بڵاوبوونه‌وه‌و مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌و ئاست‌و رێژه زۆر‌و خێرایه، زۆربه‌ی وڵاتانی تووشی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی خۆپارێزی‌و گرتنه‌به‌ری رێكاری ته‌ندروستی‌و په‌یوه‌ست بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردن‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه كرد‌و ژماره‌یه‌ك ڕێكاری جیاجیان گرته به‌ر بۆ ڕێگه گرتن‌و سنووردار كردنی ئه‌م په‌تایه‌و له نیوه‌نده‌شدا دام‌و ده‌زگاكانی ئاینی له ولاتانی ئیسلامی ژماره‌یه‌ك رێكا و فه‌توایان ده‌ركرد، كه بریاری ڕاگرتنی نوێژی هه‌ینی و نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كان زۆرترین قسه‌و باسی به‌دوایی خۆیدا هێنا، به‌وه‌ی كه ئه‌م فه‌توایه بوو به جێگای ره‌زامه‌ندی ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئاینی له جیهانی ئیسلامی و جێگای نیگه‌رانی ژماره‌یه‌كی تر. هه‌ر بۆیه زۆر له زانایان رێگا جاره‌ی جیاجیا‌و پاساو بیانووی شه‌رعیان ده‌دۆزیه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، هه‌ر بۆیه سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا له سه‌ر شۆسته‌كان‌و رێگا گشتیه‌كان‌و سه‌ر باڵه‌خانه‌كان‌و شوێنه‌كانی تر به نه‌هێنی ئه‌نجامی بده‌ن‌و دواتر ژماره‌یه‌ك رێكاری سه‌یر سه‌یریان دۆزیه‌وه وه‌ك (وه‌ستان له دوور یه‌كترو، به‌كار هێنانی ماسك و ده‌ستكێش و هی تر) ته‌نها و ته‌نها به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان، كه ئه‌م هه‌وڵه به بروای من له‌وه هاتبوو كه هه‌ستیان به ترسناكی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌ده‌كرد! ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه لێره‌دا تیشكی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بارودۆخه ئاینیه‌ی سه‌رده‌می كۆر‌ونا دروست بوو ( قه‌یرانی ژیری فیقهی هاوچه‌رخ – أزمة العقل الفقهی المعاصر) مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه ده‌كرێت به‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكه‌ین: یه‌كه‌م: شوێنكه‌وته‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی زۆرینه‌ی زۆری فه‌تواكانی سه‌رده‌می كۆر‌ونا له سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی بده‌ین زۆر به روونی ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بیته‌وه كه فه‌تواكان شوێنكه‌وته‌ی بریاری سیاسی ولاته‌كانیان بوون، نه‌ك فه‌تواكان وه‌ك ده‌سپَشخه‌ریه‌كی ئایینی بووبن له پێناوی پاراستنی گیانی مرۆڤــه‌كان، وه من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه فه‌تواو ده‌سه‌لاتی سیاسی دژی یه‌كتر بن، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵێم كه پێویست بوو له‌م جۆره حوكمانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شوێنكه‌وته‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئایینی بێت، بۆیه پێویسته دامه‌زراوه ئاینیه‌كان كار بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاتی ئاینی، هه‌ر بۆیه‌ش نه‌توانرا له زۆر شوێن توره‌یی ئه‌و كه‌سانه ڕابگرن كه دژ به فه‌تواكانی هه‌ڵپه‌ساردنی جومعه‌و جه‌ماعه‌ت نمایش كران، وه‌یا متمانه‌یان بۆ دروست بكرێت كه ئه‌م فه‌توایانه له پێناوی پاراستنی گیانی مروڤه‌كانه‌و ئیسلام داكۆكی ته‌واوی لێ كردووه. دووه‌م: نه‌بوونی پێشبینی فیقهی ئه‌ركه زانایان به گشتی پێشبینی رووداوه‌كان بكه‌ن و چوارچێوه‌ی شه‌رعی بۆ بدۆزنه‌وه، نه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه بكه‌ن كه كاره‌ساته‌كه رووبدات و دواتر هه‌وڵی رزگار كردنی كه‌شتیه‌كه بده‌ن، هه‌ر بۆیه ئه‌و كاته‌ی كه فایرۆسه‌كه له چین بلاوبووه‌وه پێویست بوو دامه‌زراوه‌كانی ئاینی له جیهانی ئیسلامی ئاماده‌سازی بۆ بكه‌ن، كه‌جی تا ڤایرۆسه‌كه له ولاته‌كانیان نزیك نه‌بوه‌وه وه‌یا حاڵه‌تی توشبوون تۆمار نه‌كرا هیچ كه‌س باسی له هه‌ڵپه‌ساردنی جومعه‌و جه‌ماعه‌ت نه‌كرد، هه‌ر بۆیه وه‌كو پێویست زۆرینه‌ی فه‌تواكان كاریگه‌ریان نه‌بوو. سێ‌یه‌م : پێویستیمان بۆ گۆڕینی پسپۆری شه‌رعی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی كۆر‌ونا ئه‌وه‌ی به‌دیارخست كه پێویستیمان به چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هه‌یه به هه‌ندێ پسپۆری له خوێندنی ئیسلامی، به شێوه‌یه‌ك كه پسپۆریه‌كان له پسپۆری گشتی بكرێت به پسپۆری وردتر، زۆر ئاساییه كه كه‌سێكی شه‌رعزان هه‌ندێ بابه‌تی پسپۆری پزیشكی بخوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به (الفقیه الطبـی) وه‌یا هه‌ندێ شتی ئابووری بخوێنی بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به (الفقیه الإقتصادی) و هتد...، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی شه‌رعزان خۆی خاوه‌نی زانیاریه پزشكیه‌كان وه‌یا ئابوریه‌كان بێت و كه له‌كاتی روودانی هه‌ر پرسێكی تایبه‌ت به‌م بواره له‌گه‌ڵا ڕێسا فقهیه‌كان بیگونجێنێت و فه‌توای پێویستیان له باره‌وه بدات، نه‌ك چاوه‌رێ بكات تا لایه‌نی په‌یوه‌ندار به ئاره‌زووی خۆی و به‌مه‌به‌ستی خۆی زانیاریه‌كانی پێ بداتن چونكه رۆژگاری ئیمرۆی وای پێ وتین كه پسپۆری گشتی ره‌نگه زۆر دادمان نه‌دا، پێویستیمان به پسپۆری وردی شه‌رعی له هه‌موو بواره‌كانی ژیان هه‌یه. چواره‌م: ئاشنا بوونی زیاتر له زانستی مه‌به‌سته‌كان – علم المقاصد له جیهانی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی هه‌ڵپه‌ساردنی نوێژی هه‌ینی‌و به كۆمه‌ڵه‌كانیان ده‌كرد، تێكه‌ڵاویه‌كیان له رێزبه‌ندی مه‌به‌سته‌كان لا دروست ببوو، چونكه ده‌یانوت له زانستی مه‌به‌سته‌كان پاراستنی ئاین پێش ده‌خرێت له سه‌ر پاراستنی گیان به كۆده‌نگی زانایانی ئوممه‌ت، كه ئه‌مه‌شیان پێچه‌وانه‌ی واقیعی زانستی مه‌به‌سته‌كانه، بۆیه لێره‌دا پێویست ده‌كات هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین: 1- كۆ ده‌نگی زانایانی زانستی ئوصول نه‌هاتووته ئارا له‌سه‌ر پێشخستنی پاراستنی ئاین له سه‌ر پاراستنی گیان، به‌ڵكو گه‌وره ئوصولیه‌كانی وه‌ك (الرازی، القرافی، بیضاوی، ابن تیمیه، اڵاسنوی، الزركشی) بۆچوونیان وایه كه پاراستنی گیان پێشده‌خرێت له سه‌ر پاراستنی ئاین، به به‌ڵگه‌ی ( إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإیمان). 2- گریمان له سه‌ر ڕای ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كه پاراستنی ئاین پێش پاراستنی گیانه، هه‌ڵپه‌ساردنی نوێژی هه‌ینی‌و به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان تێكدانی مه‌به‌ستی پاراستنی ئایین نیه،چونكه ڕێگری له نوێژه‌كان نه‌كراوه، به‌ڵكو ڕێگری كراوه كه له مزگه‌وت بكرێت و زانایانی فیقهی ئیسلامی ژماره‌یه‌ك عوزری جۆراو جۆریان باس كردووه له نه‌كردنی جومعه و جه‌ماعه‌ت. 3- هه‌روها زانایان باسیان له ( تعارض المقاصد الأساسیة) كردووه، كه له خۆپارێزی نه‌خۆشی كۆروناو فه‌توای هه‌ڵپه‌ساردنی نوێژی هه‌ینی‌و به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان ئه‌م حاڵه‌ته روونه‌دڕا، به‌ڵكو( تعارض) له نێوان مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی كه پاراستی گیانی مروڤ بوو