نوسینی: پ.د. حەسەن موفتی === الحمدلله والصلاة والسلام على سيدنا ونبينا محمد رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين وبعد: پاش پرسیارکردن هەندێک لە مامۆستایان سەبارەت بە حوکمی ئەو بابەتەی سەرەوە و گومان دروستکردنی هەندێک لە خەڵکی بۆ موسڵمانان کە گوایە ئەو کارە بیدعەتە..! بە پێویستمان زانی ئەم توێژینەوە زانستییەی لەسەر بنوسین و بەیارمەتی خودا بڵێن: هەر جۆرە تەسبیحات و زیکری و سڵاواتێک بکرێت لەنێوان دوو رکاعەتەکانی نوێژی تەراویحدا کارێکی موستەحەبب و سونەتیشە؛ چونکە: یەکەم: پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) قەدەغەی کردووە نوێژ لەپاش نوێژ بکرێت بە بێ ئەوەی قسەیەک لە نێوانیاندا بکرێت، بێگومان باشترین قسەش زیکری خوایە و سەڵاوات دانە لەسەر پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) وەک ئەو ویردانەی کە لە قەدیمەوە کراوەو دەکرێت لە نێوان تەراویحەکاندا. ئەمەیش سێ فەرمودەی دروستن لەو بارەوە: ١- روى الإمام مسلم في صحيحه برقم (٨٨٣) من حديث معاوية (رضي الله عنه) أنه (صلى الله عليه وسلم) أمرنا فقال: لا تُوصَلَ صَلَاةٌ بصَلَاةٍ حتَّى نَتَكَلَّمَ، أَوْ نَخْرُجَ" . ٢-أخرج عبد الرزاق في مصنفه (2/ 432) برقم (3973)، وأحمد في مسنده (5/ 368)، وأبو يعلى في مسنده (13/ 107) برقم (7168) من طريق الأزرق بن قيس، عن عبد الله بن رباح، عن رجل من أصحاب النبي (صلى الله عليه وسلم)، أن رسول الله (صلى الله عليه وسلّم) صلّى العصر، فقام رجل يصلي، فرآه عمر(رضي الله عنه) فقال له: إجلس، فإنما هلك أهل الكتاب أنه لم يكن لصلاتهم فصلٌ، فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلّم):" أحسنَ ابنُ الخطاب". قال الهيثمي في المجمع (2/ 489): " رواه أحمد، وأبو يعلى، ورجال أحمد رجال الصحيح ". ٣- أخرج أبو داود في سننه (1/ 611، 612) برقم (1007) وغيره، عَنِ الأَزْرَقِ بْنِ قَيْسٍ، قَالَ: صَلَّى بِنَا إِمَامٌ لَنَا، يُكْنَى أَبَا رِمْثَةَ، فَقَالَ: صَلَّيْتُ هَذِهِ الصلاَةَ، أَوْ مِثْلَ هَذِهِ الصلاَةِ، مَعَ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم)، قَالَ: وَكَانَ أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ (رضي الله عنهما) يَقُومَانِ فِي الصَّفِّ الْمُقَدمِ عَنْ يَمِينِهِ، وَكَانَ رَجُلٌ قَدْ شَهِدَ التَّكْبِيرَةَ الأُولَى مِنَ الصلاَةِ، فَصَلَّى نَبِيُّ اللهِ (صلى الله عليه وسلم)، ثُمَّ سَلَّمَ عَنْ يَمِينِهِ وَعَنْ يَسَارِهِ، حَتى رَأَيْنَا بَيَاضَ خَدَّيْهِ، ثُم انْفَتَلَ كَانْفِتَالِ أَبِي رِمْثَةَ، يَعْنِي نَفْسَهُ، فَقَامَ الرجُلُ الَّذِي أَدْرَكَ مَعَهُ التكْبِيرَةَ الأُولَى مِنَ الصلاَةِ يَشْفَعُ، فَوَثَبَ إِلَيْهِ عُمَرُ فَأَخَذَ بِمَنْكِبِهِ فَهَزَّهُ، ثُم قَالَ: اجْلِسْ، فَإِنَّهُ لَمْ يَهْلِكْ أَهْلُ الْكِتَابِ، إِلاَّ أَنَّهُ لَمْ يَكُنْ بَيْنَ صَلَوَاتِهِمْ فَصْلٌ، فَرَفَعَ النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) بَصَرَهُ، فَقَالَ: " أَصَابَ اللهُ بِكَ يَا ابْنَ الْخَطَّابِ ".