بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بهرِێزان : شه‌یتان له مانگی رِهمهزان كۆت و به‌ند كراوه‌و به‌ستراوه‌تۆوه، دوای ته‌واوبوونی مانگی رِهمهزان ئازاد ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ئاگادار بن له فرت و فێڵی شه‌یتان بۆ ئه‌وه‌ی خوا په‌رستی مانگی رِهمهزانمان لێ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ه ده‌فه‌رموێ (وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّتِي نَقَضَتۡ غَزۡلَهَا مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثٗا (النحل :٩٢) واتة (کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه
هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها پێویسته خۆرِاگربن له سه‌ر خواپه‌رستی چه‌نكه خودای گه‌وره مه‌دحی ئه‌وانه‌ی كردوه كه خۆرِاگرن له خواپه‌رستی و ده‌فه‌رموێ (إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَبۡشِرُواْ بِٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ ٣٠ نَحۡنُ أَوۡلِيَآؤُكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ ۖ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَشۡتَهِيٓ أَنفُسُكُمۡ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ ٣١ نُزُلٗا مِّنۡ غَفُورٖ رَّحِيمٖ (فصلت :٣٢) واته (ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا خوای گه‌وره و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون): ئێمه یارو یاوه‌رو هاوکارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دنیا و قیامه‌تیشدا مژده‌تان لێ بێت له به‌هه‌شتدا هه‌رچی ئاره‌زووی ده‌که‌ن وداوای ده‌که‌ن بۆتان ئاماده‌یه ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکه‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت که لێبوورده و میهره‌بانه.
بهرِێزان : پێویسته له‌سه‌ر مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری باشیان كردوه له ره‌مه‌زان ته‌مبه‌ڵی نه‌كه‌ن له‌دوای رِهمهزان چونكه نیشانه‌ی قه‌بول بونی رۆَژی ئه‌وه‌یه مرۆڤ له دوای ره‌مه‌زان به‌رده‌وام بێت له‌و كارانه‌ی كردونی له ناو مانگی رِهمهزان چونكه خوا په‌رستی له مانگی رِهمهزان و مانگه‌كانی تر یه‌كسانه چونكه تۆ خودا ده‌په‌رستی خواش له‌هه‌موو مانگه‌كان دا شایسته‌ی په‌رستنه بێ جیاوازی خۆ ئه‌گه‌ر خوێندكارێك له مانگێك نمره‌كانی زۆر باش بن به‌ڵام له‌هه‌موو مانگه‌كانيتر نمره‌كانی خراپ بن بێگومان ئه‌م قوتابیه ده‌كه‌وێ چونكه به نمره‌ی مانگێك سه‌ركه‌وتو نابێت بۆیه هه‌رچی كاری باشه هه‌یه له مانگی رِهمهزان بیكه‌ی ناتوانی خۆتی پێ ده‌رباز بكه‌ی ئه‌گه‌ر له مانگه‌كانیتریش به‌رده‌وام نه‌بی له‌سه‌ر خواپه‌رستی
بهرِێزان : پێویسته له‌و رِۆژانهی ماون زیاتر خۆمان ماندوو بكه‌ین بۆ خواپه‌رستی به‌تایبه‌ت شه‌وی بیست و حه‌وت چونكه ئه‌و شه‌وه شه‌وی قه‌دره له‌سه‌ر رای زۆربه‌ی زانایان .ئه‌گه‌ر پسیار بكرێت بۆچی ناوی شه‌وی قه‌دره چونكه له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو كار‌و باری موسڵمانان دیاری ده‌كرێت وه‌ك ( رزق _ و ئه‌جه‌ل و _ ئه‌وه‌ی رِوبدات له‌و ساڵه تاكو ساڵی داهاتوو له‌هه‌مه‌مان شه‌ودا . مه‌به‌ست له دیاریكردن ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره له‌م شه‌وه‌دا شته‌كان بۆ مه‌لائیكه‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن نه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت له‌م شه‌وه‌دا ئه‌م شتانه دابنرێن چونكه خوای گه‌وره له ئه‌زه‌له‌وه پێشی دروست كردنی ئه‌رزو ئاسمان هه‌موو شتی دیاری كردوون
بهرِێزان : خوای گه‌وره له باره‌ی ئه‌م رِژهوه ده‌فه‌رمووێ (إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ ١ ) واته: ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌موومان له لوح محفوز دابه‌زانده ئاسمان ی یه‌كه‌م و له‌وێ یه‌ك به یه‌ك ئایه‌ت دابه‌زینه سه‌ر زه‌وی بۆ پێغمبه‌ر سلامی خوای لێ بێت یاخود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م ئایه‌ت كه بۆ پێغمبه‌ر هاتۆته خوار كه سوره‌تی اقراْ ئینجا خودای گه‌وره یه‌ك به یه‌ك ئایه‌تی نازل كرد تاكو كۆتا ئایه‌تی قورئانی پیرۆز پاشان ده‌فه‌رموێ (وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ (القدر :٢) وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ ٢ جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه. ( لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ ٣ ) شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره). تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ ٤ له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و . . .هتد). (سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡرِ ٥ ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
پێغه‌مبه‌ر سلامی خوای لێ بێت . كه ده شه‌وی كۆتای مانگی رِهمهزان ده‌هات شه‌و نه‌ده‌نوستن و ماڵه‌كه‌شی وشیار ده‌كرده‌وه خۆشی له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه تا وه‌فاتی كرد به‌م شێوه‌یه بو له‌م شه‌وانه‌شدا زۆر ئهپارِایهوه ده‌یفه‌رموو (اللَّهُمَّ إِنَّكَ عُفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي ) واته خودایه تۆ لێبورده‌ی لێبوردنت لا خۆشه‌ویسته لێم ببوری . |