یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
هێمن عومه‌ر خۆشناو -شه‌قڵاوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2011 : 20:36:53
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لایه‌تی‌ و شێخایه‌تی‌
قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌سایه‌تی‌ (مه‌لاو شێخ) له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا، ده‌مانباته‌وه‌ سه‌ر مێژووی‌ ئه‌م دوو توێژه‌ كاریگه‌ره‌ له‌ناو كوردستان, به‌تایبه‌تیش له‌ناو بزاڤه‌ سیاسی‌ و ئاینی‌ و رۆشنبیرییه‌كانی‌ كورد و هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌، نكۆڵی‌ له‌ شكۆو به‌هایان ناكرێ‌, به‌لاَم مه‌ودای‌ ئێمه‌ خستنه‌ رووی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ردووكیانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر, به‌ جۆرێك هه‌ردووكیان ببنه‌ چرای‌ رۆشنی‌ رێگا تاریكه‌كانی‌ هه‌ردوو چه‌مكی‌ دونیا‌و دین.

هه‌ڵكه‌وته‌ی‌ كوردستان وابووه‌, هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی‌ قادری‌ و نه‌قشبه‌ندی‌ زۆر به‌تین ره‌گیان داكوتاوه‌و له‌و رووه‌وه‌ ناوی‌ (شێخ)یان به‌رهه‌م هێناوه‌, له‌ به‌رامبه‌ریشدا ناوی‌ (مه‌لا) له‌ دێرینتره‌وه‌ هه‌بووه‌, ئه‌مه‌ ده‌مانباته‌وه‌ سه‌رو حه‌دی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاخۆ پێناسه‌كانی‌ هه‌ردوو چه‌مكی‌ (شێخ و مه‌لا) له‌ كوێوه‌ تێكه‌ڵی‌ یه‌كتر ده‌بن و له‌ كوێوه‌ش لێك هاوێر ده‌بن؟! به‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مێژوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ گه‌لێك له‌ شێخه‌كانی‌ كوردستان زاناو شاره‌زای‌ شه‌ریعه‌تیش بوونه‌و له‌م رووه‌وه‌ به‌رهه‌می‌ نایابیان له‌ دوای‌ خۆیان جێهێشتووه‌, له‌ نمونه‌ی‌ خودی‌ مه‌ولانا خالیدی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ و شێخ مارفی‌ نۆدی‌ و كاك ئه‌حمه‌دی‌ شێخ.....هتد ئه‌مانه‌ به‌ فعلی‌ شێخ و سه‌رداری‌ باره‌ كۆمه‌لاَیه‌تی و زانای‌ ئایینیش بوونه‌, له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێكیان پایه‌یه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسییان هه‌بووه‌و بوونه‌ته‌ جێگای‌ شانازی‌ خه‌ڵك و سه‌رده‌مه‌كه‌، ئه‌گه‌رچی‌ زانای‌ گه‌وره‌ نه‌بوونه‌ به‌لاَم نه‌بوونه‌ته‌ چه‌په‌ری‌ به‌ر رێی‌ زانایان و ره‌وتی‌ زانست و زانیاری‌, ئه‌گه‌رچی‌ تاقمێكی‌ تر هه‌بوونه‌ به‌ناو ئه‌و ناوه‌یان به‌سه‌ردابڕاوه‌و پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌مانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ ره‌فتاریان كردوه‌‌و زۆرترین په‌ڵه‌یان پێوه‌ نووساوه‌و ئه‌وه‌ وایكردووه‌ ناحه‌زان هه‌موو شێخه‌كان به‌ ته‌رازووی‌ ئه‌وان بپێون و بگاته‌ ئه‌و حه‌دده‌ی‌ (مه‌لای‌ گه‌وره‌) ده‌رهه‌قیان بفه‌رموێ‌ (بالخاصه‌ له‌م زه‌مانه‌دا، خه‌یمه‌ی‌ بێ‌ غیره‌تی‌ و نامووسیتان له‌سه‌ر خۆهه‌ڵ دا، نامووس‌و غیره‌ت و ئاهه‌نگی‌ كوردی‌، به‌ناوی‌ گریقی‌ (خالدی‌) مجددی‌ نقشبندیتان به‌رهه‌وا كرد.) ته‌فسیری‌ كوردی‌ به‌رگی‌ یه‌كه‌م لا91.

له‌به‌رئه‌وه‌ به‌كارهێنانی‌ هه‌ر پێگه‌یه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و ئاینی‌....هتد به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ناڕاست و له‌پێناو مانه‌وه‌ی‌ پێگه‌كه‌, دواجار زه‌مه‌ن تێده‌په‌ڕێ‌ و له‌ به‌هارێ‌ لاقی‌ ره‌ش و سپی‌ ده‌رده‌كه‌ون, به‌تایبه‌تیش پێگه‌ی‌ مه‌لایه‌تی‌ و شێخایه‌تی‌ هه‌ر كاتێك دڵسۆزی‌ و لێبڕاوی‌ و بۆ خواسوڵحان و بۆ گه‌ل سوتانی‌ تێدا نه‌بوو. ئه‌و كاته‌ له‌ ژێر هه‌ر به‌رگێك بێت, به‌رهه‌م و شیرینی‌ بۆ ده‌وروبه‌ر په‌خش نابێت.