وله شواهد يعضده ويقويه. لەبەر ئەوەی لەکاتی تەراویحدا لەبەر قەرەباڵغی ئاستەمە ڕۆشتن و جێگۆڕکێ کردن بۆیە باشترە فەسڵ بخرێت لە نێوان هەردوو نوێژێدا بەو ویردو ئەورادانە.. هەروەها بێ گومان جیاکردنەوەی هەر دوو بوێژێک کە ئەمری پێ کراوە بە زیکری خودا باشترە لەوەی بە قسەکردن لێکیان جیابکەیتەوە.. دووەم: ئەسڵ لە هەموو کارێکدا دروستی و ئیباحەیە(الأصل في الأشياء الإباحة) هیچ فەرمودەیەکیش نییە قەدەغەی کردبێت و بفەرموێت لەنێوان نوێژەکانی تەراویحدا زیکری خوا مەکەن، یان سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر (دروودی خودای لەسەر بێت؟ مەدەن، کەواتە کارێکی شایستەو دروستە.. سێیەم: مەشهورە کە هەر لە زەمانی سەحابەو تابیعین دا وەک ئیمامی مالیک باسی کردووە کە خەڵکی مەککە لە نێوان هەر دوو تەراویحێکدا تەوافێکیان کردووە بووەتە سوننەتی هەموو موسوڵمانانیش وەک پێشەوا ابو الحسن الماوري له :(الحاوى الكبير ط دار الفكر (2/ 663) دەفەرموێت:" فصارت سنة قائمة ، ثم عمل بها عثمان ، وعلي ، رضي الله عنهما ، والأئمة في سائر الأعصار ، وهي من أحسن سنة سنها إمام". هەروەها کەسیش پێی نەگوتوون مەیکەن و بیدعەتە ئەگەر چی پێغەمبەریش نەیکردووە ویردەکانیش بەهەمان قیاس. چوارەم: ئەنجامدانی ئەو ویژدانە بە پێی بەڵگەکانی گشتییەکان (عموم الأدلة) فەرمانی پێ کراوە و چەندە بکرێن هەر باشە و گوێڕایەڵی قورئان و سوننەتە کە بێگومان ئەو بەڵگە گشتیانە ئاماژەی تیادا نییە کە لە چ کاتێکدا بکرێن یان نەکرێن یان چەندێ بکرێن لەوانەیش ئایەتی: { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱذۡكُرُوا۟ ٱللَّهَ ذِكۡرࣰا كَثِیرࣰا * وَسَبِّحُوهُ بُكۡرَةࣰ وَأَصِیلًا}(سُورَةُ الأَحۡزَابِ: ٤١-٤٢، { فَإِذَا قَضَیۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذۡكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِیَـٰمࣰا وَقُعُودࣰا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمۡۚ فَإِذَا ٱطۡمَأۡنَنتُمۡ فَأَقِیمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتۡ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِینَ كِتَـٰبࣰا مَّوۡقُوتࣰا }(سُورَةُ النِّسَاءِ: ١٠٣). { وَٱلذَّ ٰكِرِینَ ٱللَّهَ كَثِیرࣰا وَٱلذَّ ٰكِرَ ٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةࣰ وَأَجۡرًا عَظِیمࣰا }(سُورَةُ الأَحۡزَابِ: ٣٥).{ إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَـٰۤئكَتَهُۥ یُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِیِّۚ یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَیۡهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسۡلِیمًا }(سُورَةُ الأَحۡزَابِ: ٥٦). فەرمودەی قودسی: يقولُ اللَّهُ تَعالَى: أنا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بي، وأنا معهُ إذا ذَكَرَنِي، فإنْ ذَكَرَنِي في نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ في نَفْسِي، وإنْ ذَكَرَنِي في مَلَإٍ ذَكَرْتُهُ في مَلَإٍ خَيْرٍ منهمْ، وإنْ تَقَرَّبَ إلَيَّ بشِبْرٍ تَقَرَّبْتُ إلَيْهِ ذِراعًا، وإنْ تَقَرَّبَ إلَيَّ ذِراعًا تَقَرَّبْتُ إلَيْهِ باعًا، وإنْ أتانِي يَمْشِي أتَيْتُهُ هَرْوَلَةً". متفق عليه من حديث أبي هريرة (رضي الله عنه) ينظر: صحيح البخاري برقم( 7405) وصحيح مسلم برقم (2675). هەمان ئەم فەرموودەیە بەڵگەیشە لەسەر ئەوەی کە زیکرەکان ئەگەر بەدەنگی بەرز کران لە مزگەوتدا و پێکەوە ئەوا خێری زیاترەو لای خودا مەقبوول ترە. پێنجەم: لای زانایانی هەرچوار مەزهەبی ئەهلی سوننەت موستەحەببە لە نێوان هەر چوار رکاعەتێکی تەراویحدا ئیسراحەتێک بکرێت، هەندێکیشیان فەرمویانە لەکاتی ئیسراحەتەکەدا باش وایە زیکرو ویردێک بخوێندرێت ئەمەیش هەندێک لەو نەقڵانەیە: ١- قال الإمام السرخسي في المبسوط 2/146 " الفصل الرابع في الانتظار بعد كل ترويحتين: وهو مستحب هكذا روي عن أبي حنيفة (رحمه الله تعالى)، لأنها إنما سميت بهذا الاسم لمعنى الاستراحة، وأنها مأخوذة عن السلف وأهل الحرمين فإن أهل مكة يطوفون سبعا بين كل ترويحتين كما حكينا عن مالك رحمه الله تعالى، وقال: والصحيح هو الانتظار والاستراحة بين كل ترويحتين على ما حكينا". ٢- قال الكاساني في البدائع 1/291: "ومنها: أن الإمام كلما صلى ترويحة قعد بين الترويحتين قدر ترويحة يسبح ويهلل ويكبر، ويصلي على النبي (صلى الله عليه وسلم)، ويدعو. وينتظر أيضا بعد الخامسة قدر ترويحة، لأنه متوارث من السلف. وأما الاستراحة بعد خمس تسليمات فهل تستحب؟ قال بعضهم: نعم، وقال بعضهم: لا تستحب وهو الصحيح، لأنه خلاف عمل السلف والله الموفق". ٣- قال العلامة ابن حجر المكي في تحفة المحتاج في شرح المنهاج وحواشي الشرواني والعبادي (2/ 241):" وسميت تراويح؛ لأنهم لطول قيامهم كانوا يستريحون بعد كل تسليمتين". ٤- قال الكمال الدميري في النجم الوهاج في شرح المنهاج (2/ 309):" وسميت تراويح لاستراحة القوم بعد كل أربع ركعات" ٥- قال المرداوي الحنبلي في الإنصاف 2/182: "ومنها: يستريح بعد كل أربع ركعات بجلسة يسيرة.. فعله السلف، ولا بأس بتركه". ٦-قال الرحيباني في مطالب أولي النهى 1/564: "ويستراح بين كل أربع ركعات بجلسة يسيرة، ولا بأس بترك استراحة بينها". ٧- قال الامام الزرقاني في شرح الموطأ 1/339: "وتسمى التراويح جمع ترويحة وهي المرة الواحدة من الراحة كتسليمة من السلام، سميت الصلاة جماعة في ليالي رمضان تراويح لأنهم أول ما اجتمعوا عليها كانوا يستريحون بين كل تسليمتين، قال الليث: قدر ما يصلي الرجل كذا وكذا ركعة". ٨- قال الإمام زكريا الأنصاري الشافعي في أسنى المطالب 1/200: "وسميت كل أربع منها ترويحة، لأنهم كانوا يتروحون عقبها، أي يستريحون". ٩- قال الحافظ في الفتح 4/250: "والتراويح جمع ترويحة وهي المرة الواحدة من الراحة كتسليمة من السلام، وسميت الصلاة في الجماعة في ليالي رمضان التراويح لأنهم أول ما اجتمعوا عليها كانوا يستريحون بين كل تسليمتين". ١٠- جاء في الموسوعة الفقهية الكويتية ج٢٧ص١٤٤: "اتفق الفقهاء على مشروعية الاستراحة بعد كل أربع ركعات، لأنه المتوارث عن السلف، فقد كانوا يطيلون القيام في التراويح، ويجلس الإمام والمأمومون بعد كل أربع ركعات للاستراحة". سەشەم: مەرج نییە هەرشتێکی باش کە حەزرەتی پێغەمبەر د.خ نەکردبێت ئیتر دروست نەبێت بکرێت، چونکە وەک زانایانی ئوسوڵی فیقه فەرمویانە (الترك ليس بحجة)، واته تێرکردنی کارێکی باش نیشانەی ئەوەنییە کە بکرێتە حوججەت لەسەر ئەوەی ئەدەبیات ئیتر دروستنەبێت بکرێت. بەنمونە: خۆ پێغەمبەر (دروودی خودای لەسەر بێت) تەراویحی بەم شێوە نەکردووە بە بیست رکاعەتى، و تەواوی رەمەزان بە جەماعەت، و خوێندنی خەتمی قورئان تیایدا لە رەمەزاند کە چی هاوەڵانی خۆی رەزای خوایان لێ بێت دایانهێنا و حەزرەتی عومەریش (ڕ.خ) فەرمووی ئای چەندە بیدعەو داهێنراوێکی چاکە..هەتا ئێستاش لە مەککەو مەدینەی پیرۆز بیست رکاعەتە و بە جەماعەتە خەتمی قورئانیشی تیادا دەکرێت و دۆعای خەتمی قورئانیش، و هیچکامیان لەوانەش پێغەمبەر (دروودی خودای لەسەر بێت) نەیکردووە، بەڵام نەیشی فەرمووە مەیکەن کەواتە بە پێی قاعیدەی (إستصحاب الأصل) دروستەو بێ کێشەیە. قال الشيخ العلامة السيد عبد الله بن الصديق الغماري(رحمه الله) في الرسالة الي سماها: (حسن التفهم والدرك لمسألة الترك)، وقد افتتحها بأبيات جميلة حيث قال: الترك ليس بحجة في شرعنا لا يقتضـي منعـاً ولا إيـجابـا فمن ابتغى حظرا بتـرك نبينا ورآه حُكمـاً صادقـا وصـوابا قـد ضـلّ عـن نهـج الأدلـة كلـها بل أخطأ الحكم الصحيح وخابا لا حظر يمكن إلا إن نهى أتى مُتوعــداً لمخالفيـــهِ عـذابـــا أو ذم فعـلٍ مـؤذنٍ بـعقـوبــةٍ أو لفظ تحـريمٍ يواكــب عابا کاتی خۆیشی ئەو بابەتانەمان بە درێژی باسکردووە لە کتێبی (ئەحکامی بیدعەت و قیاس و تەرک لە عیباداتدا ) لە نزیکەی ٥٦٧ لاپەرەدا کە ساڵی ٢٠١٣ لە چاپخانەی ڕۆژهەڵات لە هەولێر لە چاپمان داوە، دەکرێت بگەڕێنەوە سەری.. حەوتەم: ئەوبابەتە تێکڕای وەک ئاشکرایە بریتییە لە زیکری خودا لە نێو مزگەوتدا.. هەرکەسێکیش زیکری خودای پێ بیدعەت بێت لە مزگەوتدا ئیتر حەق نییە ناوی خۆی بنێت موسوڵمان.. زۆر سەیرو عەوامیی و بێ ئینصافییە کەسێک جورئەتی ئەوە بکات و بڵێ: زیکری خودا مەکەن لە مزگەوتدا چونکە بیدعەتە.!؟ یاسبحان الله.. ئەگەر زیکری خودا لە ناو مزگەوتدا بیدعەت بێت ئەی ئەبێ چی سوننەت بێت؟ لە کاتێکدا خودا هەڕەشەی کردووە لەوانە مەنعی موسوڵمانان دەکەن لە ئەنجامدانی زیکری خودا لە مزگەوتدا وەک دەفەرموێت { وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ أَن یُذۡكَرَ فِیهَا ٱسۡمُهُۥ وَسَعَىٰ فِی خَرَابِهَاۤۚ أُو۟لَـٰۤئكَ مَا كَانَ لَهُمۡ أَن یَدۡخُلُوهَاۤ إِلَّا خَاۤئفِینَۚ لَهُمۡ فِی ٱلدُّنۡیَا خِزۡیࣱ وَلَهُمۡ فِی ٱلۡـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِیمࣱ }(سُورَةُ البَقَرَةِ: ١١٤). وێڕای چەندین فەرموودەی دروست کە دەربارەی فەضائیل و خێری گەورەی ئەنجامدانی زیکری بە کۆمەڵی موسوڵمانان لە ناو مزگەوت و جێگا پیرۆزەکاندا لەوانەش: ١- حديث أنس بن مالك (رضي الله عنه) مرفوعا: " ما من قوم اجتمعوا يذكرون الله لا يريدون بذلك إلا وجهه؛ إلا ناداهم مناد من السماء أن قوموا مغفورا لكم، قد بدلت سيئاتكم حسنات". رواه أحمد في المسند بإسناد صحيح برقم: (12453)، وأبو يعلى برقم: (4141)، والطبراني في الأوسط برقم: (1556) . ٢- حديث عمرو بن عبسة (رضي الله عنه) مرفوعا:" عن يمين الرحمن وكلتا يديه يمين رجال ليسوا بأنبياء ولا شهداء، يغشى بياض وجوههم نظر الناظرين، يغبطهم النبيون والشهداء بمقعدهم وقربهم من الله (عز وج، قيل: يارسول الله من هم؟ قال: جماع من نوازع القبائل يجتمعون على ذكر الله، فينتقون أطايب الكلام، كما ينتقي آكل التمر أطايبه". (رواه الطبراني بإسناد حسن ووثق رجاله الهيثمي برقم 16771 ج ١٠ص٧٧). ٣- حديث أنس (رضي الله عنه) مرفوعا : " إذا مررتم برياض الجنة فارتعوا، قالوا: وما رياض الجنة؟ قال: حلق الذكر". الحديث صحيح أخرجه الترمذي برقم (3510)، وأحمد برقم (12545)، وأبو يعلى برقم(3432) واللفظ له حسن.. هەشتەم: سەدان ساڵە موسوڵمانان ئەو ویردانەی نێو تەراویحەکان دەخوێنن بە جەماعەت و بە دەنگێکی خۆشی نەرم کە لایەنی رۆحی وعیشوەی ئیمانی تیایدا بەرجەستە دەبێت، لە دڵ و دەروونی ئەوینداراندا و هیچ کەس لە زانایانی ئیسلام پێیان وا نەبوە کە کارێکی خراپ بێت، بەڵکوو هەمووان ئەنجامیان داوەو ئەوەیش ئیجماعێکی تەواو دروستی پەیداکردووە ، بێ گومان هەر شتێکیش موسوڵمانان پێیان باش لای خودایش چاک و باشە وەک لە فەرمودەی دروستدا هاتووە لە (ابن مسعود) ەوە (ڕ.