یه‌که‌م: گه‌شت و سه‌یران ئه‌گه‌ر تێکه‌لاوی ناشه‌رعی و ره‌فتاری ناشیرین و نادروستی تێدا نه‌بێت کارێکی حه‌ڵال و دروسته‌و به‌لکو په‌سه‌ندیشه (قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنْشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) العنکبوت، 20 . دووه‌م: ته‌نها رۆژی نهورۆزو رۆژانی هه‌ینی کاتی سه‌یران نیه، ده‌کرێ له‌هه‌ر کاتێکی تردا بچینه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت که رۆژانی نهورۆزو هه‌ینی خه‌ڵکێکی زۆر ده‌چنه ده‌رو رێگا‌و بان و سه‌یرانگاکان به‌ر ناکه‌ون بۆ که‌سێک خه‌می دین و که‌سایه‌تی خۆی بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گونجاو نیه بچێته ده‌ره‌وه. سێیه‌م: خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ) واته: سه‌رزه‌وی تێک مه‌ده‌ن و خراپه‌کاری تێدا بلاو مه‌که‌نه‌وه . هه‌رکام له‌وانه‌ی خواره‌وه ده‌کرێ وه‌ک نموونه‌ی تێکدانی زه‌وی ته‌ماشا بکه‌ین که خوای گه‌وره له‌و ئایه‌ته پیرۆزه دا قه‌ده‌غه‌ی کردووه: شکاندنه‌وه‌و برینی لقه دارێک یان سوتاندنی په‌رژین و پاوانێک یان پیس کردنی رووبار‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوێک یان شێلان و ژێر پێ خستنی ده‌غل و دانی جوتیارێک یان به‌جێ هێشتنی زبڵ و خاشاک له ههوارو جێ حه‌سانه‌وه‌و ژێر سێبه‌ری دارێک یان و یان و ده‌یان نموونه‌ی تری له‌و جۆره... هه‌روه‌ها له بیریشمان نه‌چێت: تێکدان و شێواندنی سروشتی پاک و جوانی کوردستان، گوناهه... تاوانه... خیانه‌ت و ناپاکیه، به‌رامبه‌ر به نیعمه‌ته‌کانی خوا‌و ئایین و نیشتمان . |