یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/05/2011 : 13:55:56
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكارانداهه‌موومان قه‌رزاری ئێوه‌ین
كار مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری‌وسه‌ربه‌رزییه‌، ته‌نها به‌كار كردن‌وهه‌وڵدان مرۆڤه‌كان ده‌گه‌ن به‌ هیوا‌وئامانجه‌كانی دونیا‌وپاشه‌ڕۆژ، هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندن‌وبه‌ره‌وپێشچونی وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان به‌رهه‌می كاركردنی به‌رده‌وامی تاكه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌یه‌، هه‌رچی هۆكاری خۆشگوزه‌رانی‌وپێشكه‌وتنی پیشه‌سازی‌وته‌كنۆلۆژی‌وگه‌یاندن‌و ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌یه‌، به‌كاركردن هاتوونه‌ته‌دی،ووڵات به‌كاركردن پڕده‌بێت له‌ ئاسایش‌وئاوه‌دانی، ئاینی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆری به‌كار داوه‌،خوای په‌روه‌ردگار له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: {وَقُلِ اعْمَلُواْ فَسَيَرَى اللّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ } له‌ قورئانی پیرۆزدا له‌هه‌ر جێگایه‌ك ناوی ئیمان‌وباسی باوه‌ر ِهاتبێت یه‌كسه‌ر (عمل الصالح) كاركردن به‌دوایدا هاتووه‌، ته‌نها وه‌سیله‌یه‌ك كه‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ كاری چاك‌وبه‌سوده‌، له‌ ئیسلامدا كرێكاری دڵسۆزی به‌رهه‌مهێن كه‌له‌ڕێگه‌ی دروست‌وحه‌ڵاڵه‌وه‌ بژێوی خۆی دابین ده‌كات له‌ پله‌‌وپایه‌ی به‌رزی پێغه‌مبه‌ران وڕاستگۆیاندایه‌، پێغه‌مبه‌رمان محمد ده‌فه‌رموێت (من طلب كسبا من باب حلال يكف به وجهه وولده وعياله عن المسألة الناس وسؤالهم، جاء يوم القبامة مع النبيين والصديقين هكذا، وأشاربأصبعيه السبابة و الوسطى) كاركردن‌وبه‌رهه‌مهێنان سیما‌ودروشمی پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌،پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌فه‌رموێت (مابعث الله من نبى الا رعى الغنم، قالوا:وأنت يارسول الله، قال:وأنا،كنت ارعاها للأهل مكة بالقراريط)، هه‌ریه‌ك له‌ پێغه‌مبه‌ره‌ پایه‌داره‌كان به‌ كارو كه‌سابه‌تێكه‌وه‌ ناسراون ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر كاری بازرگانی كردووه‌، وه‌ له‌ هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قی ده‌وری مه‌دینه‌دا له‌كاتی غه‌زای ئه‌حزابدا زۆر به‌چالاكی كاری كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ دروستكردنی مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا كه‌پێگه‌وسیمبولی حكومه‌تی ئیسلامی بوو كاركردنی پێغه‌مبه‌ر مایه‌ی جۆش‌وخرۆش‌وچالاكی هه‌موو خه‌ڵك بوو له‌سه‌ر كاركردن‌و ئه‌م دێڕه‌ شیعره‌یان ده‌گوته‌وه‌:
ان قعدنا والنبى يعمل فذاك منا العمل المضلل
كاركردن عیززه‌ت ده‌به‌خشێته‌ مرۆڤ، واده‌كات كه‌ كارگه‌ر باوه‌ڕی به‌ خۆی هه‌بێت، له‌پاش خوای په‌روه‌ردگار پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، ئاماده‌ نه‌بێت سه‌ر شۆڕ بكات بۆ پاره‌ و ماڵی دونیا، كاركردن واده‌كات تاكه‌كان په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر گه‌نده‌ڵی‌ودزی، به‌دوای ئاژاوه‌و خراپه‌كاریدا نه‌گه‌ڕێن، پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌فه‌رموێت: ( انى للأرى الرجل فيعجبنى، فأذا قيل لا صنعة له سقط من عينى) ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ زانایانی ئیسلام ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك موسڵمان دابنیشێت‌وكارنه‌كات، له‌سه‌رده‌می خۆیدا پرسیار كراوه‌ له‌پێشه‌وا أحمد كوڕی حنبل، له‌باره‌ی كه‌سانێك كه‌كار ناكه‌ن‌وده‌ڵێن ئێمه‌ پشتمان به‌خوا به‌ستووه‌، له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ خه‌ڵكانێكن به‌ ڕاستی له‌ ئیسلام تێنه‌گه‌یشتون،ئه‌هلی بیدعه‌ن،ده‌یانه‌وێت به‌م بیانووه‌ كارنه‌كه‌ن و هه‌وڵدان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی بێ بایه‌خ بكه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ڵێم : ئه‌ی كرێكارانی كوردستان سڵاو له‌ قۆڵ‌وبازوی ماندوتان،سڵاوله‌ شه‌ونخونیتان، له‌ئارامگریتان، شارولادێ‌ ده‌رو ده‌شته‌كان، كۆشك‌وته‌لاره‌ به‌رزوڕازاوه‌كان،په‌رله‌مان‌وفه‌رمانگه‌و قوتابخانه‌كان، مزگه‌وت‌ومامۆستا ئاینیه‌ به‌ڕێزه‌كان،حكومه‌ت ‌و ده‌سه‌ڵات داران،هه‌موان قه‌رزارین به‌ئێوه‌، پێویسته‌ زۆر گرنگی به‌ دابین كردن‌و باشكردنی ژیان‌و كارتان بدرێت، به‌رز و پیرۆز بێت قه‌در و پایه‌ و ڕێزتان .