یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2022 : 12:04:25
قه‌باره‌ی فۆنت
لە یادی دامەزراندنیدا.. یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پێویستە تەنها غەمی کڵاوەکەی خۆی نەبێت

مایەی شانازی هەموو مەلایەکی کوردە کە   ڕێکخراوێک کۆیان دەکاتەوە ئەرکی بڵاوکردنەوە و گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکی کردن لە زانایانی ئاینی مەلای خواناسی کوردپەروەر  و داکۆکی کردن لە نەتەوەی کورد وەک گەلێکی مەزڵومی بێبەشکراو لە مافە بنەڕەتیەکانی  کردۆتە دروشمی خۆی و  لەو بوارە پیرۆزەدا  کاردەکات ، سەرەتا پیرۆزبایی لە  زانایانی ئاینی  و هاوڵاتیانی  کوردستان دەکەم لەم یادە شکۆدارەی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە پیرۆزە پڕ خێروبەرەکەتەدا،
بێگومان هەموو ڕێکخراوێک پێویستی بەنوێبونەوە و بەخۆدا چونەوە هەیە و ئەم ڕێکخراوەش بەتایبەتی لە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنیدا گرنگە پڕۆژە و بەرنامەی گەورە و گرنگی لە ئاستی گەورەیی خۆیدا هەبێت ، بەتایبەتی سازدانی کۆنگرە و کۆنفراسەکانی پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدات بۆ ئەوەی هەر ماندوو بوون و کەمتەرخەمی و خوانەخواستە خاو ڕەویەک یان  ترازانێک لە ڕێگە هەبێت ڕاچەنین و بە هۆشی خۆداهاتن  دروست بکات ، ستافی نوێ و چالاکتر کارەکان بگرنە ئەستۆ ،  پێویستەڕێکخراوی یەکێتی زانایان لەم یادەدا کۆبونەوەی تایبەت ئەنجام بدات و ڕێگە بە ئەندامەکانی بدات ئازادانە ڕاوبۆچون و گلەیی و گازەندەکانیان  دەرببڕن  چونکە مەلادڵسۆزەکان زیاتر غەمی ڕێکخراوە پیرۆزەکەیانە و غەمباردەبن بە نەخۆشکەوتنی  ئەم ڕێکخراوە ، من وەک ئەندامێکی ئەم ڕێکخراوە بەڵێنم بە خودای گەورە داوە بە دڵسۆزیەوە و بەبێ هیچ مەبەست و بەرژەوەندیەکی تایبەتی  و حیزبی لە خزمەتی ئەم ڕێکخراوەدابم هەتا  پابەند بێت بە ئەو پەیامە پیرۆزانە و سەربەخۆیانە  بەبێ هیچ  لایەنگیری و مەیلێک بۆ حیزب و گروپ و پێڕێکی داریکراو  کاری پیرۆزی خۆی بکات ، بۆیە دەڵێم ئەگەر ئەم ڕێکخراوە تەنها دەست بەکڵاوی خۆیەوە بگرێت با نەیبات و  لەو پەیامە پیرۆزانەی کە کردویەتە دروشمی خۆی کەمتەرخەمی بنوێنێت ئەوا بەدەستی خۆی مەرگی خۆی ڕادەگەیەنێت ،  ئەم ڕێکخراوە  چەترێکە مامۆستایانی ئاینی بە بیروبۆچونی جیاوازەوە لە سێبەریدان ، نابێت لایەگری بیرو ئایدۆلۆجیایەکی دیاریکراو بکات و هانی ئەندامەکانی بدات لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە  ، هەر چەندە من بۆ خۆم بەڕەوای نابینم لەم بارودۆخەی ئێستادا مەلا کاری حیزبی بکات بە دروشم و چالاکی خۆی  بەو پێیەی کە بەباشتری دەزانم مامۆستای ئاینی کە سەرمایەی ڕۆحی و ئاینی و نەتەوەی  هەموانە ، مەیدانی کار و چالاکی ئەو مینبەر و میحرابی پیرۆزی مزگەوتەکان بێت  نەک بارەگای حیزبە سیاسیەکان ، .لەگەڵ ڕێز و پێزانینم بۆ خەبات و هەوڵ و خوێنبەخشینی شۆڕشی گەلی کوردستان کە لە ژێر ناوی حیزب و پارتی سیاسیدا ئەنجامدراوە و قسەم لەسەر ئەوە نیە.
لە باردۆخی ئێستادا باس و خواسی گۆڕینی وانەی پەروەردەی ئیسلامی زۆر دەکرێت ، مەسەلەکانی لادانی مامۆستایان لە وتاردان و هەبونی مەلا لە زیندان و زۆربونی مادەی هۆشبەر و بڵاوبونەوەی جۆرەها نەخۆشی کۆمەڵایەتی و هەڵوەشانەوەی خێزانەکان و فەراهەمکردنی پێگە بەد ڕەوشتیەکانی ئەنتەرنێت و زیادبونی یانەی لەشفرۆشی و یانەکانی مەیخواردن و کافتریا شەوانە تێکەڵەکانی کوڕوکچ و جگەرە و نێرگەلەکێشان  کەزۆربەیان پڕۆژەی بازرگانی و پشتگیری و دەستی بەرپرسانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداریان  لەپشتە و لایەنگری دەسەڵات لە ئاینی دیکە لەسەر حسابی ئاینی زۆرینەی موسڵمانانی کوردستان و چەندەها گرفت و ئاریشەی دیکە ئێقەی کوردستانی گرتووە کە  یەکێتی زانایان هەڵوێستی لە سەریان هەبووە بەڵام پێویستە زیاتر و جدی تربێت و کۆڵنەدات، پێویستە یەکێتی زانایان لە غەمی دواڕۆژ و چارەنوسی کیانی هەرێمی کوردستان دا بێت و خاتری هیچ حیزبێکی سیاسی کوردستان نەگرێت کە سیاسەتی چەوت پیادەدەکات و شەرم و ترس و بەرژەوەندی بەلاوە بنێت و دڵسۆزانە هەڵوێست وەربگرێت و خۆی لە پاشکۆیەتی حیزبێکی دیاریکراو بە گەورەتر بزانێت و فشار لەسەر حکومەت دروست بکات و قسە لەسەر بارودۆخی ئابوری و سیاسی کوردستان  بکات و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێرراوەکان و پەرش و بڵاوی و پارچەپارچەبونی سیاسەتی کوردی لە بەغداد بدات و هەلی لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی کوردی بڕەخسێنێت .
ئەم سەرنج و تێبینیانەی سەرەوە هەموو خۆی لە دروشمی پیرۆزی یەکێتی زانایاندا دەبینێتەوە کە پارێزگاریکردنە لەئاینی ئیسلام و زانایانی کورد و گەلی کورد و نیشتمانی کوردستان ،  هیوادارم ئەم یادە ببێتە دەرفەتی بەخۆدا چونەوە و نوێبونەوە و بەگەڕخستنی هەموو تواناکان و چالاککردن و زیندووترکردنی ڕێکخراوی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان .