یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2010 : 18:09:59
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌باره‌ت به‌خوله‌ ڕۆشنبیریه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف, چه‌ند ڕه‌خنه‌ و پێشنیارێك
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئایینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ سنوری به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف له‌ ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ‌وگه‌رمیان خوولی په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری بۆ مامۆستایانی ئاینی و وتاربێژه‌كان ده‌كاته‌وه‌ .بێگومان ئه‌مه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌و سودبه‌خشه‌‌و جێگه‌ی ده‌ستخۆشی لێكردنه‌ .له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌ چونكه‌ وه‌زارتێكه‌ حكومه‌ت گرنگی پێداوه‌، بودجه‌ و داهاتی خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كانی تر گرنگی به‌ فه‌رمانبه‌ر و تاكه‌كانی فه‌زای كاره‌كه‌ی خۆی بدات له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی ئیتر چی گه‌شتی زانستی بێت یان فه‌راهه‌مهێنانی بوار و باردۆخی گونجاوبێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگترین عونصری كاری ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ ,كه‌ پێش نوێژ و وتارخۆێنه‌كانن له‌ كاروانی زانستی نوێ‌ و خوێندنی ئه‌كادیمیانه‌ به‌ جێ‌ نه‌ مێنن .خه‌مخواردنی ئه‌م بواره‌ و هه‌وڵدان بۆ باشتركردن و به‌رزكدنه‌وه‌ی ئاستی مامۆستایانی ئایینی ,كه‌ به‌ حه‌ق مامۆستا و پێشه‌واو خه‌مخۆری وڵاتن كارێكی گه‌وره‌ و پیرۆزه‌ ‌وپێویسته‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌وقاف زیاتر‌وباشتربێت ‌و به‌ره‌وپێشتر بچێت .به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م خولانه‌ ئه‌وه‌ی ,كه‌ من بینیبێتم له‌ سنوری گه‌رمیان,كه‌ له‌ زۆربه‌یان به‌شدار بووم و له‌ناوچه‌كانی تریش ئه‌وه‌نده‌ی له‌ گه‌ڵ مامۆستایانی به‌شداربوو لێكدانه‌وه‌ و باس و خواسم كردبێت له‌ چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌ كه‌م و كوڕی هه‌یه‌.بۆ نموونه‌ ڕاگه‌یاندنی ئایینی زیاتر دكتور و خاوه‌ن بڕوانامه‌ به‌ڕِێزه‌كان له‌ مامۆستایانی زانكۆ ڕاده‌سپێرێت بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌كان ئه‌مه‌ له‌ جێگه‌ی خۆیدایه‌ به‌ڵام پێویسته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كه‌سانه‌دا چاو له‌ كه‌سایه‌تی ‌وپسپۆری مامۆستای وانه‌بێژ بكرێت، پێَویسته‌كه‌سانێك ده‌ستنیشان بكرێن له‌سه‌ر خۆو خاوه‌ن كه‌سایه‌تی لائیق‌و دامه‌زراوبن،مه‌لا ناس‌ومه‌لا په‌روه‌ر بن، مه‌لای كورد له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌سێك ده‌رسی بدات قه‌دری ئه‌م گه‌وره‌یی‌و پله‌وپایه‌ به‌رزه‌ نه‌زانێت، نابێت وه‌ك چۆن له‌ زانكۆ و له‌ گه‌ڵ خوێندكاره‌ به‌ڕێزه‌كاندا میزاجیانه‌‌وهه‌رزه‌كارانه‌ یان دیكتاتوریانه‌ جوڵابێته‌وه‌ له‌م خولانه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ ته‌عامول له‌گه‌ل مامۆستا ئاینیه‌كاندا بكات، هه‌روه‌ها نابێت له‌ ووتاره‌كاندا شتێك بڵێت بۆنی ئیلحاد یان ناوزڕاندنی پێغه‌مبه‌ران، یان هاوه‌ڵان‌وكه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامیه‌كان یان ناشیرین كردنی مێژووی موسڵمانانی لێبێ، بۆ نموونه‌ له‌ یه‌كێك له‌و خولانه‌دا وانه‌كه‌ له‌سه‌ر كلتوری نه‌ته‌وه‌یی بوو موحازیر داوای گه‌ڕانه‌وه‌ میلله‌تی كوردی ئه‌كرد بۆ سه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ت و ئایینی ئه‌سڵی كورد به‌ قه‌ولی خۆی،پاشان داوای ده‌كرد بامامۆستایانی ئاینی گه‌لی كورد‌ونیشتمانی كوردستانیان خۆشبوێت، پێم گووت كه‌س به‌قه‌ده‌ر مه‌لای كورد،كوردپه‌روه‌ر ‌و كوردستان خۆشه‌ویست نه‌بووه‌،له‌ڕوویه‌كی تره‌وه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌بیروخیتابی زۆربه‌یاندا ئاماژه‌ی ئایدۆلۆجیانه‌‌و ته‌نانه‌ت چه‌پگه‌ری‌و هه‌تا مادیگه‌ریه‌ت هه‌ست پێده‌كرێت، یه‌كێكی تر له‌و به‌ڕێزانه‌ باسی له‌ خیانه‌تی ناوخۆیی كرد كه‌ له‌ هه‌موو شۆڕشه‌ جیهانیه‌كاندا كراوه‌‌وهه‌بووه‌ ‌وهه‌رلێره‌شدا ئاماژه‌ی به‌ فتواكه‌ی مه‌لای خه‌تیه‌ كرد‌وهه‌ستی مه‌لا به‌ڕێزه‌كانی برینداركرد،كه‌هه‌رچه‌ند وه‌ڵامده‌درانه‌وه‌‌وموداخه‌له‌ ده‌كرا،كه‌چی ئه‌وان یان خۆیان له‌ وه‌ڵامێكی ڕوون ده‌دزیه‌وه‌ یان به‌ خۆ به‌ گه‌وره‌ زانینه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد كه‌ ئێمه‌ مامۆستا‌وئه‌كادیمیمین، له‌یه‌كێك له‌خووله‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا یه‌كێك وانه‌بێژ بوو ئه‌سڵه‌ن باوه‌ڕی به‌وه‌ نه‌بوو كه‌ فتوحاته‌كانی ئیسلام نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی له‌ ژێر چه‌پۆكی ڕژێمه‌ سته‌م كاره‌كان ڕزگار كردبێت ئیسلامی به‌ داگیركه‌ر و سته‌مكار و كوردستانیشی به‌ سته‌م لێكراو و ماف خوراوی ژێر ده‌ستی ئیسلام ده‌زانی ,من وه‌ك به‌شداربوویه‌ك چه‌ندێك هه‌وڵمدا ئه‌مه‌ی بۆ ڕاست بكه‌مه‌وه‌ كه‌ گه‌لی كورد له‌ سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی ئیسلامدا له‌ سته‌می ئاگر په‌رست و بێ‌ دینه‌كان ڕزگاری بوو میلله‌تی كورد به‌ خوایشتی خۆی له‌ گه‌ل و میلله‌ته‌كانی تر ئاسانتر و ئاشتیانه‌ تر پێشوازی له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام كرد چونكه‌ عه‌داله‌تی ئیسلامی بۆ مه‌علوم بوو به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزه‌ پێداگری له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرد ئه‌و سه‌رچاوه‌ و كتێبانه‌ی كه‌ من له‌ موداخه‌له‌كه‌دا ئاماژه‌م پێدان هیچیان جێگه‌ی متمانه‌ نین ‌و ته‌نها قسه‌‌وبۆچونه‌كانی خۆی ڕاستن، .ئه‌و به‌ڕێزانه‌ نه‌ توانای زانستی و مه‌عریفی نه‌ ئاستی كه‌سایه‌تیان شایانی ئه‌وه‌ نییه‌ پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌ییان پێ ببه‌خشرێت ببن به‌ مامۆستا‌و وانه‌ بێژی سه‌نگه‌رنشینانی میحرابی رسول الله، به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌دوای یه‌كدا ئه‌زموونی خووله‌كانی تر دووباره‌ بوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌بوایه‌ موداخله‌‌ووه‌ڵامدانه‌وه‌ زۆره‌كان‌وبێزاری‌وناڕازی بوونی مامۆستاكان به‌هه‌ند وه‌ربگیرایه‌، له‌ كوتایدا ده‌خوازم ڕاگه‌یاندنی ئایینی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕه‌خنه‌كانم به‌سنگی فراوان‌وبه‌دیدێكی هاوكار‌ودۆستانه‌ وه‌ربگرێت، ئه‌م پێشنیارانه‌شم قه‌بوڵ بكات.

