یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات    *****    *****   لەسەر داوای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف داواکاری گشتی سکاڵای سزایی لەسەر (لوقمان کەریم) دەجوڵێنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری تەندروستی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەپێناو ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/09/2011 : 11:58:36
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند په‌یڤێك له‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كاندا
خوای په‌روه‌ردگارله‌قورئانی پیرۆزدا فه‌زل‌ومنه‌تی نیعمه‌تی بێ‌ پایانی خۆی به‌ سه‌ر مرۆڤه‌كاندا به‌یان ده‌كات ده‌فه‌رموێت {لقد من الله على المومنين اذ بعث فيهم رسولا يتلوا عليهم اياته ويذكيهم ويعلمهم الكتاب والحكمة وان كانوا من قبلوا لفى ضلال مبين} له‌م په‌یڤه‌ شیرینه‌دا په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌‌وبه‌رزمان ئاشنامان ده‌كات به‌نیعمه‌تی زانست‌و زانیاری ،حیكمه‌ت ‌و هۆش و ئیدراك، كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌مانه‌ پێغه‌مبه‌رێكه‌ هه‌ڵگری هه‌موو سیفه‌ته‌ به‌رزوباڵاكانه‌، په‌یامی ئه‌و زاته‌ ته‌زكیه‌‌وته‌علیمه‌، واته‌ پاككردنه‌وه‌ی دڵ‌وده‌روون، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی فیكرو بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ خورافات‌و چه‌قبه‌ستن‌وبیرنه‌كردنه‌وه‌، ئه‌م په‌یڤه‌ ڕووناكه‌ ده‌فه‌رموێت سه‌ده‌كانی پێشوو بیرتان نه‌كرده‌وه‌‌وهۆش‌وبیرتان به‌كارنه‌هێنا ئیتر به‌سه‌ نه‌فامی‌و نه‌خوێنده‌واری كاتی به‌سه‌رچوو، پاشان ئه‌گه‌ر وانه‌بین ده‌كه‌وینه‌وه‌ ناو تاریكی ‌ونه‌فامی جاران، یه‌كه‌م په‌یڤی قورئانی پیرۆز كه‌سه‌رزه‌وی ڕووناك كرده‌وه‌ به‌ اقرأ ده‌ستی پێكرد،به‌سه‌ نه‌خوێنده‌واری ،به‌سه‌ بیرنه‌كردنه‌وه‌،واته‌ ئه‌م په‌یامه‌ گرنگترینی هه‌موو په‌یامه‌كانه‌، له‌غه‌زای به‌دری گه‌وره‌دا جه‌نگێكی نابه‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕووی پێغه‌مبه‌رصل الله علیه وسلم ‌وموسڵمانه‌كان بۆوه‌، كافره‌كان هه‌موو ماڵ‌وموڵكی موسڵمانه‌كانیان له‌ شاری مه‌كه‌ی پیرۆز داگیر كردبوو، ده‌ستیان به‌خوێنیان سووربوو، دیله‌كانیان شه‌هید ده‌كرد، تینوو بوون به‌ خوێنی هه‌موویان، خوای گه‌وره‌ نه‌صره‌تی سته‌م لێكراوانی داو مافی ماف خوراوانی گه‌ڕانده‌وه‌، له‌دووای كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كه‌، پێغه‌مبه‌رصل الله علیه‌ وسلم، بڕیاریدا هه‌ركه‌سێك ده‌ كه‌س له‌ موسڵمانه‌كان فێری خوێنده‌واری بكات به‌بێ‌ قه‌یدوشه‌رت به‌ڕێزه‌وه‌ ئازاد بكرێت،زانست‌وخوێندن ئه‌وه‌نده‌ گرنگ‌وپێویسته‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن فه‌رمان ده‌كات به‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی كه‌ به‌تایبه‌تی داوای زانست‌وزانیاری بكات، ئه‌گه‌ر له‌ زانست‌وزانیاری گرنگ تر هه‌بوایه‌ بێ‌ گومان خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی تری پێده‌فه‌رموو، ده‌فه‌رموێت {ولا تعجل بالقرأن من قبل ان يقضى عليك وحيه وقل ربى زدنى علما} زانست‌وزانیاری بناغه‌ی هه‌موو خۆشی‌وبه‌خته‌وه‌رییه‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌وا هه‌موو مه‌كاسیبه‌كانی تر به‌ده‌ست ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی له‌په‌یامی پێغه‌مبه‌ران به‌جێ‌ مابێت‌و میراسی ئه‌وان بێت ته‌نها زانست‌و خوێنده‌واریه‌، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صل الله علیه‌ وسلم ، ده‌فه‌رموێت ( العلماء ورثة الأنبياء وأن الأنبياء لم يورثوا دينارا ولا درهما و انما ورثواعلما فمن أخذه أخذ بحظ وافر ) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو عاله‌میان بڕیاری داوه‌ هه‌رگیز وه‌ك یه‌ك وه‌له‌یه‌ك