یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-08-26
گرنگی راوێژکردن لە ئیسلامدا

به‌ناوى خواى گه‌وره‌ی میهره‌بان
به‌رِێزان:
رِاوێژكردن به‌ یه‌كتری له‌ ناو خێزان و ده‌وڵه‌ت و جه‌ماوه‌ر، زۆر گرنگ و پێویسته‌، چونكه‌ ئاینی ئیسلام زۆر هانمان ده‌دات بۆ رِاوێژكردن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بگاته‌ ئاستێكی باش و دروست له‌و كارووبارانه‌ی دێنه‌ پێشیان، ته‌ماشا بكه‌ن خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: (وَشَاوِرْهُمْ فِيالْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ) واته‌: ئه‌ی موحه‌مه‌د (سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێبێت) له‌ كارو پێشهاتدا پرس و رِاوێژ به‌ موسڵمانه‌كان بكه‌، دووای پرس و رِا ئه‌گه‌ر برِیارتدا كارێك ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌نجامی بده‌و پشت به‌خوا ببه‌سته‌.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ رِاوێژی كردوه‌ به‌ خه‌سڵه‌تێك بۆ ئه‌و خاوه‌ن باوه‌رِانه‌ی وه‌ڵامی فه‌رمانی خوایان داوه‌ته‌وه‌، رِاوێژكردنی له‌ دوای نوێژكردن هێناوه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ (وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ) واته‌: باش و چاك ئه‌وانه‌ن كه‌ فه‌رمانه‌كانی خودا جێبه‌جێده‌كه‌ن و، نوێژده‌كه‌ن و، كاروباریان به‌ رِاوێژكردن و پرس و رِاگۆرینه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌و ماڵه‌ی پێمان داون ده‌یبه‌خشن.

به‌رِێزان:
ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ رِاوێژ كردن داوه‌ كردوویه‌تی به‌ ناوێك بۆ سوره‌تێكی قورئانی پیرۆز (الشوری)، وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ئیسلام له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه‌كانی جیهانه‌ بۆ چه‌سپاندنی رِاوێژ له‌ كۆمه‌ڵگا، به‌شی زۆری رِێكخراوه‌كان له‌ شۆره‌شی فه‌ره‌نساوه‌ فێری رِاوێژبوون، به‌ڵام ئیسلام به‌ر له‌ هه‌زاران ساڵ له‌ پێش فه‌ره‌نساوه‌ باسی رِاوێژی كردووه‌. كردویه‌تی به‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانه‌كانی ئیسلام، وه‌ له‌ مه‌یدانی كاركردنیش جێبه‌جێكراوه‌ پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) رِاوێژی به‌ موسڵمانه‌كان ده‌كرد له‌ هه‌موو كارووباره‌كاندا، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ وه‌ك وه‌حی بۆ پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌هاته‌ خواره‌وه‌. بۆ نمونه‌:
یه‌كه‌م/ پێش برِیاردان بۆ شه‌رِی به‌در پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) راوێژی به‌ صه‌حابه‌كان كرد، ئه‌بوبكری صدیق هه‌ڵساو قسه‌ی باشی كرد، پاشان ئیمامی عومه‌ر هه‌ڵساو قسه‌ی باشی كرد، پاشان میقدادی كوری عمر هه‌ڵساو گوتی: ئه‌ی پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) برِۆ بۆ ئه‌و كاره‌ی خوا پیشانی داویی، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تۆین، ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌ تۆ ناڵێین كه‌ به‌نوئیسرائیلیه‌كان به‌ موسا پێغه‌مبه‌ریان ده‌گووت: (فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ ) واته‌: برِۆ خۆت و خواكه‌ت شه‌رِ بكه‌ن ئێمه‌ش لێره‌ داده‌نیشین، به‌ڵكو ئێمه‌ به‌ تۆ ده‌ڵێین: برِۆ خۆت و خوایه‌كه‌ت شه‌رِ بكه‌ن ئێمه‌ له‌گه‌ڵتانین، پێغه‌مبه‌ر بۆ شه‌رِی به‌در ده‌رنه‌چوو تا رِای هه‌موو موسڵمانانی وه‌رنه‌گرت.
دووه‌م/ پێش ده‌ستپێكردنی شه‌رِی (به‌در) پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانی كرد كه‌ سوپای ئه‌وان له‌ نزیك ئاوی به‌در باره‌گا دابنێن (حه‌بابی كوری مونزیر) هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: بونی باره‌گاكه‌مان لێره‌ وه‌حیه‌ یان ره‌ئیه‌؟ پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: وه‌حی نیه‌، به‌ڵكو ره‌ئیه‌، (حه‌باب) گوتی: با بچینه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی له‌وێ بمێنین، بۆ ئه‌وه‌ی قوره‌یشیه‌كان ئاویان ده‌ستنه‌كه‌وێ، پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ رِاسته‌.
سێیه‌م/ پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر رِه‌ئی (سه‌لمانی فارسی) خه‌نده‌قی لێدا له‌ شه‌رِی ئه‌حزاب و پلانه‌كه‌ش زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو.

به‌رِێزان:
پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ پێشه‌وای موسڵمانان بوو ئامۆژگاری موسڵمانان و جه‌ماوه‌ری ده‌كرد كه‌ ده‌بێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی رِاوێژ و هاوبه‌شی بێت، له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر، له‌ هه‌موو كات و ساتێك، پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) پرسی خه‌لافه‌تی له‌دوای خۆی هێشته‌وه‌ بۆ موسڵمانان، كه‌سی ده‌ستنیشان نه‌كرد، موسڵمانان به‌ رِاوێژ (ئه‌بوبكری صدیق) یان هه‌ڵبژار.
به‌رِێزان:
خوای گه‌وره‌ ئامۆژگاریمان ده‌كات كه‌ په‌رس و رِاوێژ، به‌ خه‌ڵكی پسپۆرِ و شاره‌زا بكه‌ین، وه‌ ده‌فه‌رمووێ: (فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا) واته‌: پرسیار له‌ كه‌سی پسپۆر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (فاسأَلوا أَهلَ الذّكر إن كنتم لا تَعلَمونَ) واته‌: پرسیار له‌ خاوه‌ن رِابردوو شاره‌زاو به‌ ئه‌زموون بكه‌ن ئه‌گه‌ر خۆتان نایزانن.
هه‌روه‌ها: له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆز هاتووه‌ ده‌ڵێت: (ما خاب من استشار) واته‌: نادۆرِینی و تێناكه‌وی ئه‌و كه‌سه‌ی رِاوێژ بكات، بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ پێ تێپه‌ر ئه‌بێت و له‌به‌رده‌م گۆرانكاری گه‌وره‌دایه‌ و، هه‌ست ده‌كرێت به‌ پیلانی گه‌وره‌ له‌سه‌ر كوردو وكوردستان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، پێویسته‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ گشتی و، باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی رِێكبكه‌ون و رِاوێژ به‌ یه‌ك بكه‌ن. هه‌روه‌ها رِاوێژ به‌ كه‌سانی پسپۆر بكه‌ن هه‌موو كێشه‌ حزبی و كه‌سیه‌كان وه‌لا بنێن یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویستبن به‌رامبه‌ر به‌ گۆرِانكاریه‌كان، رِێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ دوژمنانی كورد جارێكیتر ئاواته‌كانی كورد له‌ گۆرِ بنێن، به‌ ویستی خۆیان ده‌ستكاری كوردستان بكه‌ن، بمانگه‌رِێننه‌وه‌ بۆ خاڵی سفر، ته‌ماشا بكه‌ن دوژمنانی كورد هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ناو خۆیان ناته‌بابن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد یه‌كده‌نگن، با ئێمه‌ش له‌ ناو خۆمان نارِێك بین به‌ڵام گرنگه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنان یه‌ك ده‌نگ بین، نه‌وه‌ك هه‌ر حزبێك رِوو له‌ وه‌ڵاتێك بكه‌ت.