سه‌ر ئه‌وجا مهرٍێكی یه‌ك ساڵه یاخود بنزنێكی دوو ساڵه ئه‌بێته زه‌كات هه‌روه‌ها (رِهشه وڵاغ ) ئه‌بیت بگاته سی سه‌ر ئه‌وجا گوَلكێكی یه‌ك ساڵه ی ده‌ده‌ی به زه‌كات هه‌روه‌ها (ماڵی بازرگانی ) وه‌ك دووكان و كۆگاو شتی تر له سه‌ری ساڵ هه‌موی دهقرسێنرێت و بای چه‌ند پاره‌یه له پاره‌كه زه‌كات ئه‌ده‌ی
(بۆئاگاداری ) ئه‌وانه‌ی باسمان كردن بۆ زه‌كات ئه‌بێت هه‌موویان ساڵێكیان به‌سه‌ردا بسورِێتهوه ته‌واوی ژماره‌كه له ته‌واوی ساڵ دا هه‌بێت ته‌نیا دهغروو دان نه‌بێت ئه‌و له كاتی جۆخین كردن حیساب ده‌كرێت هه‌روه‌ها ماڵی بازرگان‌یش له‌سه‌ری ساڵ حیساب ده‌كرێت ( زه‌كاتی سه‌رفتره ) ئه‌مه‌ش واجب ده‌بێ لهرِهمهزان كه ئه‌م ساڵ له جیاتی هه‌ر سه‌رێك 3 هه‌زار دینار ئه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ی بوو ئه‌توانێت نه‌دا . بۆ زانیاری ئه‌م زه‌كاته زۆر گه‌وره‌یه چونكه پێشی زه‌كاتی ماڵ واجب كراوه . له باره‌ی (فیدیه ) فیدیه‌ی رِۆژ و بۆ ئه‌م ساڵ بریتی یه له 3 هه‌زار دینار وه‌ك سه‌رفتره واته له جیاتی هه‌ر رِۆژێك ئه‌وه‌نده ئه‌ده‌ی
(بهرِێزان ) پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی زه‌كات ئه‌دات رِاچاوی ئه‌م خاڵانه بكات 1 زه‌كات له كاتی خۆی بدات و تاخیر نه‌كات 2 زه‌كات به نه‌هێنی بدات هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رمووێ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاء فَهُوَ خَيْرٌ لُّكُمْ ) واته ئه‌گه‌ر زه‌كات به نه‌هێنی بیدات هه‌روه‌ك به نه‌هێنی بیده‌ن به هه‌ژاران و ئه‌وه بۆ ئێوه باشتره 3 زه‌كات دان به تاڵ نه‌كاته‌وه به خۆ هه‌ڵكێشان و ئه‌زیه‌ت دان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كاتی پێداوه خوا ده‌فه‌رمووێ(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُبْطِلُواْ صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالأذَى) 4 زه‌كات ناگوازرێته‌وه له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر 5 زه‌كات بده‌ن به هه‌موو ئه‌وانی شایسته‌ی زه‌كاتن بێ جیاوازی 6 ئه‌و برِه زه‌كاته‌ی ئه‌یدات به هه‌زارێك ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌بێت هه‌ژاره‌كه ئیستیفاده‌ی لێبكات نه‌ك مهبله غێكی كه‌می پێ بدات و هیج سودی بۆ هه‌ژاره‌كه نه‌بێت .. |