به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
بابه‌ت / قوربانی و شێوه‌ی ئه‌نجامدانی
به‌رِێزان:
كردنی قوربانی دروشمێكه له دروشمه‌كانی ئیسلام و موسڵمانان ، له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی (ابراهیم سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌و كاته‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكرد، به كوشتنه‌وه‌ی كوره‌كه‌ی حه‌ره‌تی ئیسماعیل (سه‌لامی خوای لێ بێت) ، ئه‌مه‌ش تاقی كردنه‌وه بوو له لای خوا بۆ حه‌زره‌تی ابراهیم (سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌و كاته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه ته‌واو به‌و ابراهیم(سه‌لامی خوای لێ بێت) ده‌رچوو شایسته‌ی ئه‌وه بوو پێی بڵێن ( خلیل الله ) واته خۆشه‌ویستی خودا .
له ئاینی ئیسلام قوربانیكردن له ساڵی دووه‌می كۆچی ده‌ستی پێكرد ، قوربانی كردن ئه‌سلی هه‌یه به به‌ڵگه‌ی قورئان ، و فه‌رمایشته‌ی پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) ، و كۆی زانایانی ئیسلام ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ( إِنَّآ أَعْطَيْنَاكَ ٱلْكَوْثَرَ } * { فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنْحَرْ } * { إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلأَبْتَرُ ) واته: ئه‌ی پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) ئێمه خێر و چاكه‌ی هه‌ردوو جیهانمان پێداوی ، كه‌واته نوێژ بۆ خوا بكه‌و قوربانیش بكه ، بێگومان هه‌ر ناحه‌زانی تۆ بێ ناونیشانن و وه‌چاغ كوێرن .
به‌رِێزان:
ئه‌م قوربانیكردنه سونه‌تی پێغمبه‌ر ابراهیمه (سه‌لامی خوای لێ بێت) ، كه پێغمبه‌ری ئێمه‌ش له نه‌وه‌ی ابراهیمه سه‌لامی خوایان لێ بێت ، ئه‌و پێغمبه‌ر ابراهیمه‌ی كه كاتی خۆی دووعای كرد له‌خوا ، كه پێغمبه‌ر ( محمد) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) بنێرێت بۆ خه‌ڵكه‌كه . هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ : ( رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ) واته: په‌روه‌ردگاره بۆ ئه‌وانه‌ی له دوارِۆژه‌وه دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیانه‌وه بۆیان رِه‌وانه بكه ، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه ، فێری كتابه پیرۆزه‌كه‌ی تۆیان بكات ، واته ( قورئانی پیرۆز ) وه‌دانایان بكات ، تا دڵ و ده‌رونیان پاك بكاته‌وه له رِه‌وشتی خراپه ، به‌رِاستی خوایه هه‌رتۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی و دانای .
هه‌روه‌ها :
پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ : ( ما عمل ابن آدم من عمل يوم النحر أحب إلى الله من إهراق الدم) واته : نه‌وه‌ی ئاده‌م له رِۆژی جه‌ژن هیچ شتێك ناكات باشتر بێت له خوێن رِشتن ، واته قوربانی كردن :
پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ : (عن أنس قال ضحى النبي صلى الله عليه وسلم بكبشين ) واته: پێغه‌مبه‌ر دوو به‌رانی كرده قوربانی (عن عائشة أو عن أبي هريرة أن النبي - صلى الله عليه وسلم ضحي بِكَبَشٍ اَخَذَهُ فَاَضجَعضهٌ وذَبَحَهُ وقاَل : بسم الله اللهمَ تَقَبَل مِن محمد وأل محمد وَمِن أُُمَتهِ محمد وضَحى بِه - ) واته عائیشه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر یه‌ك به‌رانی كرد به قوربانی خۆی ، گرتی و درێژی كرد و كوشتیه‌وه . فه‌رمووی : به‌ناوی خوای گه‌وره، خوایه ئه‌م قوربانیه له موحه‌مه‌د وه‌ربگریى ، له كه‌س و كاری وه‌ربگری ، له ئومه‌تی موحه‌مه‌د وه‌ربگری ، پاشان كردی به‌قوربانی .
به‌رِێزان:
ته‌نها 3 ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی ده‌بن كه بریتین له .
یه‌كه‌م / حوشتر : مه‌رجی حوشتر ئه‌وه‌یه پێنج ساڵی ته‌وا كردبێ و چوبێته ساڵی شه‌شه‌م ،
دووه‌م / رِه‌شه وڵاغ : مه‌رجی رِه‌شه وڵاغ و بزن ئه‌وه‌یه: دوو ساڵی ته‌واو كردبێ و چوبێته ساڵی سێه‌م
سێه‌م / مه‌رِ و بزن : مه‌رجی مه‌رِ ئه‌وه‌یه : یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێ و چوبێته ساڵی دووه‌م .
به‌رِێزان:
حوشتر و رِه‌شه وڵاغ به حه‌وت قوربانی ده‌چن ، واته : به حه‌وت كه‌س ده‌توانن وشترێك یان وڵاغیك بكه‌نه قوربانی ، بۆ هه‌ر یه‌كێك قوربانیه‌ك ده‌بێت ، به‌ڵام بزن و مه‌رِ بۆیه‌ك قوربانی ده‌بن ، واته بۆ یه‌ك كه‌س ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن ئه‌وانیش زیاتر له‌یه‌ك ده‌بن .
هه‌روه‌ها :
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ده‌كرێته قوربانی ده‌بێت بێ كه‌موو كورتی بێت و سه‌لامه‌ت بێت ، نابێت عه‌یبێكی وای هه‌بێت زه‌ره‌ر له گۆشته‌كه‌ی بدات ، وه‌ك : لاوازی و شێتایه‌تی و ، شله‌ی ، و كۆره‌ی ، و نه‌خۆشی و ، گورِواتی ، و شتی تر .
هه‌وه‌ها :
كاتی قوربانی كردن ده‌ست پێده‌كات له دوای نوێژی جه‌ژن ، تا سێ رِۆژ له دووای رِۆژی جه‌ژن ، هه‌ركات قوربانی بكه‌ی درووسته .
هه‌وه‌ها:
سونه‌ته له كاتی كوشتنه‌وه‌ی بڵێی ( بسم الله واللهُ أكبر ) ، باش وایه خاوه‌ن قوربانی خۆی ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ببرِێ ، ئه‌گه‌ر خۆی نه‌یتوانی یه‌كێك ده‌كاته وه‌كیلی خۆی ، به‌ڵام پێویسته حه‌قی ماندوو بونی بداتێ .
هه‌وه‌ها :
واباشه خێزانی ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی ده‌كات و خۆشی له قوربانیه‌كه بخوات ، ئه‌گه‌ر نه‌زر نه بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زر بوو ئه‌وه ته‌نیا خاوه‌ن قوربانی لۆی نیه بخوات ، بۆ خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ئاسایه .
به‌رِێزان:
قوربانی زۆر گه‌وره‌یه هه‌تا لای هه‌ندێ زانایان : واجبه ، ئه‌گه‌ر بۆمان بكرێت ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قوربانیش ده‌كه‌ن پێویسته ئاژه‌ڵه‌كانیان به جوانی بكوژنه‌وه ، ژینگه پیس نه‌كه‌ن ، كۆڵان به خوێن نه‌كه‌ن ، له دابه‌شكردنی گۆشت جیاوازی نه‌كه‌ن . |