یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە    *****    *****   د.عومه‌ر مرۆ: له‌ قورئان و سوننه‌تدا خۆشه‌ویستی نیشتیمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌    *****    *****   سۆران پانێڵێک لەسەر (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/03/2025 : 22:00:15
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچی حەرامە ئافرەت لە کاتی سوڕی مانگانەیدا بەرۆژووبێت و واجبیشە پاش رەمەزان بەقەزا رۆژوەکانی بگرێتەوە؟

(بۆچی حەرامە ئافرەت لە کاتی سوڕی مانگانەیدا بەرۆژووبێت و واجبیشە پاش رەمەزان بەقەزا رۆژوەکانی بگرێتەوە؟ سەلماندنی ئەو بابەتە بە بەڵگەکانی قورئان و سوننەت و ئیجماع و عەقڵ و بنجینە فیقهییەکانی ئیسلام)

نووسینی: پ.د. حەسەن موفتی

===

لماذا يحرم على المرأة أن تصوم رمضان في أيام الحيض وتجب عليها القضاء بعد رمضان؟ وإثبات ذلك بأدلة من الكتاب والسنة والإجماع والمعقول..

أ.دحسن المفتي

===

الحمد لله والصلاة والسلام على سيدنا ونبينا محمد رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين وبعد:

هەندێک دەپرسن کە ئایا بە چ بەڵگەیەک و بۆچی حەرامە ئافرەت لە سوڕی مانگانەیدا بەرۆژووبێت و نوێژ نەکات؟ بەڵام واجبە لەسەری پاشتر تەنها رۆژوەکانی بگرێتەوە نەک نوێژەکانی؟ ئایا جیاوازی نوێژوو ڕۆژووی لەو بارەوە چییە؟

هەندێکیش بە نەزانی یان  نە بێ دینی رایانگەیاندبوو پێش مانگی پیرۆزی رەمەزان  کە دروستە ئافرەت لە سوڕی مانگانەیدا بەرۆژوو بێت !؟  ئایا بەڵگەی شەرعی و عەقلی لە وەڵامی ئەو قسەلۆکانەدا چییە ؟

ئێمەیش بە تەوفیقی خودا لە وەڵامدا پێشەکی دەڵێین:

حەرامی رۆژووگرتنی ئافرەت لەو کاتی سوڕی مانگانەیدا و واجب بوونی گێڕانەوەی رۆژوەکانی بە قەزا  هەم بەڵگەی قورئانی لەسەرە هەمیش دەقی سوننەتی صەحیح و هەمیش بەڵگەی (إجماع)و کۆدەنگی زانایان هەروەهاش دەلیلی عەقڵی روونی لەسەرە  بەم شێوەی لای خوارەوە:

یەکەم:

بەڵگەی قورئانی پیرۆز كە دیاری کردووە ئەوانەی دووچاری نەخۆشی دەبنەوە رۆژوەکانیان دەشکێنن پاشتر واجبە بیانگرێتەوە ، ئەگەر هەر نەیانتوانی ئەوکات فیدیە دەدەن، قال تعالی:{ أَیَّامࣰا مَّعۡدُودَ ٰتࣲۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِیضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرࣲ فَعِدَّةࣱ مِّنۡ أَیَّامٍ أُخَرَۚ وَعَلَى ٱلَّذِینَ یُطِیقُونَهُۥ فِدۡیَةࣱ طَعَامُ مِسۡكِینࣲۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَیۡرࣰا فَهُوَ خَیۡرࣱ لَّهُۥۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَیۡرࣱ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ﴾ (سُورَةُ البَقَرَةِ: ١٨٤).

بێگومان نەخۆشی سوڕی مانگانە نەخۆشییەکی قورسترە لە زۆرێک لە نەخۆشیەکانی تر ، بەڵام جیاوازی نەخۆشی حەیز لەگەڵ هی تردا ئەوەیە کە حەیزدار وەک عوزری هەیە کە نایگرێت حەرامیشە بۆی رۆژوویان تیادا بگرێت، وەک لە دەقەکانی سوننەتدا روونکراوەتەوە هەروەها بە کۆ دەنگی زانایانیش کە لە خوارەوە باسیان دەکەن.

دووەم:

بەڵگەی دەقی  دروستی سوننەت:

لە فەرمودەی بوخاری موسلیم دا هاتووە بە چەند لەفزێک کە ئافرەتێک بە نێوی (مەعازە)وە ئەو پرسیارەی کرد لە حەزرەتی عائیشە(رضي الله عنها)و گوتی : بۆچی ئەگەر  کەوتینە سوڕی مانگانەوە ئەوا واجب نییە لەسەرمان نوێژەکانمان پاشتر بگێڕێنەوە؛ بەڵام باشتر ئەبێ رۆژوەکانمان بگێڕینەوە بەقەزا؟ حەزرەتی عائیشەی (رەزای خوای لێ بێت) کەمێک لێی توڕە بوو فەرمووی: بۆچی تۆ لە خەواریجەکانی؟ گوتی نەخێر، (واتە ئەی بۆ ئەو پرسیارە دەکەیت؟ گوێڕایەڵی شەرع ببەوە مەپرسە) گوتی تەنها دەمەوێت بزانم، فەرمووی : "ئێمە کاتی خۆی کە بکەوتینایەتە ئەو حاڵەتەوە فەرمانمان پێ دەکرا ( واتە لە تەرەفی رسول الله وە (صلى الله عليه وسلم) کە رۆژوەکانمان بگرینەوە بە قەزا؛ بەڵام فەرمان پێ نەدەکرا کە نوێژەکانمان بگێڕینەوە بە قەزا".

ففي الصحيحين عن معاذة قالت: " سألت عائشة (رضي الله عنها) فقلت: ما بالُ الحائض تَقضي الصومَ، ولا تقضي الصلاةَ ؟ فقالتْ: أحروريةٌ أنتِ؟ قلتُ: لستُ بحرورية، ولكنّي أسألُ، قالتْ: "كان يُصيبُنا ذلك فنُؤمرُ بقضاء الصوم، ولا نؤمر بقضاء الصلاة".(صحيح مسلم برقم(٣٣٥)(باب وجوب قضاء الصوم على الحائض دون الصلاة)، وصحيح البخاري برقم ٣١٥  (باب لا تقضي الحائض الصلاة).

سێیەم:

دەلیلی (إجماع) کۆدەنگی ئەهلی عیلمیش لەسەرە ئەوەیە کە نابێت و حەرامە لەکاتی سوڕی مانگانەیدا ژن بەرۆژووبێت بەڵام واجبە پاشتر بەقەزا رۆژەکانی تێكڕا بگرێتەوە.

قال الإمام شيخ الإسلام النووي (رحمه الله) في (المجموع شرح المهذب ج ٢ ص٣٨٤ - ٣٨٥):" وأما حكم المسألة فأجمعت الأمة: على أنه يحرم عليها الصلاة فرضها ونفلها، وأجمعوا على أنه يسقط عنها فرض الصلاة، فلا تقضي إذا طهرت، قال أبو جعفر بن جرير في كتابه اختلاف الفقهاء: أجمعوا على أن عليها اجتناب كل الصلوات فرضها ونفلها، واجتناب جميع الصيام فرضه ونفله، واجتناب الطواف فرضه ونفله، وأنها إن صلت أو صامت أو طافت لم يجزها ذلك عن فرض كان عليها، ونقل الترمذي وابن المنذر وابن جرير وآخرون الإجماع أنها لا تقضي الصلاة وتقضي الصوم. وفرق أصحابنا وغيرهم بين قضاء الصوم والصلاة بما ذكره المصنف: أن الصلاة تكثر فيشق قضاؤها بخلاف الصوم، وبهذا الفرق فرقوا في حق المغمى عليه، فإنه يلزمه قضاء الصوم ولا يلزمه قضاء الصلاة، وأطبق الأصحاب على هذا الفرق في الحائض، وقال إمام الحرمين: المتّبع في الفرق الشرع وهو حديث عائشة (رضي الله عنها) قالت: {كنا نؤمر بقضاء الصوم ولا نؤمر بقضاء الصلاة} وأراد إمام الحرمين أنه لا يمكن فرق من جهة المعنى ، وقد نقل البخاري في صحيحه في كتاب الصوم عن أبي الزناد نحو قول إمام الحرمين فقال: قال أبو الزناد: ( إن السنن ووجوه الحق لتأتي كثيرا على خلاف الرأي ; فما يجد المسلمون بدا من اتباعها ، من ذلك الحائض تقضي الصوم دون الصلاة ) وهذا الذي قالاه اعتراف بالعجز عن الفرق ، والذي ذكره أصحابنا فرق حسن فليعتمد. واستدل الشافعي (رضي الله عنه) على سقوط فرض الصلاة بدليل آخر ، فقال: وجدت كل مكلف مأمورا بفعل الصلاة على حسب حاله في المرض والمسايفة وغير ذلك، والحائض مكلفة وهي غير مأمورة بها على حسب حالها، فعلمت أنها غير واجبة عليها".

