یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
د. عبدالله ملا سعيد گرتكی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/06/2013 : 16:49:48
قه‌باره‌ی فۆنت
رێزگرتنی زانایان‌و.. ئاماژەیەك

ماوەیەك بەر لە ئێستا داوایەكمان پێشكەشی شێخی ئەزهەر كرد، سەبارەت بە زانایی‌و خزمەت‌و بەرهەمەكانی زانای ناوداری گەلەكەمان دكتۆر مستەفا زەڵمی، بۆ ئەوەی وەك نمونەیەكی جێدەست دیاری ئەمڕۆی كورد لەبەردەم گەورەترین‌و كاریگەرترین ناوەندی زانستی، كە زانكۆی ئەزهەرە پیشان بدەین.

بەسوپاسەوە هەر زوو شێخی ئەزهەر وڵامی بەوە داینەوە، كە ئەوان وەك رێزگرتن لە كەسایەتی زەڵمی‌و خزمەتەكانی خەڵاتی رێزلێنانی پێ‌ دەبەخشن.

بۆ ئەو مەبەستە رۆژی 11/5/2013 لە هۆڵی مەشیەخەی ئەزهەر لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە ئامادەبوونی دكتۆر ئەحمەد تەیب  شێخی ئەزهەری شەریف‌و سەرۆكی رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەری شەریف‌و ژمارەیەك لە گەورە زانایان‌و كەسایەتییەكانی ئەزهەر مەراسیمێكی تایبەت بە رێزلێنانی زانای كورد دكتۆر مستەفا زەڵمی ساز كرا.

ئەوەی مەبەستە لێرەدا ئاماژە كردنە بە دەرهاوێشتە‌و كاریگەری‌و گرنگی هەنگاوێكی لەو شێوەیەیە بۆ ئێستای كاری پیشەیی زانایان‌و، هەڵكشانی ئاستی پەیوەندیەكانی زانایان بەرووی دەرەوەدا.

راستە پەیوەندی كورد بە میسڕو زانایان بە ئەزهەری شەریفەوە پەیوەندیەكی دێرینە، جۆری پەیوەندیەكەش لەدوو جەمسەرەوە خۆی دەبینێتەوە، یەكەمیان: بەو ئیعتیبارە كە زانكۆی ئەزهەر مەرجەعێكی كاریگەرە بۆ تێكڕای پەیرەوانی ئەهلی سوننە‌و جەماعە، دووەمیان: لە روانگەی مێژووی پرشنگداری سەركردەی كورد سەڵاحەددینی ئەیوبیەوە، كە ئەزهەر خۆیشی شانازی پێوە دەكات.

بەڵام رەنگە لە مێژووی كۆن‌و نوێی كوردو ئەزهەر دەگمەن بێ‌ بەو قەبارە‌و ئاستە باڵایە، مەراسیمی رێزلێنان بۆ زانایانی كورد لە مەشیخەی ئەزهەر رێكخرا بێت!! بۆیە پێم وایە ئەو هەنگاوە ئاماژەیەكی گرنگە بۆ تێكڕای زانایانی كورد، لە سێ‌ لاوە:

یەكەمیان: ئەو رێزگرتنە لە زانایەكی كورد، تەنها رێز گرتن نیە لە كەسایەتی زەڵمی، بەڵكو رێزنانە لە تەواوی زانایانی ئایینی لە كوردستانەوە، بەو پێیەی زانایانی كورد هەمیشە لە پێشەوە، یان هاوشانی زانا هەڵكەوتووەكانی جیهانی ئیسلامی بوونە، لە گەیاندنی خزمەت بە ئیسلام‌و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری فكری‌و رۆشنبیری‌و زانستیەوە.

دوومیان: جۆری ئەو پەیوەندیە هاوچەرخ‌و نوێیە، كورد لەگەڵ ئەزهەر دەباتە قۆناغێكی گرنگتری مێژووییەوە، لەبەر ئەوەی تێكڕای ئەزهەریەكان دەرك بەو راستیە دەكەن، كە پێگەی زانایانی ئایینی لە كوردستان‌و نەتەوەیی كورد لەناو مەرجەعی یەكەمی مەشیخەی ئەزهەر یەكجار زۆرو لە پێشە.

سێیەمیان: ئەو هەنگاوانە وا دەكات ئێمەی زانایانی ئایینی لەو هەرێمە، زیاتر سوود لە ئەزموونی ئەزهەر وەربگرین، بە تایبەتی لە رووی فكری وەستیەت‌و هۆشیاری زانستی‌و ئاستی كاری پیشەیی‌و بەستنەوەی پەیوەندیەكانەوە.

بۆیە وێڕای سوپاسی دووبارە بۆ شێخی ئەزهەر، هیوام وایە زانایانمان ئەو رێزگرتنەی زانایەكی كورد بە رێزگرتنی خۆیان بزانن‌و، بە چاوی ئومێد‌و پیشوەچوونی پتر لە ئایندەی كوردستان‌و یەكێتی زانایانەوە بڕوانن.

 

ئەم بابەتە لە ژمارە (93)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوەكراوەتەوە.