یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی رەزا لە گوندی عارەب کەند کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانی مەسیحی دەکات و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا إلياس هەورامی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی سەدرەدین قوبانجی ئیمام جومعەی نەجەف دەداتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمێکی زانستی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا موسى بیارەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی وەرگرتنی قوتابیانی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات   
لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوەو لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/02/2024 : 10:19:23
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ (2024/2/20) بەڕێز شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری


بەمەبەستی پیرۆزبای دەست بە کاربونی بەڕێز مامۆستا ملا زوبێر هەروتی وەکو بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە.


بەڕێز شێخ موسی باقلانی دوای پیرۆزبای لەبەڕێزیان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و داوای لێکردن کە لە داهاتو هەولبدات رۆتین کەمبکرێت و خزمەتی زیاتری مامۆستایانی ئایینی بکرێت و پەرە بە حوجرە و فەقێیان بدرێت .


دواتر شاندی لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان یان کرد و لە لایەن بەڕێز مامۆستاملا تحسین پێشوازیان لێکرا و دواتر لەلایەن هەردوو لا جەخت لە کۆمەلێک بابەت کرا بەتایبەتی لە بواری فەتوا و گرنگی فەتوا.


شاندی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەمەبەستی دەست خۆشی لەکارە جوانەکانی لە ڕابردوو سەردانی بەڕێز کاک حاجی ڕێباز بەڕێوەبەری پێشوتری ئەوقافی شەقلاوەیان کرد و دەست خۆشی لە کارە جوانەکانی رابردویان لێ کرد .


شایەنی باسە لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەردەوام هەماهەنگ بوە لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئەوقافی سنوری هەولێر و دەوروبەر و مەخمور وە هەما هەنگ بونە لەگەڵ ئەوقافەکانی تریش ، وە لەگەڵ هەمو دامو دەزگاکانی تر ئەگەر داوای هەما هەنگیان کردبێت .


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان