یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى
|
العربية
ئێمە لە فەیسبوک
په‌یوه‌ندی
|
لقه‌کان
|
ستافی کار
|
لینکی پێویست
دەسپێک
هەواڵ
ڕاپۆرت
بەیاننامە
فەتوا
وتار و بیروڕا
گەلەری
بمانناسە
وتاری هەینی
پرسیار‌و وەڵامی ئایینی
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات
*****
*****
بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات
*****
*****
بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت
*****
*****
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات
*****
*****
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات
*****
*****
مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
زانا‌و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کرد‌و یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە
*****
*****
یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە
*****
*****
دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات
هەواڵ
بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ر
نووسەر هیچ بابەتی تری نییە
وتار و بیروڕا
د. رقیب سعید مزوری
گرنگی مرۆڤەکان لە ژیانماندا !!
هەمزە سەعید (شەشۆیی)
كاری بانگخوازی و پڕۆسه‌ی سیاسی له هاوماڵیهوه بۆ جیاكردنه‌وه
د.خالد سید جلال زراری
پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی عێراقی.. شرۆڤه وهه‌ڵسه‌نگاندن
د.بیلال مەلۆ برادۆستی
تەڵقین و رێنمایى کردنی مردوو لەروانگەی شەریعەتی ئیسلامدا
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
موفتی و زانای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین
مەلا حمید سیوەیلی
ئێمە موفتین یان فیتنەگێڕ
د.مغدید کەریم
پەیمانی مەدینە.. توێژینەوەیەکی فیقهی شیکارییە لە چوارچێوەی یاسای دەستووریدا
د.سیروان کەرکوکی
كێشەی مامۆستایانی ئایینی و چارەسەر ئایا مزگەوتتان بۆ خۆتان دروست كردووە، یان بۆ پەروەردگار؟
د.عباس عەلی
ڕەمەزان مانایی چیە
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە
ئەرشیفی وتار >>
مه‌لا محه‌مه‌د مه‌لا ئیبراهیم
به‌رواری دابه‌زاندن:
14/02/2011 : 12:05:04
قه‌باره‌ی فۆنت
یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رو په‌یامی ئاشتی‌و برایه‌تی بۆ كۆمه‌لگه
ئاشكرایه كه ئاههنگو خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولوودو رێز گرتن له‌رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، له دێرین زه‌مانه‌وه له كوردستان هه‌بووه‌و میری هه‌ولێر ئه‌و دابوو نه‌ریته‌ی داهێناوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان بایه‌خێكی پێدراوه، سه‌دان ساڵه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و، خه‌ڵكه موسلمانه پارێزراوه له‌جیهانیشدا بڵاو بۆته‌وه به‌شكۆمه‌ندی ئه‌و یاده پیرۆزه راده‌گیرێ، بایه‌خی ته‌واوی پێئه‌درێ بێگومان ئه‌و رۆژی پیرۆزه په‌یامێكی پڕ له‌خۆشه‌ویستی برایه‌تیه كه هه‌موو سالێك موسلمانان له‌جیهاندا به‌و په‌ری شادی دل خۆشیه‌وه پیرۆز بایی له‌یه‌كتری دهكهنو، باسی لهرهوشتو ئاكاری ئه‌و زاته پیرۆزه دهكهنو شیرینی دابه‌ش دهكهنو سرودو مهولودو قه‌سیده‌ی زۆری تێدا ئه‌خوێننه‌وه، كه وا ئه‌و شتانه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئیسلام نیه.
هه‌روه‌ها ئه‌و یاده هه‌ستی ئاینی‌و نه‌ته‌وایه‌تیمان دهبزێوێنێ به‌و مانایه، كه چۆن ئه‌و زاته خاك‌و ولاتی خۆی خۆش ویستوه، چۆن بوه‌ته مایه‌ی رزگار كردنی مرۆڤایه‌تی لهكوێرهوهری ژێر ده‌ستی بۆ ژیانێكی پر لهئاسودیو به‌خته‌وه‌ری بۆ گشت گه‌لان گه‌لی كوردی موسلمانیش وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی موسلمانانی جیهان یادو یاده‌وه‌ری ئه‌و سه‌روه‌ره ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوپاتی بكاته‌وه، كه گه‌لێكه پابه‌نده به ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و خه‌ڵك‌و وڵاتی خۆی خۆش ده‌وێت، چونكه زۆر چه‌وسێندراوه‌ته‌وه به‌ده‌ستی دوژمنانیو ده‌یه‌وێ به‌مافه‌كان شاد بێت.
یاد كردنه‌وه‌و رێز گرتن له‌یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست زۆر مانا‌و بابه‌ت له‌خۆی ده‌گرێت، وه‌ك بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و پاراستنی وڵات‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌روی رۆشنبیری‌و پیشه سازی سه‌ربازی شاره‌زابوون له‌مێژوی میلله‌تان زیندو كردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده گشت خه‌ڵك به‌روو خۆشی‌و دل نه‌وایی ده‌بات وه‌ك خودا ئه‌فه‌رموێت (وما ارسلناك الّا رحمه للعالمین)
هاتنی بۆگشت خه‌لك ره‌حمه‌ت بووه، ئه‌بێ ئێمه‌ی موسلمانیش ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌مان خۆش بوێت، چونكه مرۆڤ به‌ره‌و لای خودا به‌ره‌و سه‌ر فرازی دونیا‌و قیامه‌ت راده‌كێشێ كه‌واته یاد كرنه‌وه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر شتێكی نامۆ‌و پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام نیه، هه‌روه‌ك هه‌ندێك كه‌س بیری لی َئهكهنهوه به‌نامۆی ده‌زانن له‌ئاینی ئیسلامدا به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و یاده‌مان بۆ خودا بێت‌و به‌مالی حه‌ڵال بێت جیاوازی له‌نێوان هه‌ژارو داماوان نه‌بێ به‌ڵكو یادی مه‌ولود یادێكه له‌گه‌ل هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یه‌ك ده‌گرێته‌وه چونكه له مه‌ولوود كۆبونه‌وه‌ی موسلمانانه چه‌ندین وتاری به‌سودو ئامۆژگاری به‌سود له‌باره‌ی ئیسلام‌و ئاكارو رهوشتو ژیانی پێغه‌مبه‌رمان ده‌خوێندرێته‌وه سه‌لاواتی زۆر لهپێغهمبهرمان ئهدریت شیرینی‌و هۆزه‌بانه‌ی پێغه‌مبه‌رمان به‌سه‌ر موسلمانان دابه‌ش ده‌كرێت له‌كاتی كۆبونه‌وه‌مان چونكه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رمان بهسهلاوهت دان له‌سه‌ری دواكه‌وتنی رهوشتو ئاكاره جوانه‌كانی به‌و شێوه‌یه تاكی موسلمان ئه‌ی سه‌لمێنێت كه‌وا دوا كه‌وتنی پێغهمبهرمانین.
گەلەری زانایان