یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
د. عبدالله ملا سعيد گرتكی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/05/2013 : 15:04:38
قه‌باره‌ی فۆنت
كەسایەتی مەلای كورد مەشكێنن!!

ئەوەی كەمێك نزیك بێت لە مامۆستایانی ئایینی‌و شارەزای جموجۆڵ‌و كارو هەنگاوەكانیان بێت، باش ئەو راستیەی بۆ دەرەكەوێت، كە زانایانی ئایینی چەندە بە پەرۆش‌و دڵسۆزیەوە خزمەتەكانیان پێشكەش دەكەن‌و، خاكیانە‌و خۆماڵیانە لەسەر نەخشە رێگەیەكی جوان‌و هەمەلایەنە هەنگاو دەنێن.

ئەگەر بە شێوەی رێژەیی وەربگرین، دەبینین مامۆستایانی ئایینی خاوەن دەسكەوتی مەعنەوی یەكجار زۆرو گەورەن لە مێژووی میللەتی خۆیان‌و واقعی ئێستای كۆمەڵگەدا، ئەمەش بە شاهێدی دۆست‌و دوژمن شتێكە حاشایی لێ‌ ناكرێ‌.

ئەو باسكردنە بەشینەوەی منەت نیە بەسەر خەڵكی، بەڵكو شانازیەكی پرشنگداری هەوڵ‌و هیممەتی زانای كوردە‌و جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەكمانە.

بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی‌و داخە ئەوەیە، كە بەشێك لە راگەیاندنەكان جاری وا هەیە بێ‌ گوێدانە هیچ بنەمایەك، دەكەونە هێرشكردن‌و هەڵبەستی تۆمەت‌و شكاندنی مەلای كورد، كە ئەمە بەلای ئێمەوە زەنگێكی مەترسیدارە لە لایەك‌و، بێ‌ مەبەست‌و باكگراوندیش نیە لە لایەكی ترەوە، جاری وا هەیە هەڵەی كەسێك، (كە رەنگە لە رووی زانستی‌و مەنهەج‌و پسپۆڕی، هیچ پەیوەندیەكی بە رێڕەوی مەلایەتیەوە نەبێت)، دەكەنە بەهانە‌و مانشێتی گەورە‌و تەعمیمی دەكەن بەسەر تەواوی مەلای كوردستانەوە.!!

ماوە ماوە لەهەندێ‌ رۆژنامە‌و گۆڤارەوە دەبیستین "فلانە مەلایە ئاوای كرد، فلانە مەلایە وای بەسەر هات، فلانە خزمەی مەلا وای لێ‌ قەوما، دواجاریش ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە لە دەهۆك مەلایەك بووە بە مەسیحی"

دوای بەدواداچوون‌و راسپاردنی لقی دهۆكی یەكێتی زانایان بۆ ئەو پرسە، دەركەوت ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی دروستی نیە‌و، بگرە هەڵبەستراوە‌و بەدیدی ئێمە بۆ شكاندن‌و تەشهیركردن بووە بە مامۆستایانی ئایینی.

ئەو هێرش‌و هەڵمەتەی لكەداركردنی كەسایەتی مامۆستایانی ئایینی بە شێوەیەكی بێ‌ ئیسافانە، وێڕای ئەوەی هیچ خزمەتێكی لێ‌ ناخوێندرێتەوە، لەهەمان كاتیش هێمایە بۆ ئاستی نزمی هۆشیاری ئەوانەی تانە‌و تەشەر دەبەشنەوەو دەیانەوێ‌ كەسایەتی زانای كورد بخەنە ژێر پرسیارەوە.

ئەگەرچی بڕوامان وایە مامۆستای ئایینیش مرۆڤە‌و قابیلی هەڵەیە، بەڵام دڵنیاین ئەوەی بیەوێ‌ مەلای كورد لە رێی تەشهیرو سوكایەتی‌و تۆمەتەوە بشكێنێ‌، ئەوە خۆی‌و تەواوی مێژوو میللەتەكەشی دەشكێنێ‌، بەو پێیەی مەلای كورد بەشێكی كاریگەری مێژووی گەلی كورد بووە لەسەرجەم قۆناغە جیاجیاكانەوە.

هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین بەهیچ شێوەیەك سوكایەتی‌و تەشهیركردن‌و تۆمەت هەڵبەست بۆ كەسایەتی مەلای كورد، لە هیچ كەس‌و لایەنێك قەبوڵ ناكەین‌و بەدڵنیاییەوە وەكو یەكێتی زانایان هەڵوێستی یاسایی‌و لەئاست پێویستمان دەبێت.

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە 92ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە.