یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا زبێر شێخە لاسەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی حەمە ڕەسول گێڵدەرەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە پیرمام بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/03/2021 : 21:04:41
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچی سەردانی پاپا بۆ کوردستان گرنگە و پێشوازی لێکردنی کارێکی چاکە

گومانی تێدانیە کە خۆشویستنی نیشتمان و سۆزی نەتەوایەتی بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ و ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش گرنگیەکی زۆری پێداوە، چەندەها ئایەتی قورئانی پیرۆز و فەرمودەی شیرینی پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم ) جەختیان لەسەر کردۆتەوە، بۆیە لەم ڕوانگەوە دەڵێم پێویستە گرنگیەکی زۆر بە سەردانی پاپا بۆ کوردستان بدرێت بە ئاستێکی شیاو پێشوازی لێبکرێت.

چونکە ئێستا لە جیهاندا پەیڕەوانی ئەو مەزهەبە ئاینیەی کە پاپا بە مەرجەعی ئاینی خۆیان دەزانن لە ملیار زیاترن و زۆربەی دەسەڵاتدار و کاربەدەستانی وڵاتانی زلهێزی جیهان کە ئەمڕۆ لە مەیدانی سیاسەتی جیهانیدا دەستڕۆیشتو و هەڵچەرخێنەری ڕوداوەکانن و چارەنوسی وڵاتان دیاری دەکەن لە شوێنکەوتوانی پاپان، پاپا هەرچی بێت و کەسایەتی هەرچۆن بێت ئەمڕۆ نوێنەرایەتی ئاینی و تەمسیلی ئاقیدە و بیروباوەڕی ئەو حەشیمەتە زۆر و گرنگەی هاوڵاتیانی جیهان و بەرپرس و کاربەدەستە دەستڕۆیشتوانەی ساحەی جیهانی دەکەن و هاوڵاتیانی کوردستانیش لە بەر زۆر ئیعتیباری سیاسی و ئابوری پەنایان بردۆتە ژێر باڵی ئەوان و لە سایەی فەراهەمهێنانی ئازادی بیروباوەڕی ئاینی و خۆشگوزەرانی ژیان لە وڵاتانی ئەوان دەژین و بە ئاینداری و سیما دینداریەکانەوە قەبوڵکراون ، سەردانی پاپا بۆ کوردستان لە حاڵی ئێستادا لە بەرچاوی جیهانە و جێگە تێڕوانینی هاوڵاتیانی دونیایە و گرنگیەکی زۆری هەیە و هەلێکە  ۆ کورد ڕەنگە جارێکی دیکە دوبارە نەبێتەوە ، پێشوازی گەرم و گوڕ لێکردنی لەلایەن چین و توێژەکانەوە سینگفراوانی و گیانی هاوکاری و داڵدەدانی ئاوارە و بێ دەرەتانان و میواندۆستی و بەها باڵانی پێکەوەژیان و قەبوڵی ئەوی دیکە لەلای گەلی کورد پیشانی جیهانیان دەدات.

سا بەڵکو خوای پەروەردگار هەروەک چۆن لە ساڵی ۱۹۹۱ دەرفەتی هێنایە پێشەوە و هەندێک ڕوداوی کردە هۆکاری یاریدەدەر بۆ ڕزگاربونمان لە ژێر دەستی و ژێرچەپۆکی ستەمکاری ڕژێمی کوردکوژی ئەنفال و کیمیا بارانی گەلی کورد، ئەم سەردانەش ببێتە هۆکاری جوڵاندنی هەست و سۆزی جیهان بەلای کورد و  کێشە ڕەواکەی و  کۆتایی پێهێنانی پیلانی وڵاتانی ئیقلیمی لەسەر کوردستان و یارمەتی دەر بێت بۆ ئەوەی کوردیش وەک هاوڵاتیانی وڵاتانی ناوچەکە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بن.

ماستەر لە ئایینەکان