1- له‌ هه‌ڵبژاردنی وانه‌ بێژه‌كاندا ڕه‌چاوی ئاستی دینداری و كه‌سایه‌تی بكرێت.كه‌سانێك هه‌ڵبژێرن ,كه‌ دیندار بن و شانازی به‌ مۆسڵمانیه‌تی و ئاینیه‌كه‌یانه‌وه‌ بكه‌ن

2-باوانه‌ بێژ پسپۆریه‌كه‌ی له‌و باسه‌دا بێت كه‌ پێشكه‌شی ده‌كات،مامۆستایه‌ك له‌بوارێكی تردا شاره‌زا بوو به‌ڵام زۆر به‌ساده‌یی‌ولاوازی باسی ئابوری ئیسلامی پێشكه‌ش كرد

3-باشتر وا یه‌ پشت به‌خاوه‌ن بڕوانامه‌ به‌رزه‌كانی بواری شه‌ریعه‌ و زانستی ئیسلامی ببه‌سترێت كه‌ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ خوا زۆرمان هه‌ن

4- له‌ سنوری هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كدا چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاایینی به‌توانا(به‌هاوكاری ڕێنمایی‌وپرس‌وڕاكردن به‌ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان) هه‌ڵبژیررێت له‌ ده‌ره‌وه‌ یان له‌ شاره‌كانی وه‌كو هه‌ولێر و سلێمانی خوولی خێرای پسپۆڕی‌و وانه‌بێژییان بۆ بكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌موو بواره‌كان و پێویستیه‌زانستیه‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆی وه‌كو بواری ئایتی‌و ته‌كنولۆژیا و ژینگه‌ و ئاو و نه‌وت و په‌یوه‌ ندیه‌ نیوده‌وڵه‌تێه‌كان ..هتد، فێربكرێن و پاشان له‌گه‌ڵ په‌یامه‌ ئاینیه‌كانماندا تێكه‌ڵ بكرێن‌وله‌ خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینیدا پێشكه‌ش بكرێن، به‌م شێوه‌یه‌ كاره‌كه‌ به‌ ڕاستی جێگه‌ی خۆی ئه‌گرێت و به‌ عه‌مه‌لی به‌رهه‌مدار ئه‌بێت،.به‌ هیوای زیاتری چه‌ندایه‌تی ئه‌م جۆره‌ خوولانه‌ و ڕه‌چاوكردنی چۆنیه‌تی و به‌رهه‌می خووله‌كان له‌ سه‌ر ئاستی مامۆستایانی ئاینی .

*به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
ADRESZHALIY@YAHOO.COM