یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه ئێستا له كوردستان به گه‌رمی باسی لێوه ده‌كرێت مه‌سه‌له‌ی له‌شفرۆشیه, ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌ره‌نجامی ئه‌و هاندانه شێلگیرانه‌یه كه ساڵانێكه خهڵكانێَك به‌ناوی مافه‌كانی ئافره‌ت و پێشكه‌وتنه‌وه ڕه‌واجیان پێده‌داو له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بانگه‌وازیان بۆ دهكردو وایان به‌گوێ خهڵكدادهدا كه ئه‌مه به‌شێكه له ئازادی تاكه كه‌سی و هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ست بخاته ناویه‌وه. ئێستاش هه‌وڵ ئه‌ده‌ن وه‌ك به‌شێك له به‌كۆیله‌كردنی ئافره‌ت، له‌شفرۆشی به یاسا ڕێك بخرێت، تاوه‌كو ئه‌وانیش له‌و خێر‌و بێره پشكێكیان به‌ركه‌وێت و، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا دووچاری نه‌بوون، په‌لكێشیان بكه‌ن. دوێنی قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی و ئه‌مرۆش به‌یاسا كردنی له‌شفرۆشی و به‌یانیش ...!! ئه‌و پرسیاره‌ش كه ناكرێ ئاراسته‌ی نه‌كه‌ین ئه‌وه‌یه: ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌كه‌نه ئامرازی دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كانیان و دوور له‌هه‌موو به‌هاو نه‌ریتێك له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ڕاده‌بوێرن، كێن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه نین كه مافی ئافره‌تیان كردۆته بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاریان و ده‌مێك به‌بێ باسكردنی ناژین؟! ئایا به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێ مافه زه‌وتكراوه‌كانی ئافره‌ت بۆ ئافره‌ت بگێڕنه‌وه؟ یانیش فێڵێكه بۆ فریودانی هه‌رچی زیاتری ئافره‌تان؟ زۆرجار رۆژئاوا وه‌ك نموونه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت باس ده‌كرێت، به‌ڵام ئاماره‌كانی خواره‌وه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌رده‌خه‌ن و به زمانی حاڵ پێمان ده‌ڵێن: ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه بۆ مافه‌كانی ئافره‌ت ده‌كرێن ، جگه له فریودان و بازرگانی كردن به‌و ناوه‌وه، هیچی تر نییه. شایانی باسه: ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین هی ساڵه‌كانی 2006و خواره‌وه‌ترن، له‌وانه‌یه له‌و ساڵه به دواوه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتبێت ، كه دڵنیام ژماره‌كان زیاتریان كردووه نه‌ك كه‌متر. ده‌با پێكه‌وه سه‌رنجێك بده‌ینه ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ژنان له‌جیهاندا دووچاریان ده‌بن, تاوه‌كو ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌ره‌وه‌مان زیاتر لا ڕوون بێته‌وه.
له كۆتاییه‌كانی مانگی (1)ی ساڵی (2004) له دانیشتنێكی پسپۆرانی تایبه‌ت به مافی ژنان له په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا لهبروكسل , بازرگانی به له‌شی ئافره‌ت به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و به سوودترین جۆره‌كانی بازرگانی له ئه‌وروپا ڕاگه‌یێنرا. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران كه باره‌گاكه‌ی له(جنیڤ)ـه ڕایگه‌یاند: ساڵانه نزیكه‌ی (120) هه‌زار ئافره‌ت له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه به ڕێگای قاچاغ ده‌گه‌نه ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و له‌وێ ناچار به له‌شفرۆشی ده‌كرێن. ئاماره‌كان: ژماره‌ی له‌شفرۆشان له‌تایله‌ند به(2) ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت, هه‌روه‌ها له فیلپین به (300) هه‌زار, له‌ئه‌ندۆنیسیا به(500) هه‌زار, نزیكه‌ی (8) ملیۆن له هیند كه له‌ناویاندا (200) هه‌زار نیپالین, له كۆریا (1-2) ملیۆن, له مالیزیا(142) هه‌زار, له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا(1) ملیۆن, له ڤیه‌تنام (60 - 200) هه‌زار, له ئیتالیا(50 -70) هه‌زار, له هۆله‌ندا (25) هه‌زار, له ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی (400) هه‌زار, له پۆلۆنیا(200) هه‌زار, ژن خه‌ریكی له‌شفرۆشین .
هه‌ندێ له ڕێكخراوه ناحكومهیهكان (NGO)و بۆنگاكانی نێونه‌ته‌وه‌یی له هزری ئه‌وه‌دان كه ژنانی له‌شفرۆش به كارگه‌رانی (سكس) بهناوبكهن و كاره‌كه‌شیان به پیشه‌سازی (سكس) بناسێنن, گوایه له‌شفرۆشیش كارێكه وه‌ك: كاركردن له ریستۆران و كارخانه‌و... هتد. ته‌نانه‌ت په‌ڕله‌مانی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كرد كه له‌شفرۆشی به پیشه دابنرێت وه‌ك: ڕۆژنامه‌نووسی, بازرگانی, پزیشكی, ئه‌ندازیاری و پیشه‌كانی تر, به‌پێی ئه‌م یاسایه ژنی له‌شفرۆش ده‌بێته فه‌رمانبه‌رێكی یاسایی و له ئه‌رك و ماف‌دا وه‌كو فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی سه‌یر ده‌كرێت, یاساكه ئێستا چووه‌ته قۆناغی جێ به‌جێ كردن و نزیكه‌ی نیو ملیۆن ژنی له‌شفرۆش به ڕه‌سمی چاڵاكیه‌كانیان له‌سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیاو له‌خانه‌كانی له‌شفرۆشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن, هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌م یاسایه له‌شفرۆشه‌كان ده‌توانن سوود له قه‌ره‌بووی بێكاری و مه‌عاش و خانه‌نشینی و زه‌مانه‌تی پزیشكی وه‌ربگرن, له هه‌نگاوێكیشدا ده‌سته‌یێك له ژنانی له‌شفرۆش داواكاریه‌كیان پێشكه‌ش كرد كه یه‌كه‌مین سه‌ندیكای ڕه‌سمی له‌شفرۆشه‌كان له نێو یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكان له ئه‌ڵمانیای فیدراڵ تۆماربكه‌ن, ئه‌مه‌شیان ئه‌و مافه‌یان ده‌داتێ كه خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و مان له‌كاره‌كه‌یان بگرن و... هتد .
ئه‌و كچه گه‌نج و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه بۆ له‌شفرۆشی په‌لكێش ده‌كرێن جیاوازیێكی زۆر كه‌میان هه‌یه له‌گه‌ڵ به كۆیله‌كردنی مۆدێرن. كارگه‌ران شتومه‌ك به‌رهه‌م دێنن, به‌ڵام ئه‌م ژنانه دروست وه‌كو سه‌رده‌مانی كۆیلایه‌تی به‌شێوه‌ی كاڵا ده‌كڕێن و ده‌فرۆشرێن. ساڵانه زیاتر(100) هه‌زار ژن له وڵاته هه‌ژاره‌كان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا, ئوسترالیا, ئیسرائیل, ژاپۆن, ئه‌مریكا, میرنشینانی عه‌ره‌بی كه‌نداو و وڵاتانی تر به‌شێوه‌ی قاچاغ ره‌وانه ده‌كرێن. كۆیله‌داری سه‌رده‌م له‌م بازرگانیه‌دا ساڵانه ملیۆنه‌ها دۆڵار ده‌خاته گیرفان.
له‌راپۆرتێكدا هاتووه: ڕاده‌ی بازرگانی كردن به ژنان له ئیسرائیل ساڵانه ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار (شیكل) كه ده‌كاته (235) ملیۆن دۆڵار. راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له په‌رله‌مان ئاماده‌كراوه‌و (زهافا جعلون) ئه‌ندامی كنیست سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا (3000) تا (5000) ژن له ده‌ره‌وه بۆ ئیسرائیل هێنراون به‌مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕ خستنیان بۆ كاری له‌شفرۆشی . هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: هه‌ریه‌ك له‌و ژنانه به (8-10) هه‌زار دۆڵار كڕاون و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌فت ڕۆژانی هه‌فته كارده‌كه‌ن و ڕۆژانه‌ش 14- 18 كاتژمێر خه‌ریكی كاركردنن, ڕاپۆرته‌كه ده‌ریخستووه كه ئێستا زیاتر له (10) هه‌زار ژن له‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه هێنراون به‌سه‌ر(400)خانه‌ی له‌شفرۆشیدا دابه‌شكراون له‌سه‌رانسه‌ری ئیسرائیل‌دا. ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه كڕیار(120) (شیكل) ده‌داته ژنێك كه له‌به‌رامبه‌ردا له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت, به‌ڵام له‌و مه‌بله‌غه گه‌واد ته‌نیا(20) شیكل ده‌داته ژنه‌كه‌و پاشماوه‌كه‌شی كه (100) شیكله بۆ خۆی ده‌گێڕێته‌وه. ڕێكخراوی یونیسیف ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه بۆ بازرگانی له‌شفرۆشی به‌كار ده‌هێنرێن ساڵانه به یه‌ك ملیۆن منداڵ مه‌زه‌نده ده‌كات، له‌وان:(400-500) هه‌زار منداڵ له هیند, هه‌روه‌ها(75) هه‌زار له فیلپین و(800) هه‌زار له تایله‌ند و (100) هه‌زار له تایوان و (200) هه‌زار له نیپال و(100-200) هه‌زار له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و(500) هه‌زار له ئه‌مریكای لاتین و (200-500) هه‌زار له چین و(2)ملیۆن له به‌رازیل. ته‌نیا له باشووری ئاسیا ساڵانه نزیكه‌ی (200) هه‌زار ژن و منداڵ ده‌بنه قوربانی قاچاغچیه‌تی كردن به مرۆڤ و زۆر له گونده‌كانی ئاسیای باشوور له كچانی ته‌مه‌ن 13-19 ساڵی چۆڵ بوون .
(800) هه‌زار گه‌نج له تایله‌ند له‌ژێر گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌دا كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و داهاتی له‌شفرۆشی 10- 14% له به‌رهه‌م هێنانی خۆڕووی وڵات له خۆده‌گرێ. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی (رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌ر), تایله‌ند له‌م باره‌یه‌وه له‌خراپترین حاڵه‌تدا جێی گرتووه‌و , فیلیپین و مالیزی و ئهندونیسیاش جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵدا نییه.
باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌رچه‌نده وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا خه‌ڵك بۆ له‌شفرۆشی هان ناده‌ن , به‌ڵام ئابووری و سیاسه‌تیان تا چه‌ندین پله پێوه‌ی به‌نده. ئه‌وان ده‌زانن چ شتێك باشترین گه‌شتیار بۆ وڵاته‌كانیان ڕاده‌كێشێت و به چ شێوه‌یێك كچانی گه‌نج ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن, ئه‌م وڵاتانه به‌م رێگایه ده‌توانن باشتر قه‌رزه‌كانیان به سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو‌و بانكی جیهانی بده‌ن, به‌م شێوه‌یه ده‌توانین ئه‌وان به گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی له‌م بواره‌دا ناو ببه‌ین.
داهاتی باجی ره‌سمی یان غه‌یره ره‌سمی (رشوه) ده‌وڵه‌ت كه له ئه‌نجامی مۆڵه‌ت پێدانی مه‌ی فرۆشه‌كان و ریستۆران و ناوه‌نده‌كانی داوێن پیسی به‌ده‌ست دێت, هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ی كه له‌خودی ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه به‌ده‌ست دێت ده‌خرێته سه‌ر به‌شه‌كانی تری بازرگانی و پیشه‌سازی. به‌هه‌رحاڵ له‌شفرۆشی به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئابووری ئه‌م وڵاتانه‌یه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری سه‌رمایه‌داری چ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م پیشه‌یه تێكه‌ڵ كراون, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودو قازانجێكی زۆری لێ ئه‌بینن په‌ره به‌م كاره ئه‌ده‌ن و بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه باس له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (سكس)ی گه‌شتیاری ده‌كرێت، به‌ڵام به‌كرده‌وه تا ئێستا هه‌نگاوێكیان بۆ سنوورداركردنی نه‌هاوێشتووه.
