یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-11-20
گوناهو زیانەکانی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) سورة الأعراف/96، واتە: (ئەگەر ئەهلی ئەو دونیایە لەباتی کافری و بێ گوێیی ئیمانیان بهێنایەو بە گوێی پێغەمبەرانیان بکردایەو لە خودا بترسانایە ئێمە لە هەموو لایێکەوە دەرگای رزق و رۆزی و بەرەکەت و خۆشیمان بۆ ئەکردنەوە، بەڵام ئەوان پێغەمبەرانیان بە درۆ ئەخستەوەو کافر بوون، بۆیە ئێمەش بەهۆی ئەو کردارە خراپانەیانەوە تۆڵەمان لێ سەندن و سزامان دان.
هەروەها پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (إِيَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ، فَإِنَّهُنَّ يَجْتَمِعْنَ عَلَى الرَّجُلِ حَتَّى يُهْلِكْنَهُ) رواه أحمد. واتە: خۆتان بپارێزن لەو گوناهانەی بە کەم دێنە بەرچاوان، واتە هیچ گوناهێك بە کەم تەماشا مەکەن، چونکە ئەوانە لەسەر هەر کەسێك کۆببنەوە بە هیلاکی دەبەن.
موسڵمانان:
هەر لەبەر ئەمەشە دەبێ بزانین زیانەکانی گوناه بۆ دڵو ئیمان لە ژیانی مرۆڤدا وەکو زیانی ژەهر وایە بۆ لاشەی مرۆڤ، مەگەر ناخۆشی و شەرمەزاری و سزاو تۆڵەکردنەوە لە دونیاو ئاخیرەتدا هەمووی بەهۆی گوناهەوە نییە، بەڵام بەداخەوە زۆر خەڵك لەم شتە بێ ئاگان، تەمەشا کەن: چ شتێك بوو باوکە ئادەم و حەوای لە بەهەشت خستنە دەرەوە، ئەی چی بوو ئیبلیسی لە مەلەکوتی سەماوات فڕێداو بە نەفرەت کرا، ئەی چی بوو لە سەردەمی نوح پێغەمبەر هەموو خەڵکی سەر زەوی خست ژێر تۆفانەوە، چی بوو بایەکی بەهێزی خستە سەر قەومی عاد تا هەموویان بە مردوویی کەوتنە سەر زەوی، ئەی چ شتێك هۆکاری ئەوە بوو دەنگێکی بەهێزی سەرسامکەر بێتە سەر قەومی ثمود تا دڵەکانیان لە ناخیان هاتە دەرو هەموویان مردن، ئەی چ هۆکارێك بوو وای لە قەومەکەی لوط کرد گوندەکانیان بەرز بکرێنەوەم تا فریشتەکانیش گوێبیستی لوورەی سەگەکانیان بوون پاشان سەرەوژێریان کردنەوەو هەموویان لەناوچوون، ئەی چ شتێك بووە سەبەبی ئەوەی فیرقەونو قەومەکەی لە دەریادا بخنکێن و گیانیان بەرەو دۆزەخ دەرچوو، ئەی چ شتێك بووە هۆکاری ئەوەی قاروون خۆیی و سامانەکەی بچێتە ژێر خاکەوە... بێگومان هۆکاری هەموو ئەو شتانە گوناه بوون.
ئیمامی ئەحمەد ریوایەتی کردووە لە ئبد الرحمن ئەویش لە باوکیییەوە دەفەرمووێت: لەو کاتەی قبرص بە دەستی موسڵمانان ئازاد کرا، دیتم ئەبو دەرداء دەگریا، لێم پرسی: بۆچی لەم رۆژەدا دەگرێی کە خوای گەورە ئیسلام و ماسڵمانانی عەزیز کردووە؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانە ئوممەتێکی بەهێز بوون، بەڵام کە فەرمانی خوایان بزر کرد بەم دەرەنجامە گەیشتن، ئای بەندەکان چەندە ئاسانن ئەگەر پشت بکەنە فەرمانی خوا. هەروەها بوختونەصر بە دانیالی گووت: چییە وای لە من کردووە زاڵ بم بەسەر گەلەکەتدا، ئەویش وەڵامی دایەوە: گەورەیی گوناهی تۆو زوڵمکردنی گەلەکەم لە خۆیان.

موسڵمانان:
گوناه مرۆڤ و کردەوەو سلوك و ئەخلاقی دەسووتێنێت، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (إِنَّ لِلَّهِ مَلَكًا يُنَادِي عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ: يَا بَنِي آدَمَ، قُومُوا إِلَى نِيرَانِكُمْ الَّتِي أَوْقَدْتُمُوهَا عَلَى أَنْفُسِكُمْ، فَأَطْفِئُوهَا بِالصَّلَاةِ) رواه الطّبراني. واتە: خوای گەورە فریشتەیەکی هەیە لە کاتی هەموو نوێژەکان بانگ دەکات: ئای نەوەکانی ئادەم، هەڵستن بڕۆن ئەو ئاگرەی بەسەر خۆتان هەڵگیرساندووە، بیکوژێننەوە بە نوێژکردنەوە. خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ) سورة الحج: 46. واتە: چاوەکان کوێر ناکات، بەڵکو ئەو دڵانەی ناو سینگیان کوێر دەکات. هەروەها دەفەرمووێت: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى) طه/ 124. واتە: ئەوەی پشت بکاتە یادو زیکرم ژیانێکی ناخۆش و تەنگی دێتە سەر، رۆژی قیامەتیش بە کوێری حەشری دەکەین.
بێگومان گوناەکان کۆمەڵێك شوێنەواری خراپی هەیە، کە ئێمە هەستی پێناکەین، وەك: بێبەشبوون لە زانست و لە بیرچوونەوەمان دێتە سەر، چونکە عیلم و زانست نوورێکە خوا دەیخاتە ناو دڵەوە، گوناهیش ئەو نوورە دەکوژێنێتەوە. هەروەها گوناه سەرم و حەیا دەبات، بە چوونی حەیاش هەموو خێرو چاکەیەك دەڕوات. وەك پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (إِنَّ مِمَّا أَدْرَكَ النَّاسُ مِنْ كَلامِ النُّبُوَّةِ الأُولى: إِذا لَمْ تَسْتَحِ فاصْنَعْ ما شِئْتَ) رواه البخاري. واتە: ئەوەی خەڵك پێی گەیشتووە لە قسەی پێغەمبەرانی پێشوو: ئەگەر شەرم نەکەی ئەوەی حەز دەکەی بیکە. هەروەها گوماه دووریێك لە نێوان کەسی گوناهکارو خەڵك دروست دەکات بگرە ناخۆشی لە نێوان خۆیی و هاوسەرەکەی منداڵەکانی خزمەکانی دروست دەکات، خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَنُ وُدًّا) واتە: ئەوانەی ئیمانیان هەیەو کاری باش دەکەن خوای میهرەبان خۆشەویستیان بۆ دروست دەکات.