له‌گه‌ڵا مه‌به‌ستێكی ته‌واوكاری (تكمیلی) كه بریتی بوو له ئه‌نجامدانی نوێژ بوو له مزگه‌وت، وه له‌م ئه‌گه‌ره‌دا مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه كه پاراستنی گیانه پێش ده‌خرێت له سه‌ر مه‌به‌ستی ته‌واوكاری یه‌كه نوێژ كردنه له مزگه‌وت. پێنجه‌م: زاڵبوونی (عاتیفه- سۆز) به سه‌ر (ژیری) یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندی فیقهی ئیسلامی زاڵبوونی( عه‌قل) ــه به‌سه‌ر سۆز، نمونه‌ی مسح له سه‌ر خوفه‌ین بچوكترین نموونه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یه، كه‌چی له فه‌توای هه‌ڵپه‌ساردنی نوێژی هه‌ینی‌و به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان پێچه‌وانه‌كه‌مان بۆ ئاشكرا بوو، به‌وه‌ی كه‌وا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری زانایان وه‌یا خه‌ڵك به سوزداری بیری ده‌كرده‌وه، نه‌ك بیركردنه‌وه‌ك كه پشت ئه‌ستور بێت به به‌ڵگه‌ی فیقهی ئوصولی، له‌م بیركردنه‌وانه: چۆن مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن له كاتێكدا كه مزگه‌وت جێگای شیفایه، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دووچاری ته‌نگانه‌و ناره‌حه‌تی ببا رووی ده‌كرده مزگه‌وت و نوێژی ده‌كرد، په‌تاو نه‌خۆشیه‌كان به‌هۆی گوناه و تاوانه‌كان له ناومان زۆر ده‌بن‌و مزگه‌وتیش شوێنی ته‌وبه‌و ئیستغفاره، یان ئایه‌تی ( ومن أظلم م‌من من‌ع مساجد الله أن یذكر فیها إسمه وسعی فی خرابها) یان ده‌كرده به‌ڵگه‌ی دروست نه‌بوونی داخستنی مزگه‌وته‌كان‌و چه‌ندین قسه‌ی تر كه به داخه‌وه وای له خه‌لكێكی دژ به ئیسلام كردبوو تێروانینی هه‌ڵه له سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان له سه‌رتاسه‌ری جیهان دروست بكات، وای لێ هاتبوو له بری ئه‌وه‌ی زانای ئاینی خه‌ڵك ئاراسته بكات، ئه‌وا خه‌ڵكه‌كه بوو زانای ئاینی ئاراسته ده‌كرد!. شه‌شه‌م: قه‌بووڵ نه‌كردنی ئیجتهادی نوێ و خۆبه‌ستنه‌وه به كرداره‌كانی هاوه‌ڵان و سه‌له‌فی صالح له رووداوی هاوشێوه‌دا. ئه‌و پرسیاره‌ی كه له سه‌رده‌می كۆر‌ونا به به‌رده‌وامی دووباره ده‌كرایه‌وه بریتی بوو كه په‌تاو تاعون له سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ری كوری خه‌تاب(ر.خ) روویدا، به‌لام نه‌سه‌لمێنراوه كه هاوه‌لان مزگه‌وته‌كانیان داخستبێ وه‌یا نوێژی جومعه‌یان نه‌كردبێ؟ ئایا پێویست ده‌كات له هه‌موو بوارێكی فیقهی ئیسلامی ئێمه قه‌بوولی ئیجتهادو بیركردنه‌وه‌ی نوێ نه‌كه‌ین‌و خۆمان ببه‌ستینه‌وه به كرداره‌كانی هاوه‌لان‌و سه‌له‌فی صالح. ئایا ئه‌م په‌تایه و ڤایرۆسه وه‌كو په‌تاو ڤایرۆسه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م بوو! ئایا ته‌كنه‌لۆژیایی پزیشكی ئێستا وه‌كو هی ئه‌و سه‌رده‌م بوو! ئایا پێویست ناكات له پێشهاتی نوێ ئیجتهادی نوێ بكرێت. به‌كورتی: واقیعی فیقهی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئاساییه كه ماوه ماوه ئیجتهادی نوێ له پێشهاته نوێیه‌كان بكرێت به‌مه‌رجێك سوود له رێسا فقهیه‌كان و مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت وه‌ربگیرێت.. مێژوو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ماوه‌ی نێوان ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه له‌گه‌ڵا هه‌ر دوو قوتابیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵا بوو، كه‌چی سێ له سه‌ر چواری ڕایه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ئیجتهادی مامۆستاكه‌یان فه‌توایان داوه‌و هۆكاره‌كه‌شی بریتی بووه له گۆرانگاری له شوێن‌و كاتی فه‌تواكان نه‌ك له به‌ڵگه‌كان. |