له تایله‌ندو كامبوج ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌م كاره‌وه هه‌یه, خۆ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشیان پێوه نه‌بێت هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی جیدی له‌دژی له‌شفرۆشی ده‌توانێ گه‌وره‌ترین زه‌بر له‌و ئابوریه بدات كه ئه‌وان له گه‌شه‌كردنیدا به‌رپرسیارن , زۆرێك له ئافره‌تان به هۆی هه‌ژاری و بارودۆخی خراپی ئابووری وڵاته‌كانیان بۆ كاری له‌شفرۆشی ڕاكێشراون . قه‌یرانی ئابووری باشووری ئاسیا له‌كۆتایی ساڵه‌كانی 1990 بارودۆخی زۆر دژوارتر كردووه, ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه ڕوویان له له‌شفرۆشی كردووه به شێوه‌یه‌كی ترسناك زیادی كردووه, هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێشینه‌شیان له پیشه‌ی له‌شفرۆشیدا نه‌بووه په‌لكێش كراون . بۆ نموونه: ڤیه‌تنام و كامبوج – كه له ده‌یه‌ی ڕابردوودا ده‌رگای وڵاته‌كانیان به ڕووی گه‌شتیاراندا داخستبوو -- كه‌چی ئه‌مڕۆ پیشه‌ی له‌شفرۆشیان ده‌ستپێكردووه‌و وێكچوونێكی زۆریان له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ك تایله‌ند و سریلانكا و فیلیپین په‌یداكردووه . ڕووخانی ئابووری له گوند‌و دێهاته‌كان وایكردوه ژیانیان تێدا نه‌مێنێ, به‌تایبه‌تی نه‌بوونی كار بۆ گوندنشینه‌كان بای ئه‌وه‌نده كه ژیانی ڕۆژانه‌یان پێ هه‌ڵسوڕێنن. ساڵانه له تایله‌ند له‌شفرۆشه‌كان نزیكه‌ی(300) ملیۆن دۆڵار بۆخێزانهكانیان له‌گوندو لادێ ده‌نێرنه‌وه. لهكامبوج 98% له‌كچانی له‌شفرۆش سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی داهاتی خێزانهكانیانن. ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان به‌راوردیان كردووه كه : ئه‌گه‌ر ژماره‌یێكی زۆر له ئافره‌تان واز له‌كاری له‌شفرۆشی بێنن ئه‌وا دایك و باوك و منداڵانیان برسی ده‌مێننه‌وه .
وڵاتانی بلۆكی سۆڤیه‌تی پێشوو ڕووخانی بلۆكی سۆڤیه‌ت یه‌كێك لهسوودهێنهرترین به‌شه‌كانی ئابووریی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا, ئالبانی, ئۆكرایین, رۆمانی, ملدوانی له وڵاته هه‌ژاره‌كانی ئه‌وروپا یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین داهاتیان ڕه‌وانه‌كردنی ژنانه بۆ به‌ندایه‌تیكردن له رۆژئاوا. ساڵانه ژماره‌یێكی زۆری ژنان له وڵاتانی بلۆكی سۆڤیه‌تی پێشوو وه‌ك : ئوسلوواكی , روسیا, گورجستان, ئه‌رمه‌نستان ... هتد, بۆ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا به‌ڕێگای قاچاغ ڕه‌وانه ده‌كرێن. قاچاغچیه‌تی كردن به ژنان بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئابووری ئه‌م وڵاتانه و لهزۆرحاڵهتیشدا ڕۆڵێكی گرینگ له ئابووری بازاڕدا ئه‌گێڕێ . ئه‌و داهاته‌ش كه له ئه‌نجامی كاری داوێن پیسی پێیان ده‌گات بریتیه له دروستكردنی چه‌ندین بورج له (ئالبانی) و (ملدوانی) . (یونیسیف)به‌راورد ده‌كات كه له(10) ساڵی ڕابردوودا‌و تا ئێستا(100) هه‌زار كچی گه‌نجی ئالبانی له وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا به‌كاری له‌شفرۆشیه‌وه خه‌ریكن .
