هەر كردارێكی تیرۆریستی لە هەر شوێنێكی دونیا رووبدات پێ ی دڵ تەنگ و نارەحەت دەبم، كرداری تیرۆریستی بۆ هەر مەبەستێك بێت كارێكی خراپە، كرداری تیرۆریستی لە ئیسلام جێگای نابیتەوە، لەم رۆژانە كە كردارە تیروریستیەكانی برۆكسل روویدا زۆر جێگای نیگەرانیم بوو، چونكە بەلجیكا بەگشتی جگە لەوەی كە ولاتێكی سیاسی و خاوەن پێگەیەكی تایبەت بوو، لە هەمان كاتیشدا بە رووی ئازادیەوە تاكە ولاتی ئەوروپی بوو كۆمەلێك تایبەتمەندی بە موسلمانان و ئیسلام دابوو .... بەلجیكا لە ساڵی 1974بە فەرمی دانی بە ئاینی ئیسلام داناوە، وەك یەكێك لە ئایینە فەرمیەكانی ولات، هەردوو چەژنی رەمەزان و چەژنی قوربان پشووی فەرمی یە، نیوەی دانشتوانی (برۆكسل ) ی پایتەخت موسلمانن كە زۆرینەیان (مەغریب) ینە، وە بە فەرمی حكومەتی بەلجیكی رێز لە مزگەوت دەنێت و مەساریفی مزگەوت خەرج دەكات، و مانگانەش نزیكە 250 دوو سەد و پەنجا كەس لە وەزارەتی داد وەك مەلای مزگەوت – پێش نوێژ و وتارخوێن – مووچە وەردەگرن، و نزیكەی 300 مزگەوت و شوێنی نوێژ كردن لە سەرتاسەری بەلجیكا هەیە، وە هەرووها منداڵە موسلمانەكان مافی خوێندنی وانەی (ئایینی ) یان هەیە لە قوتابخانە، و وەزارەتی خوێندن لەم ولاتە 800 ماموستای موسلمانی تەرخان كردووە بۆ وتنەوەی ئەم وانەیە، و لە یاسای ئەم ولاتەش رێكە پێدراوە كە قوتابخانەی تایبەتی موسلمان بكرێتەوە ... بۆیە جێگای خۆیەتی مرۆڤ بپرسێت كە ئەم كردارەی تیرۆریستیانەی داعش ئەنجامی دان خزمەت بەكێ دەكەن ؟ و تا چەند كاریگەری سەلبی بەسەر موسلمانانی ئەم ولاتە دەبێت !!! |