له‌ سۆنگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌لایه‌تی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ دین و پێگه‌یشتن له‌ناو دینداریدا, ئه‌گه‌ر شێخایه‌تی‌ وێڕای‌ پێگه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كه‌یشی‌ ئه‌مه‌ی‌ كرده‌ درووشم, ئه‌وا حه‌یفه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو توێژه‌كان به‌ مه‌لایانیشه‌وه‌ له‌سه‌ر چاوانیان دانه‌نێن! به‌لاَم گرفتی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ ئه‌و كاته‌ دێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ شێخایه‌تی‌ به‌ بێ‌ هه‌گبه‌ی‌ زانست و ته‌دریس و بانگه‌وازه‌وه‌، بیه‌وێ‌ نه‌ك هه‌ر ته‌نیا پێگه‌ی‌ مه‌لا(به‌بێ‌ زانست) بخاته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌، به‌ڵكو هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌یش بدا مه‌لایه‌تی‌ یان نه‌هێڵێ‌ و یان بیكاته‌ موردیدو ده‌روێشی‌ خۆی‌, چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێگه‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و ده‌سته‌لاَتبوونه‌وه‌ ته‌ماشای‌ بكه‌ین, ئه‌وا به‌ چ باران ناكرێ‌ مه‌لایه‌تی‌ به‌ خۆی‌ هه‌گبه‌ی‌ زانسته‌وه‌ مل بۆ پێگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ زانسته‌وه‌ كه‌چ بكا..له‌ روانگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ (بئس العلما‌و علی‌ باب الامرا‌و) بۆته‌ دروشمی‌ زانایانی‌ زانستخواز, له‌به‌رهه‌ندێ‌ پێویسته‌ شێخان، له‌ په‌نجه‌ره‌ی‌ خۆ به‌ ئومه‌را دانانه‌وه‌ سه‌یری‌ زانایان نه‌كه‌ن, به‌ڵكو ئه‌گه‌ر خۆیان زانستخوازن, ئه‌وا له‌ دوو روانگه‌وه‌ ئه‌وان مه‌لاو پێشه‌وای‌ خه‌ڵكن له‌ روانگه‌ی‌ مه‌لایه‌تی‌ و شێخایه‌تییه‌وه‌, به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌هره‌ی‌ زانست و زانیاری‌ شه‌رعییان نییه‌, ده‌بێ‌ به‌ سینگێكی‌ فراوانه‌وه‌ رێگا بۆ زانایان چۆڵ بكه‌ن و ببنه‌وه‌ خزمه‌تكاری‌ حوجره‌و زانست و زانیاری‌ و زانایان..

شێخی‌ مه‌لا، ماده‌م له‌ دوو سه‌ره‌وه‌ پیرۆزی‌ خۆی‌ به‌رجه‌سته‌ كردووه‌, ده‌بێ‌ هه‌میشه‌ به‌ر له‌ شێخایه‌تییه‌كه‌ی‌ شانازی‌ به‌ مه‌لابوونه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بكات, چونكه‌ زانایان میراتگری‌ پێغه‌مبه‌رن (د.خ), ئه‌مه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ملاو له‌ولا له‌ كوردستان ده‌گوزه‌رێ‌, خه‌ریكه‌ ببێته‌وه‌ هه‌مان ده‌رد كه‌ (مه‌لای‌ گه‌وره‌) لێی‌ ترساوه‌و له‌و كاته‌وه‌ ده‌ركی‌ پێكردووه‌, هه‌رچی‌ زووه‌ ده‌بێ‌ شێخه‌كان به‌ ته‌وازوعه‌وه‌ زانایان بكه‌نه‌ پێشه‌وای‌ خۆیان و به‌ هه‌ردووكیان بۆ دین سوتان و بۆ گه‌ل سوتان بكه‌نه‌وه‌ دروشم و نه‌هێڵن ئه‌م دوو پێگه‌یه‌ له‌ غه‌یری‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ زانست و میلله‌ته‌وه‌ بۆ هیچ شتێك به‌كاربێت و ده‌بێ‌ ته‌ریقه‌ت بێته‌وه‌ خزمه‌تی‌ شه‌ریعه‌ت، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

كاشكێ‌ بۆ ئه‌و رۆژه‌ی‌، مه‌لایان (مه‌لای‌ گه‌وره‌) ئاسا، ره‌فتاریان ده‌كردو شێخانیش له‌ ده‌وری‌ مۆمی‌ ده‌ستی‌ زانایان، په‌روانه‌ ئاسا ده‌خولانه‌وه‌و كه‌شێكی‌ زانستییان پێكه‌وه‌ ده‌سازاند و خه‌ڵكیش هۆشیارترو دڵسۆزتر ده‌بوونه‌ پشتیوانیان!!!!

Hem992003@yahoo.com