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له‌لایه‌ن(یونیسیف) و ڕێكخراوی منداڵپارێزی جیهانی بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌ریانخستووه كه: 80% ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه لهئالبان و ملدوانی به‌ڕێگای قاچاغ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن منداڵن و، رێژه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی كه به ڕێگای قاچاغ بۆ كاری له‌شفرۆشی ڕه‌وانه ده‌كرێن زۆر كه‌م بۆته‌وه, كچان و گه‌نجان له ڕێگای خێزانه‌وه یان دۆست یان پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ بۆ كاركردن له شوێنه‌كانی وه‌ك: ریستۆران, چاودێری كردنی منداڵان, كاركردن له ریستۆرانهكانی تایبه‌ت به ژنان ده‌كه‌ونه داوی ڕاوچیان . زۆربه‌ی زۆری كاری قاچاغچیه‌تی به ڕێگای باندو په‌یمانكاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به به‌ڵێنی ژیانێكی باشتر‌و پوڵ و پاره‌ی زیاتر. به‌ته‌نیا ده‌ربازبوونی ئه‌م ژن و منداڵانه له سنووری وڵاته‌كانیان یه‌كسه‌ر هه‌راج ده‌كرێن و به‌خاوه‌نانی نوێیان ده‌فرۆشرێنه‌وه , تا ئێره ئه‌م كچ و منداڵانه بڕێكی زۆر قه‌رزداری قاچاغچیانن , چونكه خه‌رجی سه‌فه‌ری ئه‌وانیان كێشاوه, بۆیه ناچارده‌كرێن بۆ دانهوهیی قه‌رزه‌كانیان هه‌ر هه‌فت رۆژانی هه‌فته جه‌سته‌یان به ده‌یان كڕیار بفرۆشن. قه‌رزه‌كانیشیان هه‌رگیز ته‌واو نابێت چونكه نیوه‌ی داهاتیان بۆ خانه‌ی لهشفرۆشیهو نیوه‌كه‌ی تریشی بۆ قاچاغچیانه, پێیان ده‌گوترێ: ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پۆلیسیش بكه‌ن ئه‌وا خۆیان ده‌گیرێن و ئه‌وكات خێزانه‌كانتان ناچارن له جیاتی ئێوه قه‌رزه‌كانتان بده‌نه‌وه. زۆربه‌شیان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان وكوشتنیان لێده‌كرێت, ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خۆدزینه‌وه‌ش بده‌ن هه‌رگیز بۆیان مه‌یسه‌ر نابێت بگه‌رێنه‌وه ناوخێزانهكانیان . هه‌ندێكیشیان كه جورئه‌تی خۆدزینه‌وه به‌خۆیان ئه‌ده‌ن و هه‌ڵدێن, سه‌رله‌نوێ و به‌په‌له به‌ڕێگای قاچاغ ته‌سلیم به قاچاغچیهكان ده‌كرێنه‌وه .
بازرگانی جیهانی له‌كاتێكدا باشووری ئاسیا‌و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات سه‌ره‌كیترین دابینكه‌ری كچانی جوانن بۆ كڕیارانی رۆژئاوا, كه‌چی هه‌ژارترین ناوچه‌ی جیهان بووه‌ته ئامانجی ئه‌م بازرگانیه, ساڵانه نزیكه‌ی (1000) كه‌س له‌نێوان ته‌مه‌نی 14- 24 ساڵ له مۆزامبیقهوه بۆ ژوهانسبۆرگ به‌قاچاغ ڕه‌وانه ده‌كرێن و له‌وێشه‌وه بهزۆردارهكی ناچارده‌كرێن كار له ریستۆرانهكان بكه‌ن , یانیش ده‌ست بده‌نه كاری له‌شفرۆشی . ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌راوردی كردووه كه له‌به‌رازیل (2) ملیۆن كه‌س له گه‌نجانی ته‌مه‌ن خوارتر له (18) ساڵ خه‌ریكی له‌شفرۆشین. هه‌زاران ژنی كۆلۆمبیایی به‌به‌ڵێنی درۆی كار له‌ژاپۆن ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی له‌شفرۆشی, ئه‌م ژنانه له‌كاتی گه‌یشتنیان نازانن چ چاره‌نووسێك چاوه‌روانیان ده‌كات , به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ژاپۆن به ده‌ركردنی ویزا به‌ناوی (بهزمگێرو سه‌ماكار) باش ده‌زانێ چ شتێك چاوه‌ڕوانیان ده‌كات , ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئیسلامیش وه‌ك: ئێران, مه‌راكیش, تونس, له‌م دوایه‌دا به‌ره‌و داوێن پیسی نێوده‌وله‌تی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌لكێش كراون. ژماره‌یێكی زۆر له‌ژنان ناچار به‌كاری له‌شفرۆشی ده‌كرێن و هه‌ندێكیشیان به ڕێگای قاچاغ ڕه‌وانه‌ی میرنشینانی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كرێن. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی هه‌واڵده‌ری ئێرانی (ایرنا) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆژانه(54) كچی ئێرانی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16- 25 ساڵیدایه به پاكستان ده‌فرۆشرێن, كه زۆربه‌یان له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی تر ڕه‌وانه ده‌كرێن .
به گوێره‌ی سه‌رژمێری وه‌زاره‌تی كیشوه‌ری ئه‌مریكا ساڵانه (600- 800) هه‌زاركه‌س له‌سنووره‌كان به‌ڕێگای قاچاغ دێنه ناو ئه‌و وڵاته. ئه‌و قازانجه‌ی كه له‌م بازرگانیهشدا به‌ده‌ست دێت به چه‌ندین ملیار دۆڵار مه‌زه‌نده ده‌كرێت .
له كۆنفراسی (ئه‌سینا) ئاشكرابوو كه (20) هه‌زار ژنی بێگانه كه زۆربه‌یان له وڵاتانی بلۆكی سۆڤیه‌تی پێشوون, له ژێرناوی (به‌نده‌كانی سكس) به یه‌ك ملیار دۆلار دامه‌زرێنراون, ئه‌م ژنانه به‌ناوی خزمه‌تگوزار ته‌سلیم به‌یه‌ك ملیۆن پیاو ده‌كرێن له‌ئه‌سینا.
ئێستا(80) هه‌زار ژنی له‌شفرۆش له به‌ریتانیا خه‌ریكی كاری له‌شفرۆشین, له راپۆرتێكی زانستیدا ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان(200) ملیۆن (پاوه‌ند) له ساڵێكدا خه‌رجی كرداری داوێن پیسی ده‌كه‌ن, نیوه‌ی ئه‌و مه‌بله‌غه‌ش له (ماساژو سونا) خه‌رج ده‌كرێت , ئه‌م پیشه‌یه له به‌ریتانیا ساڵانه نزیكه‌ی (770) ملیۆن پاوه‌ند قازانجی هه‌یه .
بارودۆخ له فه‌رانسه, ئیتالیا, سویس, هۆڵه‌ند, ئه‌ڵمان, سوئید, له‌مه باشتر نییه. بۆ نموونه: دوای زیاد بوونی بازرگانی كردن به ژنان له‌ئه‌وروپا، شاره‌وانی ڤیه‌ننا ڕایگه‌یاند كه پرۆژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و تیایدا هه‌وڵ ده‌درێ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفته. (سۆنیا وه‌زلی) ئه‌ندامی شاره‌وانی ڤیه‌ننا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه: شاره‌وانی ڤیه‌ننا بڕی (100) هه‌زار یورۆی به‌مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وروپا له‌وگرفته ته‌رخان كردووه. ساڵانه زیاترله(500) هه‌زاركه‌س له وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌بنه قوربانی ئه‌و گرفته. گروپه‌كانی بازرگانی كردن به ژنان زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه له وڵاتانی هه‌ژار به به‌ڵێنی كار دێننه ناو ئه‌وروپا و دوایی ده‌یانده‌نه ده‌ستی هه‌ڵسورێنه‌رانی فه‌ساد. ئه‌مه‌یه ئه‌وهات و هاواره‌ی كه بۆ مافه‌كانی ئافره‌ت له جیهانی ئیمرۆماندا ده‌كرێ, كه جگه له به‌دبه‌ختی و به كۆیله‌كردنیان هیچی تری لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه!!
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره(3)ی ساڵی 2006ی(كۆوار) بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر هه ستیاری بابه‌ته به پێویستم زانی لێره‌دا دووباره بڵاوی بكه‌مه‌وه. بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌و سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه :
- سایتی (el-moughtarib)
- سایتی (egypty)
- سایتی په‌یامنێر .
- رۆژنامه‌ی( ئوبزیروهر) 15 ئه‌بریلی ساڵی 2004 .
- رۆژنامه‌ی( گاردیان ) 19 ئۆگوست 2004 .
- سرویس خبری جهانی برای فتح , وه‌رگێرانی : هما غفوری .
- به‌شی فارسی رادیۆی ئه‌لمان, راپۆرتی شرین جزائری |