یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات    *****    *****   لەسەر داوای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف داواکاری گشتی سکاڵای سزایی لەسەر (لوقمان کەریم) دەجوڵێنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری تەندروستی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەپێناو ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/09/2010 : 14:40:48
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایاندا به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم چاوه‌ڕێی زیاترت لێ‌ ئه‌كه‌ین
هه‌ڵویسته‌ ڕوونه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌كاندا ,كه‌ پارێزه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی موقه‌ده‌سات و پێرۆزیه‌كانی میلله‌تی كورده‌ وه‌كو مانگی چوارده‌ دروشاوه‌ و رووناكه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ر شانی سه‌رۆكه‌ چونكه‌ هه‌ڵبژێراوی میلله‌تێكه‌ زۆربه‌ی زۆری موسڵمانه‌ سه‌رۆك ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌ باش ئه‌زانێت و هه‌موو كات دڵی مامۆستا ئایینیه‌كانی گه‌ش ئه‌كاته‌وه‌ و پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌ویان ئه‌كات له‌ پارێزگاری كردن له‌ ئیسلام و مۆسڵمانان بۆ نموونه‌ سه‌رۆك پاڵپشتی زانایان ئه‌كات له‌ بوونی ڕێكخراوێكی كارا و چالاك ,كه‌ پارێزگاری له‌ مافه‌كانی مامۆستایانی ئایینی بكات.هه‌روه‌ها له‌ كۆنگره‌كانی زانایاندا به‌شدار ئه‌بێت و ده‌ست خۆشیان لێ‌ ئه‌كات.ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردن له‌ سه‌ركه‌وتنی سه‌روه‌ریه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و دانانی سه‌رۆك.ئه‌م هه‌ڵویستانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ كوردستاندا مایه‌ی دڵخۆشی میلله‌تی كوردی موسڵمانه‌ به‌ گشتی و زانا ئایینیه‌كان به‌ تایبه‌تی.

شایانی باسه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵویستانه‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی قووڵ و بته‌وی هه‌یه‌ له‌ مێِژووی گه‌لی كوردا.شۆڕشی كوردستان قه‌رزاری مه‌لا و زانایانی ئایینین .ڕابه‌رانی شۆِرشی كوردستان شێخ و مه‌لا و پیاوانی مزگه‌وت بوون.هه‌ڵویست و وتاری باوكی ڕۆحی كورد جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی زانایاندا له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی به‌ڵگه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن.یه‌كه‌م ڕێكچه‌ و ڕێبازی به‌ گرنگ گرتنی كاری مه‌لا و ڕێز و پله‌ و پایه‌ی زانایانی ئایینیه‌.ئێسته‌ش جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێزتان باوكی كوردن وئه‌مه‌ ئه‌مانه‌ته‌ به‌ نرخه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه‌.به‌ گوێره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ و بارودۆخی ئه‌مڕۆمان شێوازی گه‌وره‌تر هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی ئایینی پێرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی.مه‌علومی جه‌نابتانه‌ زانایانی ئایینی كوردستان ڕێكخراوێكی باوه‌ڕپێكراو و متمانه‌داری سه‌رتاسه‌ری له‌ كوردستاندا هه‌یه‌.بێ‌ گومان لێتان ڕادێت به‌ هاوكاریه‌ مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانتان كارێك بكه‌ن مه‌لای كورد بگه‌نه‌ ئاسته‌ گه‌وره‌كه‌ی خۆیان.ئاستێك ,كه‌ ڕابه‌رایه‌تیه‌ ,پێشه‌نگی و به‌خشین ,نه‌ك پاشكویه‌تی و چاو له‌ ده‌ستی.مه‌لای كورد هه‌ڵگری په‌یامی چاكسازی و ڕاستگویی و خه‌مخۆری و شه‌فافیه‌ته‌.

به‌ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌تان ڵێده‌خوازین به‌عه‌مه‌لی سه‌ركرده‌ومامۆستای گه‌له‌كه‌مان بین .بۆیه‌ من وه‌ك مه‌لایه‌كی كورد ئه‌م پێشینیاره‌ ,كه‌ له‌ خزمه‌تی تێكڕای چین و توێژه‌ جیاوازاه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندایه‌ ئه‌خه‌مه‌ پێش چاوی به‌ڕێزتان.پێشنیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ,كه‌ به‌ به‌رده‌وامی خوول و كوڕ و سمنیار بكرێته‌وه‌ بۆ كاربه‌ده‌سته‌ باڵاكان له‌ حكومه‌ت و حیزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نموونه‌ وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كان.بۆ ئاشناكردنیان به‌ په‌یامه‌ پێرۆزه‌كانی ئایینی ئیسلام و مامۆستای ئایینی.كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ش بخرێته‌ ئه‌ستوی ڕێكخراوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و تێدا مامۆستایانی ئایینی وانه‌ی تایبه‌ت به‌و چه‌مكه‌ پیرۆزانه‌ بڵێنه‌وه‌.
به‌مه‌ش وڵاته‌كه‌مان پڕِ ئه‌بێت له‌ خیرو خۆشی.مامۆستایان ده‌بنه‌ هاوكار و چاودێری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات .حكومه‌تیش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی خێرو بیر میلله‌ت دڵخۆش و دڵ ئارام و پڕ له‌ متمانه‌ ده‌بێت به‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی.ئیتر به‌ ناوی مامۆستای ئایینیه‌وه‌ كه‌سانی دڵره‌ش و توونڕه‌و به‌ كارناهێنرێت بۆ ته‌كفیركردنی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاكه‌مان.ئیتر كه‌سانی گه‌نده‌لًَ و ده‌ست پیس ناتوانن ماڵی میله‌ت بدزن و یاری به‌ پاشه‌ڕۆژی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن.