به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌رِێزان: پارِانه‌وه له خوا واته داوا كردن له خوا به زوبان كه ئه‌م پارِانه‌وه‌یه كلیلی ئاسمانه‌و نیشانه‌ی قه‌بوڵه لای خوای گه‌وره هه‌روه‌ها دوعا‌و پارانه‌وه له 48 شوێن له قورئانی پیرۆز باس كراوه بۆ نمونه ( رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ ) وه 86 جار دوعا له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) بۆ نمونه (اللهم اهد قومي فإنهم لا يعلمون)
به‌رِێزان: له باره‌ی پارِانه‌وه خودا ده‌فه‌رمووێ (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌۖ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ فَلۡيَسۡتَجِيبُواْ لِي وَلۡيُؤۡمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمۡ يَرۡشُدُونَ (البقرة :١٨٦) واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پسیارت لێ بكه‌ن ده‌رباره‌ی من ئه‌وه من نزیكم لێناوه به هاواریانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپارِێنه‌وه ده‌با ئه‌وانیش به پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی منه‌وه بین هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِيٓ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ (غافر :٦٠)) واته خوای ئێوه فه‌رمویه‌تی ئێوه هاناو هاوار بۆمن بێنن من دوعاتان قه‌بوڵ ده‌كه‌م. وه پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) فه‌رمویه‌تی (إن الله حيي كريم ، يستحي إذا رفع الرجل إليه يديه أن يردهما صفرا خائبتين ) واته خوا ئاگادار و سه‌خیه شه‌رم ده‌كات ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌ستی به‌رزكرده‌وه بۆلای ئه‌و ده‌سته‌كان به به‌تاڵی بگه‌رِێنێته‌وه . وه‌هه‌ر وه‌ها ده‌فه‌رموێت (ما من عبد يدعو الله بدعوة ليس فيها إثم ولا قطيعة رحم إلا أعطاه الله بها إحدى ثلاث: إما أن تعجل له دعوته في الدنيا، وإما أن تدخر له في الآخرة، وإما أن يصرف عنه في الشر مثل ذلك) : واته هه‌ر موسڵمانێك دوعایه‌ك بكات گوناهی تێدا نه‌بێت و بچراندنی خزمایه‌تی و براده‌رایه‌تی تێدا نه‌بێت خوای گه‌وره یه‌ك له‌م سێ شته‌ی بۆده‌كات:
یەکەم: یان له نزیكترین كات دوعای قه‌بول ده‌كات.
دووەم: یان هه‌ڵی ده‌گرێت و له قیامه‌ت پاداشتی ده‌داته‌وه.
سێیەم: یان به ئه‌ندازه‌ی پارِانه‌وه‌كه‌ی گوناهی لێ رِه‌شده‌كاته‌وه .
به‌رِێزان :پارِانه‌وه له خوای گه‌وره رِێگری ده‌كات له هاتنی به‌ڵاو ناخۆشی به سێ شێوه جاری وا هه‌یه دوعا به‌هێزتره له به‌ڵاو موسیبه‌ته‌كه رِێگری ده‌كات و نایه‌ڵێت به‌به‌ر ئه‌م به‌ڵایه بكه‌وێت هه‌ندێك جار دوعا و به‌ڵایه‌كه له یه‌ك ئاست دان هه‌ردووك رِێگری له‌یه‌ك ده‌كه‌ن له فه‌رمووده هاتوه و ده‌فه‌رمووێ (لا تسألن بني آدم حاجة ,, وسل الذي أبوابه لا تغلق فبني آدم يغضب إن سألته ,, والله يغضب إن تركت سؤاله.) واته تۆ پسیاری پێداویستیت له نەوه‌كانی ئاده‌م مه‌كه پسیار له كه‌سێك بكه كه هه‌رگیز ده‌رگای داناخرێ خوای گه‌وره لێت تورِه ئه‌بێت ئه‌گه‌ر داوای لێنه‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوا له نه‌وه‌ی ئاده‌م بكه‌ب لێت تورِه ده‌بێت .
شێوازی دوعا كردن :
یەکەم: ئه‌بێت باوه‌رِیت به قه‌بوڵ بونی دوعاكه هه‌بێت هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ادْعُوا اللَّهَ وَأَنْتُمْ مُوقِنُونَ بِالإِجَابَةِ ) واته ئێوه داوا له‌خوا بكه‌ن و گومانیشتان نه‌بی له قه‌بوڵ كردنی چونكه خوای گه‌وره دوعایه‌كانی شه‌یتانی وه‌رگرت كاتێك گوتی ( قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (36) قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ (37)) واته شه‌یتان گوتی خوایه مه‌م مرێنه بمهێڵه‌وه له دونیا تا دونیا ماوه خوا داواكه‌ی وه‌رگرت و فه‌رمووی تۆ مایه‌وه له‌سه‌ر دونیا تا دونیا ماوه . دوعای شه‌یتان قه‌بوڵ بێت چۆن دوعای ئێمه قه‌بوڵ نابێت كه خوا خۆی ده‌فه‌رمووێ (إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ) واته خوا ته‌نیا له‌و كه‌سانه خۆش نابێت كه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆخودا په‌یدا ده‌كه‌ن بێجگه له‌م هاوه‌ڵ دروست كردن خوا له هه‌ر كه‌سێك خۆش ده‌بێت كه بیه‌وێ.
