یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-01-29
هاریکاریکردنی موسڵمانان لەم قۆناغە سەختەدا

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکدا دەژین کە لە هەموو لاوە سەختە بەتایبەتی لە لایەنی دارایی و ئابوورییەوە، بۆیە داوا لە هاوڵتیانمان دەکەین لەگەڵ یەکتری هاوکارو بە رەحمو بەزەیی بن، خوای گەورە دەفەرمووێت: (مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ) واتە: موحەمەد پێغەمبەری خوایەو، ئەوانەیش کە لەگەڵینی لەسەر کافران تووندو سەختگیرن و، لە ناو خۆیانا بە رەحم و میهرەبانن.
هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ). واتە: چاکەو کرداری باش ئەوە نییە روو بکەنە خۆرنشین وەك گاورو جوولەکە ئەڵێن و خوویان داوەتە مەسئەلەی قیبلەگۆڕانی موسڵمانان. بەڵکو چاکەو کرداری باش ئەوەیە ئینسان ئیمان بێنێ بە خوداو، بە پێغەمبەرو، بە رۆژی قیامەت و، بە فریشتەو، بەو کتێبانەی خودا ناردوونی بۆ پێغەمبەران و، دارایی خۆی ببەخشێ، ئەگەرچی خۆشی بوێ، بە خزمان و هەتیوان و داماوان و رێبواران و، سوڵکەران و بەو بەندانەی موحتاجی پارەو ماڵن بەرامبەر ئازادکردنیان. کرداری چاك ئەوەیە ئینسان نوێژ بکا و زەکاتی ماڵ بدات و، کە پەیمانێکی خێریدا بەجێی بهێنێ و لە خۆشی و لە کاتی رووبەرووبوونی دوژمنی ئایندا خۆڕاگر بێت، ئا ئەوانەن لەگەڵ خودا راست ئەکەن و بە ئیمانن. ئا ئەوانەن خۆیان لە کوفرو لە کردەوەو رەوشتی بەد ئەپاریزن.
هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ) واتە: بێگوومان لوتفو میهرەبانی خودا لە چاکەکارانەوە نزیکە.
پێغەمبەری خواش لەو بارەوە کۆمەڵێك فەرموودەی هەیە، کە دەفەرمووێت: (الراحمون يرحمهم الرحمن، ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السماء). واتە: میهرەبانەکان خوای میهرەبان میهرەبانیان پێ دەکات، میهرەبان بن لەگەڵ ئەوانەی سەر زەوی ئەوەی ئاسمانەکان بەزەیی پێدا دێنەوە.
هەروەها دەفەرمووێت: (لن تؤمنوا حتّى حتّى تراحموا، قالوا: يارسول الله كلّنا رحيم، قال: إنّه ليس برحمة أحدكم صاحبه، ولكنّها رحمة العامّة). واتە: باوەڕتان تەواو نابێت تا بەزەییتان بە یەك نەهێتەوە، گووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا هەموومان بە بەزەیین، فەرمووی: ئەوە ئەو بەزەییە نییە کە بە هاوڕێکەت دێتەوە، بەڵکو ئەوە رەحمەت و بەزەیی هاتنەوەیە بە گشتی.
دیسانەوە لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت: (مثل المؤمنين المؤمنين في توادّهم وتراحمهم كمثل الجسد الواحد إذا اشتكى منه عضو تداعى سائر الجسد بالسهر والحمى). واتە: نموونەی باوەڕداران لە خۆشەویستی و بەزەیی پێک هاتنەوە وەکو لاشەیەك وایە، ئەگەر ئەندامێکی شەکوای هەبێت و ئازار بخوات هەموو لاشەکەی ئازارو تای لێ دێت.

موسڵمانان:
چاکەکاری سیفاتی پێغەمبەرانە سڵاوی خوایان لێ بێت، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ)، واتە: بە یوسف پێغەمبەریان گووت: تەئویلی زەونەکانمان بۆ روون بکەوە، وا تێدەگەین تۆ لە چاکەکارانی.
هەروەها پێغەمبەری خۆشەویستمان دەفەرمووێت: (ما نقصت صدقة من مال وما زاد الله عبدا بعفو إلاّ عزًّا وما تواضع أحد لله إلاّ رفعه الله) رواه مسلم. واتە: صەدەقە لە ماڵ کەم ناکاتەوەو. هەر عەبدێك لێبووردنی هەبێت خوا عیززەتی زیاد دەکات، ئەوەی لە پێناوی خوا تەوازوع و ملکەچی بنوێنێت ئەوا خوا هەر بەرزی دەکاتەوە.
هەروەها لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت: (إنّ التّجار يبعثون يوم القيامة فجارا إلاّ من اتّقى الله وبرّ وصدق) واتە: بازرگانەکان بە خراپە زیندوو دەکرێنەوە رۆژی قیامەت تەنها ئەوانە نەبن کە تەقوای خوایان کردووەو چاکەکارو خیرکەر بوونە.
هەروەها دەفەرمووێت: (ومن يسر على معسر يسر الله عليه في الدنيا والآخرة) واتە: ئەوەی ئاسانکاری بۆ لێقەوماوێك دەکات خوای گەورە لە دونیاو ئاخیرەت ئاسانکاری بۆ دەکات.

موسڵمانان:
پێویستە ئەوە بزانین کە لە رۆژی قیامەتدا مرۆڤ تەمەننا دەکات مۆڵەتی بدرێت تا جاکە بکات، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ). واتە: دەڵێت: خوایە بۆ ماوەیەكی کەم دوات خستبام تا چاکە بکەم و لە ساڵحان بم.
بۆیە بە ناوی ئیسلامی پیرۆزەوە داوا لە بازرگان و خاوەن پیشەکان دەکەین نرخی شتەکان و کرێیەکان دابەزێنن. داوا لە پزیشکە بەڕێزەکان دەکەین هاوکاری هاوڵاتیان بن لە عیادەکان و نەشتەرگەری ئەنجامدان. هەروەها داوا لە حکومەت دەکەین لەسەر هێڵ بێت لەگەڵ هاوڵاتیان تا ئەم قەیرانە ئابوورییە تێپەڕ دەبێت، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەین: تووشی بێ ئومێدی نەبن، خوای گەورە دەفەرمووێت: (لا تقنطوا من رحمة الله) واتە: لە رەحمەتی خوا بێ ئومێد مەبن. هەروەها زێدەڕۆیی و ئیسراف نەکەن، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ). واتە: بخۆن و بخۆنەوە، زێدەڕۆیی مەکەن، خوای گەورە موسریفانی خۆش ناوێت.