خ) کە فەرمویەتی بإسناد صحيح: "ما رآه المسلمون حسنا فهو عند الله حسن".. ئیجماعیش یەکێکە لە چوار بەڵکە دروستەکەی شەریعەت قال تعالی: { وَمَن یُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَیَّنَ لَهُ ٱلۡهُدَىٰ وَیَتَّبِعۡ غَیۡرَ سَبِیلِ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصۡلِهِۦ جَهَنَّمَۖ وَسَاۤءَتۡ مَصِیرًا }(سُورَةُ النِّسَاءِ: ١١٥). نۆیەم: بە پێی دەلیلی سوننەت و ئیجماع لە نێوان ئەنجامدانی هەر دوو تەرویحەیەکدا کە چوار رکاعەت تەراویح دەکات بە دوو تەسلیم سوننەتە ئەنجامدانی ئیسراحەتێک هەروەها سوننەتە کە قسەیەک بکرێت بێگومان وەک باسمانکرد باشترین قسەش زیکرو تەسبیحات خودایەو سڵاوات دانە لەسەر پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)، هەروەها سوننەتە موسوڵمان کاتە فەراغەکانی بە زیکری خودا پڕ بکاتەوە بە دەلیلی فەرمودەی عبدالله بن عباس(رضي الله عنهما) مرفوعا:" اغتنِمْ خمسًا قبل خمسٍ : شبابَك قبل هَرَمِك، وصِحَّتَك قبل سَقَمِك، وغناك قبل فقرِك، وفراغَك قبل شُغلِك، وحياتَك قبل موتِك". رواه المنذري في الترغيب والترهيب برقم 4/203 بإسناد صحيح، وأخرجه ابن أبي الدنيا في (قصر الأمل)برقم (111) واللفظ له، والحاكم برقم (7846)، والبيهقي في (شعب الإيمان)برقم (10248) باختلاف يسير) بۆیە سەلەفی صاڵح تەنانەت نێو هەر دوو تەراویحێکیشیان بە زیکری خودا بردووەتە سەر یان بە تەوافی بەیت و نەیان هێشتووە کاتەکانیان هیچ بەهایەکی بڕوات.. بەڵام لەم زەمانەدا خەلەف طالح ئەک بۆ خۆیان ئەنجامی نادەن بەڵکو وەک شەیتان لە مەڵاسدان بۆ لەخشتەبردنی موسوڵمانانیش ..قال تعالی:{ وَمَن یَعۡشُ عَن ذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَـٰنِ نُقَیِّضۡ لَهُۥ شَیۡطَـٰنࣰا فَهُوَ لَهُۥ قَرِینࣱ * وَإِنَّهُمۡ لَیَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِیلِ وَیَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ }(سُورَةُ الزُّخۡرُفِ: ٣٦-٣٧). کەواتە بە کۆی ئەم خاڵانەی سەرەوە کە بەڵگەبەندن دەرکەوت کە ئەو ویردو ئەورادە جوانانەی لە نێوەند نوێژانی تەراویحدا ئەنجام دەدرێن لە دێر زەمانەوە تێکڕایان کارێکی شایستەو موستەحەببە، چ بە (خصوص الأدلة) و چ بە (عموم الأدلة)، هذا والله تعالى أعلم وصلّى الله على سيّدنا محمّد وعلى آله وصحبه أجمعين.. العبد العاجز أ.د. حسن الشيخ خالد المفتي أربيل- کوردستان ٧ رمضان ١٤٤٦هـ = ٧-٣-٢٠٢٥م |