دووەم: دوعا دووباره بكاته‌وه ( ابن مسعود ) ره‌زای خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) ئه‌گه‌ر دووعای بكردبایه سێ جار دووباره‌ی ئه‌كرده‌وه وه ئه‌گه‌ر سوئالی بكردبابه سێ جار ده‌یكرده‌وه.
سێیەم: نابێت په‌له بكرێت له قه‌بوڵ بونی دوعا نابێت بلێیت دوعام كرد‌و قه‌بوڵ نه‌بووچونكه پێغمبه‌ر ده‌فه‌رمووێ (يُسْتَجَابُ لِأَحَدِكُمْ مَا لَمْ يَعْجَلْ) واته دوعاتان قه‌بوڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كه‌ن دوعام كرد‌و قه‌بوڵ نه‌بوو.
چوارەم: هه‌ڵبژاردنی كاته پیرۆزه‌كان بۆ دوعا كردن وه‌ك رِۆژی عه‌ره‌فه مانگی رِه‌مه‌زان رِۆژی هه‌ینی له‌هه‌فته‌كان به‌ره‌به‌بیانی له هه‌موو رِۆژێك چونكه پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رمووێ (يَنْزِلُ رَبُّنَا تَبَارَكَ وَتَعَالَى كُلَّ لَيْلَةٍ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا حِينَ يَبْقَى ثُلُثُ اللَّيْلِ الْآخِرُ يَقُولُ: مَنْ يَدْعُونِي فَأَسْتَجِيبَ لَهُ مَنْ يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ مَنْ يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ ) واته خوای گه‌وره له‌هه‌موشه‌وێك دێته ئاسمانی دوونیا له كاتی به‌ره‌به‌یانی ده‌فه‌رمووێ هه‌ركه‌سێك دوعا بكات قه‌بوڵی ده‌كه‌م و هه‌ركه‌سێك داوای هه‌ر هه‌ر شتێك م لێ بكات ئه‌یده‌مێ هه‌ر كه‌سێك داوای لێ خۆشبوونم لێ بكات لێ خۆش ئه‌بم وه‌هه‌ر وه‌ها خوای گه‌وره مه‌دحی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه كه له‌به‌ره به‌یاندا دوعا و پارِانه‌وه ئه‌كه‌ن وه‌ك ده‌فه‌رمووێ ( وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَار ) ده‌لێن كاتی خۆی كوره‌كانی حه‌زره‌تی یه‌عقوب داوای دوعایان له بابی خۆی كرد (قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّي) به‌مه‌بستی حه‌زره‌تی یه‌عقوب ئه‌وه‌بو له‌به‌ره‌به‌یانی دوعایان بۆ بكات.
پێنجەم: ده‌نگی خۆی به‌رزنه‌كاته‌وه له دوعا كردن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (دْعُواْ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ) واته ئێوه هاواری خوای خۆتان بكه‌ن به نه‌هێنی و ملكه‌چی چونكه خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێن كه له دوعا كردن تێپه‌رِی بكه‌ن.
خوای گه‌وره مه‌دحی حه‌زره‌تی زه‌كه‌ریا ده‌كا ده‌فه‌رمووێ (ذْ نَادَىٰ رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا) واته زه‌كه‌ریا هاواری خوای كرد زۆر به‌نه‌هێنی.
شەشەم: له كاتی دوعا كردن رِووبكاته قیبله‌و داوای شتی حه‌رِام له پارِاناوه‌كه‌ی نه‌بێت.
حەوتەم: سه‌ره‌تای دوعاكه‌ی و پارِانه‌وه‌ی به مه‌دح و سه‌نای خوای گه‌وره بكات و پاشان دان به تاوانه‌كانی خۆی بنێت و ئه‌وجا داوای لێ خوش بوون له خودا بكات چونكه خودا ده‌فه‌رمووێ له حه‌دیسی قودسی (قال الله عزوجل : يا ابن آدم ، إنك ما دعوتني ورجوتني غفرت لك ما كان من‌ك ولا أبالي ، يا ابن آدم ، لو بلغت ذنوبك عنان السما‌ء ، ثم استغفرتني غفرت لك ، يا ابن آدم ، إنك لو أتيتني بقراب الأرض خطايا ، ثم لقيتني ، لأتيتك بقرابها مغفرة) واته‌ئه‌ی نوه‌ی ئاده‌م تۆ هه‌ر كاتێك داوام لێ بكه‌ی بۆ لێخۆشبوو‌ن لێت خۆش ده‌بم هه‌ر چه‌نده گوناهه‌كانت زۆر بن ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانی تۆ بگه‌نه به‌رزای ئاسمان پاشان داوای لێ خۆشبوونت له‌من كرد لێت خۆش ده‌بم چونكه گوناهه‌كانی به‌نده چه‌نده گه‌وره‌بن لێخۆشبون و لێبورده‌ى خوای گه‌وره گه‌وره‌تره له تاوانه‌كانی ئه‌وان ..ِِِ |