به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
بابه‌ت / گه‌وره‌ی ده رِۆژی
( ذي الحجة )
بهرِێزان:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (وَالْفَجْرِ (1) وَلَيَالٍ عَشْرٍ ) واته: سوێند به به‌ره‌به‌یانی ، سوێند به‌و شه‌وانه‌ی كه ده شه‌ون :
بهرِێزان:
به‌شی زۆری زانایان ده‌ڵێن ئه‌م 10 شه‌وه ، 10 شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ( ذي الحجة )، یه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ی ئه‌م دهرِۆژه ده‌گه‌ینێ ، چونكه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره سوێندی به‌شتێك خوارد ، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌ی و پیرۆزی ئه‌م شته .
هه‌روه‌ها : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (وَوَاعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ) واته : به‌ڵێنی 30 شه‌ومان به پێغمبه‌ر موسی دا ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) كه خوا په‌رستی تێدا بكات و ئاماده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ( ته‌ورات ) ، به ده شهوهكهیترمان ته‌واو كرد ، ئه‌وجا كاتی گفوگۆی موسی له‌گه‌ڵ خوا ته‌واو بوو كه گه‌یشته چل شه‌و . زانایان ده‌ڵێن: 30 شه‌وه‌كه مانگی ( ذي القعدة ) یه 10 شهوهكهیتریشی سه‌ره‌تای مانگی ( ذي الحجة ) یه ، حه‌زره‌تی موسی ئه‌و 10 رِۆژه بهرِۆژ و بوو ئینجا خوای گه‌وره ( تهورِات ) ی بۆ دابه‌زاند .
پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بیت ده‌فه‌رمووێ «مَا العَمَلُ فِي أَيَّامٍ أَفْضَلَ مِنْهَا فِي هَذِهِ؟» قَالُوا: وَلاَ الجِهَادُ؟ قَالَ: «وَلاَ الجِهَادُ، إِلَّا رَجُلٌ خَرَجَ يُخَاطِرُ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ، فَلَمْ يَرْجِعْ بِشَيْءٍ» [ صحيح البخاري، (969 ) واته : هیچ رِۆژانێك كرده‌وه‌ی چاك له‌و رِۆژانه خۆشه‌ویستر نیه له‌و رۆژانه واته 10 ( ذي الحجة ) ، گوتیان : ئه‌ی پێغمبه‌ری خودا ئایا جیهاد كردن له پێناوی خوا گه‌وره‌ترنیه ..؟ فه‌رمووی جیهادیش له رِێگای خوا گه‌وره‌تر نیه ، ته‌نیا كه‌سێك نه‌بێت به‌خۆی و به‌ماڵه‌كه‌ی برِوا بۆ جیهاد و نه‌خۆی و نه ماڵه‌كه‌ی نهگهرَێنهوه .
هه‌روه‌ها :
پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بیت ده‌فه‌رمووێ: ((ما من أيام أعظم ولا احب إلى الله العمل فيهن من هذه الأيام فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير وذكرالله وإن صيام يومٍ منها يَعدل صيام سنةٍ وقيامَ كُلِ ليلةٍ منها كقِيام ليلة القدرِ والعملُ فَيهِن مُضاعفٌ سبعَمِأةٍ ضَعفِ ) واته هیچ رِۆژانێك نین گه‌وره‌تر بن له لای خوای گه‌وره ، هیچ رِۆژێك خۆشه‌ویستر نیه لای خوای گه‌وره ، له‌م دهرِژا دا ، كه‌واته زۆر بڵێن ( لاالة الا الله ) زۆر بڵێن ( الله اكبر ) ، زۆر یادی خوای گه‌وره بكه‌ن ، بهرِۆژو بونی رِۆژێك له‌م رِۆژانه به‌رامبه‌ر به رِۆژو بونی ساڵێكی سونه‌ته ، هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وێك له‌و شه‌وانه به‌رامبه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وی ( قدره ) ، كرده‌وه‌ی چاكه له‌م شه‌وه یه‌ك به حه‌وت سه‌ده .
ده‌گێرنه‌وه له ( عبدالله ی كوری مسعود ) ئه‌ویش له پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بیت ده‌فه‌رمووێ ( إنَ الله تعالي قَد إختارَ منَ الايَامِ أربعة ومنَ الشهورِ أربعةًً ومِنَ النساءِ اربعة وأربعَةً يسبقون اليَ الجنةَ وأربعةُ اشتاقت الَيهم الجنة ) واته : خوای گه‌روه هه‌ڵیبژاردوه له رِۆژان چوار رِۆژ ، له مانگه‌كان چوار مانگ ، له ژنان چوار ژن ، چوار كه‌س پێشبرِكێ ده‌كه‌ن بۆ چونه به‌هه‌شت ، چوار كه‌سی به‌هه‌شت ئاره‌زوویه بۆیان .
له درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی ده‌ڵێ : ( چوار رِۆژهكه بریتین له رِۆژی ، هه‌ینی ، رِۆژی عه‌ره‌فه ، رِۆژی جه‌ژنی قوربان ، جه‌ژنی ره‌مه‌زان )
چوار مانگه‌كان بریتین له
( رةجةب ، ذي الحجة ، ذي القعدة ، محرةم )
چوار ژنه‌كه‌ش بریتین له ( مه‌ریه‌مه‌ی كچی عمران ، ئاسیه ، خه‌دیجه‌ی كچی خویلد ، فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌رمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) .
هه‌روه‌ها : ئه‌و چوار كه‌سانه‌ی بۆچونی به‌هه‌شت پێشبرِكێ ده‌كه‌ن ( پێغمبه‌ر له پێش هه‌موو عه‌ره‌بانه ، سه‌لمانی فارسی له پێش هه‌موو فارسانه ، صوهه‌یبی رِۆمی له پێش هه‌موو رِۆمهكانه ، بیلالی حه‌به‌شی له پێش هه‌موو حه‌به‌شیه‌كانه ،
ئه‌و چوار كه‌سانه‌ی به‌هه‌شت ئاره‌زوویان ده‌كات ( علی كوری ابوتالیب ، سه‌لمان ، عمار بن یاسر ، میقدادی كوری ئه سوه‌د .
بهرِێزان :
خوای گه‌وره له‌و رِۆژانه لێخۆشبون و به‌زه‌ی خۆی دا ئه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر میوانانی ماڵی خۆی واته : حاجیه‌كان و تێكرِای به‌نده‌كانی خۆی ، ئه‌مه‌شی وه‌ك به‌خششێك وایه لای خوای گه‌وره بۆ حاجیه‌كان ، ئایا ئێمه‌ش به‌شمان ده‌بێت له‌و نازو نیعمه‌ته ، كه زیاره‌تی ماڵی خوامان به نسیب نه‌بوه ، به‌لێ پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ له‌م رِۆژانه خۆتان به‌خوا په‌رستی ماندوو بكه‌ن ، كرده‌وه‌ی باشه ئه‌نجام بده‌ن ، خێر و چاكه زۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاروانی حاجیه‌كان ئه‌ژمار بكرێین بۆ لێخۆشبونی خوای گه‌وره ...... |