به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بابه‌ت/ فه‌ریزه‌ی حه‌ج
بهرِێزان:
حه‌ج رِوكنی پێنجه‌مه له رِوكنهكانی ئیسلام ، دیارترین فه‌رمووده‌كان له سهرئهوهن حه‌ج له ساڵی شه‌شه‌می كۆچی فه‌رزكراوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای حه‌جیان هه‌یه ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ( وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ البَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ العَالَمِينَ ") واته: خوا برِیاری داوه واجبی كردوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی حه‌ج و سه‌ردانی ( بیت الحرام ) بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی توانای ئه‌م سه‌فه‌ره‌یان هه‌یه ، ئه‌وانه‌شی كه باوهرِیان نه‌هێناوه بابزانن خوا پێویستی به چاكه و پێویستی كه‌س نیه ، هه‌روه‌ها حه‌ج بانگه‌وازه لای خودا و ، وه‌ڵام دانه‌وه‌یه له‌لای به‌نده‌كان .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ( وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ ) واته : خوا به‌حه‌زره‌تی ئیبراهیم ده‌ڵێت : بانگی خه‌ڵكی بكه‌و ئاگاداریان بكه‌وه با بێن بۆ حه‌ج ، ئه‌وانه‌شی به‌دوای بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه دێن ، به پیاده ، یان به سواری ئه‌و وشترانه‌ی كه له‌به‌ر دووری ماوه‌كه توشی لاوازی بونه .
هه‌روه‌ها پێغمبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ: (من حج فلم يرفث ولم يفسق، رجع كيوم ولدته أمه ) واته : هه‌ركه‌سێك حه‌ج بكات ، له دوای حه‌ج قسه‌ی خراپ و كاری خراپ نه‌كات ، ئه‌مه وه‌ك ئه‌و رِۆژهی لێدێـت كه له‌دایك بووه ، واته گوناهی هه‌موو رِهشدهبنهوه ، وه‌ك مناڵی ساوا .
بهرِێزان :
له‌و كاته‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خوای لێبێت ماڵی خوای دروست كرد ( بیت ) گوتی : خوایه هه‌موو كرێكارێك كرێی هه‌یه ، من چ كرێهكم هه‌یه ؟ خوای گه‌وره فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ته‌وافی ئه‌م بیتهت كرد من لهگوناههكانت خۆشده‌بم ، ئاده‌م فه‌رمووی خوایه بۆم زیاد بكه پاداشته‌كه‌ی ، خوا فه‌رمووی ئه‌و بیتهم كرده قیبله بۆتۆ و منداڵه‌كانت و نه‌وه‌ت .، ئاده‌م فه‌رمووی خوایه، هێشتا پاداشتم بۆ زیاد بكه ، خوای گه‌وره فه‌رمووی یا ئاده‌م : من له‌هه‌ر كه‌سێك خۆشده‌بم كه ته‌وافی ئه‌م بیته بكات له نه‌وه‌كانی تۆ ، ئینجا پێغمبه‌ر ئاده‌م فه‌رمووی : به‌سمه پاداشته‌كه‌ی ئه‌ی خودای من ،
هه‌روه‌ها :
ده‌گێرنه‌وه ئیمامی (حسن ی كوری ئیمامی علی ) ره‌زای خواب لێبێت ، ته‌وافی كه‌عبه‌ی ده‌كرد ، پاشان ده‌چوه مه‌قامی پێغمبه‌ر ئیبراهیم ، دوورهكاعهت نوێژی ده‌كرد ، پاشان رِومهتی خۆی دائه‌نا له‌سه‌ر مه‌قام و ده‌گریا ، ده‌یگوت : خوایه به‌نده‌كه‌ی تو له ده‌رگای تۆیه ، خزمه‌تكاره‌كه‌ی تۆ له ده‌رگای تۆیه ، هه‌ژاره‌كه‌ی تۆ له‌ده‌رگای تۆیه . چه‌ندجار ئه‌وه‌ی ده‌كردوو پاشان دهرِۆی .
بهرِێزان :
چونی حه‌ج و واجبونی به‌م شێوه‌یه
یه‌كه‌م / ئه‌وه‌ی ده‌چێته حه‌ج ده‌بێ ته‌ندروستیه‌كی باشی هه‌بێت ، نابێت كه‌سێكی نه‌خۆش بێت و توانای به‌جێگه‌یاندنی واجبه‌كانی نه‌بێت ، باخۆی نه‌كاته بارگرانی به‌سه‌ر خه‌ڵك ، پێویست ناكا برِواته حه‌ج
دووه‌م / رێگای حه‌ج ئه‌من و ئاسایشی ته‌واو به‌رقرار بێت و هیج مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر چون و هاتنه‌وه‌ی نه‌بێت .
سێه‌م / باری دارای باش بێت ، واته پاره‌ی چونی بۆحه‌ج هه‌بێت و ، پاره‌ی ماڵ و منداڵی هه‌بێت هه‌تا دهگهرِێتهوه ، وه‌ده‌بێت له ئاسایشی ماڵ و منداڵی دڵنیابێت تا ده‌گه‌رێته‌وه
بهرِێزان :
ئه‌و كهسهنهی ناوی خۆیان ده‌نوسن بۆحه‌ج و ناویان ده‌رناچێت ، پێویست ناكات واسته بكه‌ن ، یان خۆیان عادز و غه‌مبار بكه‌ن ، چونكه واسته‌كردن بۆ حه‌ج به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه ، وه‌هه‌ركه‌سێكیش خه‌جی كردبێ دروستنیه ناوی جارێكی‌تر بنوسێته‌وه بۆحه‌ج ، چونكه حه‌جه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌بێته سونه‌ت ، واباشه ده‌رفه‌ت بداته ئه‌وانه‌ی كه فه‌رزیان ئه‌نجام نه‌داوه ، وه ئه‌و خه‌رجیه‌ی هه‌یه‌تی با له‌ده‌ورو به‌ری خه‌رج بكات به‌سه‌ر هه‌ژاران ئه‌وه له حه‌جه سونه‌ته‌كه‌ی باشتره .
ئادابه‌كانی سه‌فه‌ری حه‌ج .
یه‌كه‌م / ته‌وبه‌كردن و په‌شیمان بونه‌وه له‌تاوانه‌كان .
دووه‌م / ئه‌گه‌ر زوڵم و غه‌دری له كه‌سێك كردبێ پێویسته پێش رِۆیشتنی گه‌رده‌نی پێ ئازابكهت .
سێیه‌م / هه‌ر قه‌رزێكی لابێت بیداته‌وه .
چواره‌م / هه‌ر ئه‌مانه‌تێكی لابێت ته‌سلیم به‌خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه .
پێنجه‌م / ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ حه‌ج ده‌یبات حه‌ڵاڵ بێت ، چونكه حه‌ج به ماڵی حه‌رام هیج خێرێكی تێدا نیه ته‌نیا واجبەكهی له‌سه‌ر دهرِوات .
بهرِێزان :
عیباده‌ته‌كان دوو به‌شن ، به‌شێكیان به ماڵ ده‌كرێت ، و به‌شێكیان به لاشه ، ته‌نها حه‌ج نه‌بێت كه به‌ماڵ و سامان ده‌كرێت ، واته ماڵ ی تێدا سه‌رف ده‌كرێت و جه‌سته‌ش ماندوو ئه‌بێت . له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و فه‌رزه .
بهرِێزان :
پێویسته ئێمه بیر له نه‌هێنیه‌كانی حه‌ج بكه‌ینه‌وه .
یه‌كه‌م / ده‌رچونت له‌ماڵ وه‌ك ئه‌وه وایه نیشتیمانی خۆت جێهێشتوه و رِووت كردۆته خوای گه‌وره .
دووه‌م / ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی له رِێگا ده‌بینی ، وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كاته‌ی له دوونیا به‌ره‌و قیامه‌ت ده‌رده‌چی .
سێیه‌م / له‌به‌ر كردنی ( جلی احرام ) وازهێنانه له جوانی دوونیا و وه‌بیرهینانه‌وه‌ی به‌رگی قیامه‌ته .
چواره‌م / كاتێك چاوت به (بیت ) ده‌كه‌وی وه‌ك ئه‌وه وایه چاوت به خاوه‌نی بیت كه‌وتبێ.
پێنجه‌م / له‌كاتی ته‌واف كردن هاوشێوه‌ی ئه‌و مهلائیكهتانهیه كه له ده‌وری عه‌رشی خودا دهسورِێنهوه .
شه‌شه‌م / له‌كاتی ماچكردنی به‌رده رِهشهكه ، به‌ردێك ماچ ده‌كه‌ی كه پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێت ماچی كردوه ، وه قاچت له شوێنی قاچی پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێت داناوه .
حه‌وته‌م / كاتێك ده‌ست له دیواری كه‌عبه ده‌گری ، وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌ست له ده‌ستی كه‌سێك ئه‌گری كه خراپه‌ت له‌گه‌ڵی كرددوه و داوای لێخۆشبونی لێبكه‌ی .
هه‌شته‌م / كاتی سه‌فا و مهرِوه ده‌كه‌ی ، به‌سه‌رهاتی پێغمبه‌ر ئیسماعیل و هاجهرهت بهفكردێتهوه ، كه حه‌زره‌تی ابراهیم به‌ته‌مای خوای له‌وێ به‌جێهێشت .
نۆیه‌م / كاتی وه‌ستان لهعهرفه له‌یه‌ك كات و له‌یه‌ك به‌رگ ، بێ جیاوازی له‌نێوان فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند ، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی خوای گه‌وره ، مه‌یدانی مه‌حشه‌ر ، هه‌مووی به راسته‌وخۆ له وه‌ستانى عه‌ره‌فه ده‌بینی .
ده‌یه‌م / له‌كاتی ره‌جمی شه‌یتان ، راگه‌یاندنی دوژمنداریه له‌گه‌ڵ شه‌یتان هه‌تا مردن ، له‌به‌ر چاوی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه .
له‌كۆتای داوای له‌خوای گه‌وره‌ده‌كه‌ین ، به‌نسیبی هه‌موولایه‌ك بكات و حه‌جی حاجیانیشمان قه‌بوڵ بكات ئامین .... |