نووسین وه‌ك كرده‌یه‌كی مه‌عریفی، تۆماركردنی بیروبۆچوونه‌كانه له‌سه‌ر كاغه‌زو به‌رجه‌سته‌كردنی زانست و مانه‌وه‌یه‌تی بۆ نه‌سله‌كانی داهاتوو, هه‌موو ئه‌و زانست و زانیارییه‌ی ئیستا هه‌یه به‌هۆی نووسینه‌وه گه‌یشتۆته لامان و به هۆی نووسینیشه‌وه جارێكی تر ده‌پارێزرێته‌وه‌و زیاد ده‌كرێت.
له كۆنه‌وه مه‌لایه‌تی و نووسین په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بووه, وێڕای نه‌بوون و كه‌می كه‌ره‌سته‌كانی نووسین, ئه‌وان به ماندووبوونی زۆر‌و به شه‌ونخوونی، زانستیان نووسیوه‌ته‌وه, هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خه‌مخۆری ئه‌وان و دڵسۆزییان نیشان ده‌دات, لێ ئه‌وه‌ی وه‌ك راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر لێی راده‌مێنین ئه‌وه‌یه، هه‌موو مه‌لایه‌ك تووشی په‌تای نووسین نابێت, ئه‌گه‌ر نووسین به په‌تایه‌ك بناسێنین كه ئه‌و په‌تایه دواجار مرۆڤه‌كه ده‌خاته چوارچێوه‌ی مرۆڤێكی جیاوازه‌وه, چونكه نووسین به بێ خوێندنه‌وه دروست نابێت و ده‌بێ خوێندنه‌وه ویردی سه‌رزاری ئه‌و كه‌سانه بێت تا بتوانن دوو وشه بنووسنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه لێی بدویێن، بریتییه له جدییه‌تی نووسین لای مه‌لای كورد‌و قه‌یرانی نه‌نووسینیش هه‌مدیس، به‌و واتایه‌ی ئێمه مه‌لای خوێنده‌وارمان زۆرن, به‌ڵام مه‌لای خوێنه‌رمان كه‌م, ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌لای نووسه‌ر كه‌م به‌رهه‌م بێت, بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردی كۆن و ئێستا بكه‌ین له رووی رێژه‌ییه‌وه نووسینه‌كانی مه‌لای كۆنی كورد سه‌رتاپای جیهانی ئیسلامی گرتبوه‌وه, ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌ی كه ئه‌وان نقومی ده‌ریای ته‌وازوع بوون و چاوه‌ڕێی ستایش و پێداهه‌ڵگوتن و ناوبانگ نه‌بوون, بۆیه‌ش گه‌یشتبوونه ترۆپكی سه‌روه‌ریی زانست, له‌لایه‌كی تره‌وه دڵسۆزیی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل و ئوممه‌ت ده‌نواند بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕیێ تۆزقاڵێك پاداشتی دونیایی بكه‌ن، كه ئه‌مانه هه‌موویان گه‌وره‌ییه‌كیان له ناخی مه‌لای كورددا دروست كردبوو و بووبوونه پیاوی زانست و زانیاری.
ئه‌رێ گه‌لۆ سه‌رده‌می مه‌لای كۆنی كورد ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌باره‌ی ئێستا ره‌خساوه بۆ ئه‌وان ره‌خسابایه، ده‌بێ چ به‌رهه‌مێكیان خستباوه مه‌یدان؟!! چونكه ئه‌وان ده‌یاننووسی بێ ئه‌وه‌ی هیوای رۆشنایی چاپ ببینن، له‌گه‌ڵ باڵای نووسین ده‌ژیان بێ ئه‌وه‌ی ته‌مای ئه‌وه‌یان هه‌بێ كه‌سێ هه‌یه بیخوێنێته‌وه یان نا, ده‌بوونه مۆم و ده‌توانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر رووناك بكه‌نه‌وه‌و، خۆیان ده‌نووسیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیوای ئه‌وه‌یان هه‌بێ به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌به‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانی رۆژگار ده‌مێنێ یان نا. ئه‌وان حه‌زێكیان هه‌بوو بۆ نووسین، خه‌مێكیان هه‌بوو بۆ زانست, هه‌ڵوه‌دای داهاتوووی زانست و زانیاری بوون و ده‌یانه‌ویست به‌ردێك بخه‌نه سه‌ر دیواری مه‌عریفه‌ی گشتی و به‌شدار بن له هه‌ڵمه‌تی په‌رش كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانسته‌ی فێری ببوون.
مخابن ئه‌مڕۆ مه‌لای كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌به‌ر كه‌می خوێندنه‌وه و زۆری ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌و هه‌بوونی كتێبخانه‌ی زۆر‌و ئه‌نته‌رنێت، كه‌م ده‌خوێنێته‌وه, بۆیه له نووسینی چه‌ند لاپه‌ڕۆكه‌یه‌كی سووچی رۆژنامه‌و گۆڤارێك بترازێ، زیاتر توانای نووسینی نییه, چونكه نووسین هه‌ر ته‌نیا تۆماری قسه نییه ئه‌وه‌نده‌ی هونه‌ری داڕشتن و چڕبوونه‌وه‌یه له زانست, جاران له‌به‌ر چراو به قامیش و مه‌ركه‌ب و زه‌حمه‌تی نه‌بوونی كاغه‌زه‌وه، له دوورترین سووچ و لا په‌ڕترین گوند‌و له كونجی حوجره‌یه‌كی تاریك، به‌ڵام به دڵێكی رۆشن خۆیان له قه‌ره‌ی ته‌فسیرو زانسته سه‌خته‌كان ده‌دا، كابرایه‌كی وه‌ك ((مه‌لا خالیدی كونه‌فلوسی) ریساله‌یه جوانی داناوه، حه‌ققه‌ن جێی ته‌عه‌ججوبه، له كۆره دێیه وه‌كی (كونه‌فلوسه) ، مه‌لایه هه‌ڵكه‌وێ له‌و نه‌وعه مه‌سائیله هاممه ته‌ئلیف بكا.) ته‌فسیری كوردی، به‌رگی شه‌شه‌م، لا195
ئه‌م خۆ له‌قه‌ره‌دانی بابه‌تی گران و جێی مشت و مڕانه، جورئه‌ت و وێرانێكی گه‌وره‌ی گه‌ره‌كه, ئه‌م جورئه‌ته‌ش له متمانه به‌خۆبوونێك به‌رجه‌سته ده‌بێت كه له جام پڕبوونی عیلمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت, بۆیه‌شه مه‌لایه‌تییه‌ك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زاناییدا یه‌ك باڵا بن، ده‌بێ نووسین له خۆیدا به‌رجه‌سته بكات، ده‌نا به ماوه‌یه‌كی كه‌م زانسته‌كه ون ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كه‌ی نامێنی, مامۆستا (مه‌لا مه‌جیدی گڕاوی) زانایه‌كی گه‌وره, به‌ڵام زانسته‌كه‌ی نه‌خسته بواری نووسین, بۆیه‌شه له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كدا تام و بۆنی زانسته‌كه‌ی ده‌بڕێته‌وه, (مه‌لای گه‌وره)ش به جورئه‌تێكی زۆره‌وه خۆی له ته‌فسیركردنی قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی داوه، كه سه‌رده‌مێك بوو جورئه‌تی ده‌ویست به‌و زمانه شتی ئاسایی بنووسرێ، چ جای ته‌فسیرێكی هاوچه‌رخانه‌ش...
خۆزی مه‌لای ئه‌مڕۆی كورد بێ ره‌چاوكردنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هه‌ڵوه‌دای خوێندنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و خوێندنه‌وه ده‌بوون و به چڕی ئه‌و زانستانه‌ی ده‌یزانن بینووسنه‌وه، تا له رۆشنایی ته‌كنه‌لۆجیادا به‌رهه‌می ئه‌وان وه‌ك تیشكی خۆر بدره‌وشێته‌وه. وای بۆ ئه‌وێ رۆژێ!!!!!!! |