یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
د. عبدالله ملا سعيد گرتكی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/03/2024 : 11:09:01
قه‌باره‌ی فۆنت
مــانــگـــی پــیـــرۆزی ڕەمەزان مانگی خێر و یەكترقبووڵكردن و بەسەركردنەوەی هەژاران و چەسپاندنی تەبایی و ئاشتییە

د.عبدالله مەلا وەیسی*

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و مانگی خوداپەرستن و جێبەجێكردنی ڕوكنەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بە جوانترین شێوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان دەكەین. هیوادارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و بەختەوەری بۆ هەمووان.

مانگی پیرۆزی ڕەمەزان مانگێكی خوداپەرستی و جێبەجێكردنی ڕوكنەكانی ئیسلام و عیبادەتە، لەم مانگەدا جگە لەوەی موسڵمان بە ئەنجامدانی ڕوكنێكی گرنگی ئیسلام كە ئەویش ڕۆژووبوونە پەیوەندییەكانی لەگەڵ خودای گەورە و میهرەبان پتەو دەكات، هاوكات موسڵمان لەم مانگەدا پەیڕەوی فەرمان و داواكارییەكانی خودای گەورە و میهرەبان و پێغەمبەرەكەی دەكات و، فێری سەبر و خۆڕاگری دەبێت و ئەوەش ئارام و بەهێزی دەكات لە بەرانبەر ناخۆشی و مەینەتییەكانی ژیاندا. ڕەمەزان مانگی نزا و خێر و زەكات و یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیان و بەسەركردنەوەی هەژاران و مانگی تێپەڕاندنی هەموو ناكۆكییە سیاسییەكان و چەسپاندنی تەبایی و ئاشتییە. لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ئەم مانگە بكاتە مانگی خێر و خۆشی بۆ سەرجەم موسڵمانان و كوردستانییان و پاراستنی گەلی كوردستان و پارێزگاریكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان، بەتایبەتی لەم مانگەدا پلانی دوژمنكارانەی گەورە دژ بە خەڵكی كوردستان هەیە، نزا دەكەین هەموو ئەو غەدر و ناخۆشی و مەرام و دوژمنكارییانەی دەرهەق بە گەلی كوردی موسڵمان دەكرێت، لەسەرمان تێپەڕێنێت و، خوداش هیدایەتی نەیارانی كورد بدات تا دەست لەو هەموو زوڵم و پەراوێزخستن و پیلانانە بهێنن و، لە خودای گەورە بترسن و بگەڕێنەوە سەر ڕەسەنایەتیی ئایینە پیرۆزەكەی ئیسلام.

موسڵمانانی خۆشەویست، خودای گەورە و میهرەبان لەم مانگەدا ڕۆژوبوونی فەرز كردووە و بە واجبێكی سەرشانی موسڵمانانی داناوە (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَي الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) سورة البقرة:183، بۆیە دەبێت لەم مانگەدا دەوڵەمەندەكان چاویان لە هەژاران بێت و كاسبكار و پیشەوەران بەهای خۆراك و پێداویستی و نرخی خزمەتگوزارییەكانیان كەم بكەنەوە، هەروەكو چۆن لەم مانگەدا دەبێت موسڵمان ئاگاداری هەڵسوكەوت و ویژدانیان بن، چونكە یارمەتیدانی هەژاران و كەمدەرامەت بە خێر حیساب دەكرێت. لایەنێكی دیكەی گرنگیی مانگی ڕەمەزان نزیكبوونەوە و خۆشەویستیی نێوان موسڵمانانە، دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی ڕق و كینە بەلاوە بنێین و دەروونمان ئاسوودە بكەینەوە و خێر و خۆشیمان بۆ موسڵمانان هەبێت و، ئەم مانگە بكەینە دەرفەتێك بۆ زیندووكردنەوەی سیلەی ڕەحم و بەزەیی و گەڕانەوە و وازهێنان لە هەڵە و تاوان. پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) لە چەندین فەرموودەدا، مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بەرز ڕاگرتووە و، داوای لە موسڵمانان كردووە ئاگاداری ڕەفتار و كرداریان بن و، لێبووردە بن و بە دەروونێكی ئاسوودەوە عیبادەت و خوداپەرستی بكەن، پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: خودای گەورە نزا و دوعای ڕۆژووەوان قبووڵ دەكات. بۆیە لەم مانگەدا پێویستە موسڵمانان زۆرترین دوعا بكەن كە خودا دەرد و بەڵا و ناخۆشییەكانی ژیانیان لەسەر لا ببات، كە پەیوەندییەكی ڕۆحییان لەگەڵ پەروەردگار بۆ دروست دەكات. پێویستە موسڵمانان نزا و دوعاكانیشیان بۆ برا موسڵمانەكان و پاراستنی نەتەوە و خاك و نیشتمانەكەیان زیاد بكەن، چونكە خوداپەرستی و عیبادەتمان لە ناو نەتەوە و نیشتمانەكەمانەوە پارێزراو دەبێت و، یەكێكە لە نیعمەتە گەورەكانی خودای گەورە و میهرەبان. داوا لە خوای گەورە و میهرەبان دەكەم، شەهیدەكانمان جێگەیان بەهەشت بێت و موسڵمانانیش منداڵ و خانەوادە و بنەماڵەی شەهیدانیان لەبیر بێت و لەیادیان نەكەین، ئەوان خۆیان كردە قوربانی بۆ ئێمە و خاكەكەمان، تاوەكو بە ئازادی و سەربەستی ژیان بەسەر ببەین و، لەم مانگەدا بە ئازادانە عیبادەتی خودای گەورە بكەین. داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەم شوێنە گشتی و تایبەتییەكان پابەند بكەن بە ڕێزگرتن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و، هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان چاوكراوەتر بن، ئێمە لە سایەی ئەو ئارامی و ئاسایشەوە تاعەت و عیبادەتی خودا بە ئازادانە دەكەین و، شەوانی پیرۆزی ڕەمەزان بە گەنج و منداڵ و ئافرەت و گەورەوە ڕوو لە مزگەوتەكان دەكەین.

لەم مانگە پیرۆزەدا ئەركی زانا و مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام قورستر و گرانتر دەبێت و، لای خودای گەورە و میهرەبان خێری زیاتریان بۆ دەنووسرێت، بۆیە داوا لە مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەكەم، پابەندی ئەو ڕوكن و پەند و عیبرەتانە بن كە لەم مانگەدا خودا بەخشیویەتە عیبادەكانی، كە ئەویش چاندنی تۆوی خۆشەویستی و لێبووردەیی و هاوكاری و یارمەتیدانی یەكترە، بە بڵاوكردنەوەی تەبایی و ئاشتی و دووركەوتنەوە لە وتاری زبر و توندوتیژی كە خودای گەورە و پێغەمبەرەكەی نەهییان لێ كردووە.

*سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان