به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان:
خوای گه‌وره مه‌دحی موسڵمانانی كردووه به به‌زەیی و لێبوردەیی له نێوان خۆیاندا هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّاڕ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ) واته: موحه‌مه‌د ڕه‌وانه‌كراوی خوایه ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تی ئه‌و دانه توندوتیژن به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕان، و به به‌زه‌یی و میهره‌بانن له نێوان خۆیاندا.
هه‌روه‌ها پێغمبه‌ری خۆشه‌ویستمان دروودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ: (الرَّاحِمُونَ يَرْحَمُهُمُ الرَّحْمَنُ، ارْحَمُوا أَهْلَ الْأَرْضِ يَرْحَمْكُمْ أَهْلُ السَّمَاءِ) واته: ئه‌و مرۆڤانه‌ی به به‌زه‌یین خوای گه‌وره به به‌زه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵیان، ده‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌ژین به‌زه‌یی به‌یه‌كتر بكه‌ن، با ئه‌وخوایه‌ی له‌ئاسمان به‌زه‌ییتان پێ بكات.
به‌ڕێزان:
كاتێك خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری نارد بۆ به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی ناردووه وه‌ك ده‌فه‌رمووێ : (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِين) واته: ئه‌ی پێغەمبه‌ر ئێمه تۆمان ناردووه به ڕه‌حمه‌ت بۆ گشت بوونه‌وه‌رێك، وه له هه‌مان كاتدا خوای گه‌وره دڵی پێغمبه‌ری پڕ كرد له زانست و، له‌سه‌رخۆیی و له سه‌خاوه‌ت و به‌خشین، پێغه‌مبه‌ری كرد به باشترینی هه‌موو به‌نده‌كان له ڕووی هێمنی و له‌سه‌رخۆیی هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: ( فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ) واته: به‌هۆی به‌زه‌یی خوا تۆ ئه‌ی موحه‌مه‌د ( سه‌لامی خوای لێبێت) نه‌رم بووی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئه‌گه‌ر تۆ وشكبای و دڵت ره‌ق با له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، كه‌ست له ده‌ور نه‌ئه‌ما هه‌موویان بڵاوه‌یان ده‌كرد.
پێغەمبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت (لَا تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ حَتَّى تَرَاحَمُوا» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، كُلُّنَا رَحِمٌ، قَالَ: «إِنَّهُ لَيْسَ بِرَحْمَةِ أَحَدِكُمْ خَاصَّتَهَ، وَلَكِنْ رَحْمَةُ الْعَامَّةِ») واته: ئێوه نابن به خاوه‌ن باوه‌ڕ هه‌تا به‌زه‌یی به یه‌كتر نه‌به‌ن، خه‌ڵكه‌كه گووتیان ئه‌ی پێغمبه‌ر هه‌موومان به‌زه‌ییمان هه‌یه، پێغەمبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی: ئه‌وه به‌س نییه به‌رامبه‌ر كه‌س و كارت و هاوڕێیانت هه‌بێت، به‌زه‌یی ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێك هه‌بێت، بیناسی یاخود نه‌یناسی، خزم بێت یان بێگانه بێت، پێغمبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (لا يَرْحَمُ اللَّهُ مَنْ لا يَرْحَمُ النَّاسَ) واته: كه‌سێك به‌زه‌وی به‌خه‌ڵك نه‌یه‌ته‌وه، خوای گه‌وره‌ش به‌زه‌یی به‌و كه‌سه نایه‌ته‌وه.
به‌ڕێزان:
ئیسلام ئێمه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له به‌زه‌یی و به‌زه‌ییمان هه‌بێت له هه‌موو كارێك، به‌تایبه‌ت له هه‌ندێك كار زۆر زه‌رووره ویژدان به‌كاربێنین.
یه‌كه‌م / فه‌رمانبه‌ری: هه‌ر كه‌سێك فه‌رمان بهربێنت له سه‌رۆك وه‌زیران، تا ده‌گاته فه‌رمانبه‌رێك له فه‌رمانگه‌یه‌ك پێویسته وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی به‌كاربهێنێ بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان و گه‌له‌كه‌ی، نه‌وه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هاوڵاتیان تاخیر بكات، رۆژێك له‌سه‌ر ئیمزایه‌ك یان موعامهلاتێك كاره‌كه‌ی نهڕوینێ، یاخود له‌سه‌ر شتێكی كه‌م له ڕووی یاساییه‌وه، یاسا وه‌ك ته‌ونی داپیره لێ بكات كه‌سی فه‌قیر لێی دهنهچێت و، كه‌سی به‌هێزیش به‌سه‌ری تێیپهری، نابێ كاره‌كانی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی بهرادهرایهتی و به‌رتیل و شتی تر بڕوێنێ، چونكه تا كاره‌كان به ڕه‌شوه‌و به‌رتیل به‌ڕێ بكه‌ین زیان له وڵات و حكومه‌تمان ده‌دات.
هه‌روه‌ها پێویسته به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ر كورسییه‌كان هه‌ستنه سه‌ر پێ، ته‌ماشای حال و وه‌زعی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن. حاڵ و گوزه‌رانیان بزانن، چونكه ئه‌وان به‌رپرسی ئه‌م خهڵكەن نه‌وه‌ك به‌رپرسی كورسیه‌كانیان، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كورسی ده‌سه‌ڵات موڵكی كه‌س نیه، به له‌ده‌ستدانی متمانه له نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت هه‌موو شتێك له ده‌ست ئه‌ڕوا به ئاسانی ناگهرَێتهوه.
دووه‌م / ویژدان له كڕین و فرۆشتن و بهكرێدان: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی شت ده‌فرۆشێ، یان ده‌كڕێ، یان به كرێ ئه‌دات، زه‌میر به‌كار بێنێ، ته‌ماشای ئه‌و كه‌سانه نه‌كات كه هه‌موو سنورێك ده‌به‌زێنن هه‌وڵبدات نموونه‌ی باش بێت بۆ كه‌سانی تر. نه‌وه‌ك نموونه‌یه‌كی خراپ و گرانكردنی شتومه‌ك بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكی، چونكه له هه‌ردوو كات هاوبه‌شی خێر و گوناحه‌كه‌ی ده‌بێت.
سێیه‌م / ویژدان له پیشه‌سازی: كه‌سێك شتێك دروست ده‌كا یان چاكی ده‌كاته‌وه پێویسته ویژدان به كاربهێنێ، به ئه‌ندازه‌ی ئیشكردن و ماندووبونی خۆی.
چواره‌م / پێویسته پزیشكه به‌ڕێزه‌كان، ماموستایان، پیاوانی ئاینی، ئه‌وپه‌ڕی ویژدان به‌كار بهێنن له پیشه پیرۆزه‌كانیان، كار‌و پیشه‌كان دانهبهزێنه ئاستێكی نه‌گونجاو بۆ به‌ژه‌وه‌ندی ماده و دونیای.
پێنجه‌م / ویژدان له شه‌ڕو كوشتن: پێویسته له شه‌ڕو كوشتن ویژدان به‌كاربێنی، كه‌سێك نه‌كوژرێ به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، ئیهانه به‌لاشه‌ی بكه‌ی، چاوی ده‌ربێنی، ده‌ستی ببڕی، یاری به لاشه‌ی بكه‌ی. چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فَڵا یُسْڕف فِّی الْقَتْلِ ۖ إِنَّهُ كَانَ مَنصُورًا) واته: نابێت زێده‌ڕۆی بكرێت له كوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكات ئه‌وه بێگومان سه‌ركه‌وتوه پشتیوانی لێكراوه.
به‌ڕێزان:
ویژدان بنچینه‌ی ئاینه، كه‌سێك ویژدانی نه‌بێت دینی نیه، هه‌رچه‌نده نوێژ‌و حه‌ج و ڕۆژو بكات، ئه‌گه‌ر له دونیا تۆڵه‌ی لێ نه‌بیته‌وه له قیامه‌ت تووشی ده‌بێت هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ) واته: له رۆژی قیامه‌ت سته‌مكاران ده‌زانن توشی چ چاره‌نوسێكی ڕه‌ش ده‌بن.
به‌ڕێزان:
ئێمه لاوازیمان پێوه‌دیاره له دین له ئه‌خلاق، له نیشتیمانپه‌روه‌ری، له كۆمه‌ڵایه‌تی، له ویژدان، له دادپه‌روه‌ری، ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كه‌ین تووشی زه‌ره‌ری دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بین. |