موفه‌سیری قورئان بووه وه‌ك قورتوبی و ئیبن و كه‌سیر و نه‌سه‌فی ...تاد
یان راویی حه‌دیس و فه‌رمووده بووه، وه‌ك بوخاری و موسلیم و نه‌ساری و ئه‌بو داود و ترمزی..
یان موئه‌رریخ بووه، وه‌ك ئیبنو خه‌له‌كان و ئیبنولئه‌سیر..
یان نهحهوی و زمان‌زان بووه، وه‌ك سیبه‌وه‌ی و فه‌راهیدی..
یان واعیز و ئامۆژگار بووه وه‌ك عه‌بدولقادری گه‌یلانی و حه‌سه‌نی به‌سڕی..
یان موته‌سه‌وویف بووه، وه‌ك جونه‌یدو كه‌رخی و مه‌ولانا..
یان فه‌یله‌سووف بووه، وه‌ك فاڕابی و ئیبنولروشد..
یان خهونزان بووه، وه‌ك ئیبنوسیرین و نابلوسی..
یان فهقیهو شه‌رعزان بووه، وه‌ك شافیعی و ئه‌بوو حه‌نیفه و مالیك و ئه‌حمه‌د..
هه‌روه‌ها له بواری مزگه‌وتیشدا یه‌كێك گوتاربێژه، یه‌كێك ئیمام و پێش نوێژه، یه‌كێكی دی موئهززین و بانگده‌ره، كه‌سێكی دی خادیم و مجێوری مزگه‌وته، بۆیه ناكرێت به هه‌موویان بگوترێت زانای ئایینی ته نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مزگه‌وت و ماڵی خوادا كارده‌كه‌ن.
ناكرێت گوتاربێژی مزگه‌وتێك بتوانێت قسه له‌سه‌ر فیقهو خه‌ون لێكدانه‌وه و ته‌سه‌ووف و فه‌لسه‌فه و مێژوو جوگرافیا و زمان و فه‌توا و ئابووریی سه‌رده‌م و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و حوكمڕانی وڵات و زانسته‌كانی فیزیا‌و پزیشكیی و فه‌له‌كناسیی و ده‌روونناسی و..تاد بكات و، وا بزانێت له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا قسه‌كانی ئه‌و راست و دروستن.