ئاستدا كه‌سانێك كه‌زانستیان ده‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه‌زانستیان ناوێت، حساب نه‌كات، ده‌فه‌رموێت {قل هل يستوى الذين يعلمون والذين لايعلمون } هه‌رگیز ئه‌م دوو جۆره‌ له‌ مرۆڤه‌كان له‌ لای خودا یه‌كسان نین، ده‌فه‌رموێت: {يرفع الله الذين امنوا منكم والذين أوتوا العلم درجات} ، پێویسته‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا زیات قووڵ بینه‌وه‌ به‌ناو ئاماژه‌ به‌نرخه‌كانی قورئانی پیرۆز، وه‌كو {لعلكم تعقلون}، {لعلكم تتفكرون}، {لعلكم تفقهون}، {ان فى ذلك للأيات للأولى ألألباب}، { للأولى الأبصار}، ئه‌م ئاماژه‌ ڕووناكانه‌ ئیحایه‌كی پیرۆزه‌، پێمان ده‌ڵێت هه‌رگیز له‌ كاروانی زانست‌وزانیاری دانه‌بڕێین، هوش‌وبیرمان به‌كاربهێنین به‌ عه‌قڵی ئه‌وڕۆ بیر بكه‌ینه‌وه‌، به‌پێ‌ی لێكدانه‌وه‌و بیردۆزه‌ هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌مڕۆ ئاریشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وسا فه‌رمانبه‌رداری خوای گه‌وره‌مان كردووه‌، ئه‌وسا ده‌بین به‌ خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: {انما یخشی الله من عباده العلما‌و} ، ئه‌م په‌یڤه‌ پیرۆزه‌ پێمان ده‌ڵێت، :خوای په‌روه‌ردگار ئه‌هلی زانست و خاوه‌ن شه‌هاده‌ی به‌رزی خۆشده‌وێت، هه‌تاكو خوێنده‌واری‌وزانست زیاتر بێت، له‌خوا ترسان‌وخوا په‌رستیش زیاتر ده‌بێت ، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیز و زانست په‌روه‌رمان،صل الله علیه‌ وسلم، به‌ده‌ستهێنانی زانست‌و زانیاری كردۆته‌ فه‌رز وپێویستی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێك به‌ پیاو و ژنه‌وه‌، ده‌فه‌رموێت (طلب العلم فريضة على كل مسلم و مسلمة) ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌وڵی فێر بوون نه‌دات گوناهباره‌، ئه‌گه‌ر پیاوێك ئافره‌تێك بوار بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌ڕه‌خسێنێت فێری خوێندن ‌و زانست بێت، ئه‌گه‌ر له‌خه‌می خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵادا نه‌بین بۆ كوڕوكچه‌كانمان، ئه‌وه‌ زۆر تاوانبارین چونكه‌ كه‌مته‌رخه‌مین له‌ ئاست به‌ جێهێنانی په‌روه‌ردگارماندا، فێرخوازی به‌ڕێز رێگه‌كه‌ت زۆر پیرۆزه‌، پێغه‌مبه‌ری مامۆستای مرۆڤایه‌تی صل الله علیه‌ وسلم ، ده‌فه‌رموێت: (مرحبا بطالب العلم ان طالب العلم لتحفة الملائكة و تضلة بأجنحتها ثم يركب بعضهم بعضا حتى يبلغوا السماء الدنيا من محبتهم لما يطلب)، مه‌لائیكه‌ به‌ڕێزه‌كانی خوای گه‌وره‌، له‌خزمه‌تی فێرخوازاندان، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موژده‌ ده‌دات به‌ فێرخوازان ، كه‌قوتابیانی ڕێگه‌ی زانست به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی به‌هه‌شتن ده‌فه‌رموێت: (من سلك طريقا يلتمس فية علماسهل الله به طريقا الى الجنة)،
په‌یڤی كۆتایی خیتامی میسك و عه‌نبه‌ره‌
شایانی مامۆستایانی سه‌روه‌ره‌،
مامۆستای به‌ڕێز پیرۆزه‌
كاره‌كه‌ت پیشه‌ی پێغمبه‌ره‌،صل الله علیه‌ وسلم
مامۆستای ڕابه‌رمان ده‌فه‌رموێت: (ان الله وملائكته وأهل السموات و الأرض حتى النملة فى جحرها وحتى الحوت ليصلون على معلمى الناس الخير) ، مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌كان، مه‌لائیكه‌ به‌رزو موقه‌ریبه‌كانی عه‌رشی ئه‌علا، هه‌مووچاك و پاكانی ئاسمان و زه‌مین، ته‌نانه‌ت گیانداره‌ بێ زمانه‌كان، مێرووه‌كان له‌ كونه‌كانیان، ماسی و زینده‌وه‌ره‌ جۆراو جۆره‌كانی ناو ده‌ریاو زه‌ریاكان، صلاوات و نه‌وازش و داوای به‌خته‌وه‌ری وخێر و خێرات بۆ مامۆستایانی فێركاری چاكساز ده‌خوازن
*تێبینی :بیرۆكه‌ی ئه‌م نوسینه‌ پوخته‌ی ووتاری هه‌ینیه‌ به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندنه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتی شه‌هید ئیبراهیم له‌ ڕزگاری له‌ قه‌زای كه‌لار پێشكه‌شم كرد