وقال(رحمه الله) كذلك في (شرحه على صحيح مسلم ج٤ص٢٦):" باب وجوب قضاء الصوم على الحائض دون الصلاة قولها (فتؤمر بقضاء الصوم ولا تؤمر بقضاء الصلاة) هذا الحكم متفق عليه اجمع المسلمون على أن الحائض والنفساء لا تجب عليهما الصلاة ولا الصوم في الحال، واجمعوا على أنه لا يجب عليهما قضاء الصلاة واجمعوا انه يجب عليهما قضاء الصوم، قال العلماء والفرق بينهما ان الصلاة كثيرة متكررة فيشق قضاؤها بخلاف الصوم فإنه يجب في السنة مرة واحدة وربما كان الحيض يوما أو يومين، قال أصحابنا كل صلاة تفوت في زمن الحيض لا تقضي الا ركعتي الطواف، قال الجمهور من أصحابنا وغيرهم وليست الحائض مخاطبه بالصيام في زمن الحيض وإنما يجب عليها القضاء بأمر جديد".

چوارەم :

لە ڕووی عەقڵ و حیکمەتی زاهیریشەوە :

ئەگەرچی زۆرێک لە بابەتەکانی شەرع (تَعَبُّدي)ین، واتە مەرج نییە عەقڵی مرۆڤ دەرکی حیکمەتەکەیان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا واجبە گوێڕایەڵيكردنی، چونکە هەموو فەرمانێکی شەرع لەخۆیدا پڕ حیکمەت و پەندیارییە، ئێمە بیزانین یاخود نا ..بەڵام ئەو عیبارەتانەی سەروەی زانایانی مەزهەبی پێشەوامان شافیعی (رحمه الله ) دەریدەخات کە:

١-  هۆکار و حیکمەتی حەراميی ڕۆژووگرتنی لە کاتی سوڕی مانگانەیاندا  بریتییە لەوەی کە ئاشکرایە (حەیز) هێز و توانيان  کەم دەکاتەوە، رۆژووگرتنیش بێ گومان لەش بێ توانا دەکات، کەواتە ئەگەر ئەمری پێ بکرێت لە رووی شەعەوە بە گرتنی رۆژوو یان مەنعی لێ نەکرێت لەکاتی سوڕی مانگانەیدا، ئەوا (دوو) بێ هێزی لە یەک کاتدا تيايدا کۆدەبویەوە، ئەوکات ب بە هیلاک دەچێت؛ بۆیە شەرع بە حەرامی داناوە لەکاتی حەیزدا بەڕۆژوو بێت، وەک شێخی بوجەیریميی لە حاشییەکەیدا بەسەر شەرحی خەطیبەوە لە فیقهی مەزهەبی پێشەوامان شافیعیدا فەرمویەتی: "قوله: (لا يدرك معناه) والصحيح أنه أمر معقول المعنى، وذلك لأن الحيض يضعف البدن، والصوم يضعفه، واجتماع مضعفين يُضر ضررًا شديدًا، والشارع ناظر لحفظ الأبدان". اهـ بڕوانە: (حاشية البجيرمي على شرح الخطيب الشربيني: ج٢ص٣٨٢).

خوای گەورەش داواناکات لەسەروو توانای مرۆڤەکانەوە و لەبەرانبەر هەر قورسییەکدا ئاسانکارییەک هەیە بەم دەقانەی لای خوارەوە:

١-قال تعالى: { لَا یُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ }(سُورَةُ البَقَرَةِ: ٢٨٦).

٢- قال تعالى: ﴿ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ﴾(سورة البقرة:١٨٥).

٣- قال تعالى: ﴿ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ﴾ (سورة البقرة:٢٨٦).

٤- قال تعالى: ﴿ يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ ﴾ (سورة النساء:٢٨).

٥- قال تعالى: ﴿ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ﴾ (سورة الحج:٧٨).

هەرکاتیش مەترسی و زەرەر لەسەر مرۆڤ پەیدا بوو پێویستە لاببرێت بە پێی قاعیدەی گەورەی فیقهی ئیسلامی جێگیر : (الضرر يُزال) کە وەرگیراوە لە فەرمودەی دروستی (لا ضرر ولا ضرار) رواه الحاكم وابن ماجه والبيهقي والدارقطني وغيرهم مرفوعا عن عبادة بن صامت وعن ابي سعيد الخدري(رضي الله عنهما) بأسنانيد صحيحة وحسنة.

٢- حیکمەتی  واجبی گێڕانەوەی رۆژووەکان و نەگێڕانەوەی نوێژەکانیشان بریتییە لە وەی کە:

نوێژەکان کە لەکاتی حەیزدا نابێ بیکەن زۆرن، چونکە هەموو مانگێک ئەو سوڕەیە دووبارە دەبێتەوە ، بەڵام ڕۆژووان کەمەو ساڵی جارێکەو تەنها چەند رۆژێکە، چونکە رەمەزان ساڵی یەک جارە ، ئەگەر ئافرەت فەرمانی پێ بکرێت بە گێڕانەوەی تێکڕای ئەو نوێژانەی (کە بەو هۆیەوە لەسەر ئەمری شەرع نەیکردوون) ئەوا توشی مەشەققەت و زەحمەتێکی گەورە دەبێت و زۆر قورس دەبێت لەسەری ، بێگومان لە شەریعەتیشدا هەرکات مەشەققەت و قورسی پەیدا بوو، ئاسانکاریش پەیدا دەکات، وەک لە قاعیدەی فیقهیدا هاتووە: (المَشقّةُ تَجْلِبُ التَّيسيرَ). بڕوانە(الأشباهـ والنظائر للحافظ جلال الدين السيوطي الشافعي: ص٧٦، الاشباهـ و النظائر للشيخ ابن نجيم الحنفي:ص٧٤).

 بەم بەڵگانەی سەرەوە (نەقڵی و عەقڵی) کە باسمانکردن دەرکەوت کە:

  نابێت و حەرامە ئافرەت لەکاتی پەیدابوونی سوڕی مانگانەیدا بەرۆژووبێت، یان نوێژ بکات ، بەڵام واجبە تەنها رۆژوەکانی بگرێتەوە .. پێچەوانەی ئەم حوکمانەش موخالەفەی قورئان و سوننەت و ئیجماعی هەموو زانایانی ئیسلامەو ئەوەش بێ گومان کوفرێکی ئاشکرایشە،(خوا پەنامان بدات) بە چەندین دەقی قورئان لەوانەش ئایەتی پیرۆزی: { وَمَن یُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَیَّنَ لَهُ ٱلۡهُدَىٰ وَیَتَّبِعۡ غَیۡرَ سَبِیلِ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصۡلِهِۦ جَهَنَّمَۖ وَسَاۤءَتۡ مَصِیرًا }(سُورَةُ النِّسَاءِ: ١١٥). هەروەها موخالەفەی ژیری و بەڵگەی عەقڵیشە..

وصلّى الله على سيّدنا محمّد وعلى آله وصحبه أجمعين

والحمد لله رب العالمين

    والله تعالى أعلم

أ.د. حسن الشيخ خالد المفتي

١١رمضان ١٤٤٦هـ =١١-٣-٢٠٢٥م