یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/11/2013 : 15:48:14
قه‌باره‌ی فۆنت
ستراتیژو فه‌لسه‌فه‌ی كــۆچ


(سێشه‌ممه‌)، 1/1/1435 سه‌ری ساڵی كۆچی

پیرۆزو پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ت و باران بێت، ساڵی یه‌كڕیزی وسه‌ركه‌وتنی موسڵمانان بێت

هییجره‌ت وكۆچ: له‌ نزمیه‌وه‌ بۆ به‌رزی .. له‌ خراپه‌وه‌ بۆ چاك.. له‌ چاكه‌وه‌ بۆ چاكتر كۆچ ڕێبازی پێغه‌مبه‌رانه‌.. دروشمی بڕوادارانه‌، سه‌ره‌تای هه‌مووساڵێكی كۆچی یادی هیجره‌ته‌و سه‌ری ساڵی موسڵمانانه‌، هیجرت به‌ مانا تایبه‌تیه‌كه‌ی (لاهجره‌ بعد الفتح ) به‌ڵام  به‌ مانا گشتیه‌كه‌ (لكن جهاد ونیه‌) با ئێمه‌ش كۆچ بكه‌ین له‌ خراپه‌وه‌ بۆ چاكه‌، هیجرت گه‌وره‌ترین و ناخۆشترین و به‌ ئازارترین ڕوداوی پێغه‌مبه‌رمان بو، بۆیه‌ پێشه‌وا عومه‌ر كردی به‌ سه‌ره‌تای مێژوی ئیسلامی كه‌ بوو به‌ سه‌ره‌تای گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن كه‌ له‌ به‌رهه‌می ئه‌ودا مافه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی وخزمه‌ت كردن و په‌یمانی پێكه‌وه‌ژیان و تا خاوه‌نی مێژووی ئیسلامی خۆمان بین.       

 

ئه‌و په‌ندانه‌ی كه‌ له‌ هیجره‌ت وه‌رده‌گیرێ‌:      

1ــ گه‌ر ئیسلام بكه‌ینه‌ دوو به‌شی (عقیده‌ وتشریع) ئه‌وا به‌شی ده‌وڵه‌ت داری و ته‌شریع له‌كۆچه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، كه‌واته‌ قورئان یاساو ڕێسایه‌و به‌رنامه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خه‌تمكردن بوایه‌ له‌ مه‌ككه‌ش ده‌یتوانی له‌ ماڵی خۆیدا بیخوێنێته‌وه‌.   

2ــ سه‌رچاوه‌ی تیرۆرو تۆقاندن بێبڕواكانن نه‌ك ئیسلام، چونه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ناچاریان كردكۆچ بكات.      

3ــ دڵسۆزی سه‌ركرده‌ بۆ هاوه‌ڵانی كه‌ هه‌موویانی به‌ڕێكرد پاشان خۆی.     

4ــ دڵسۆزی هاوه‌ڵان بۆ پێشه‌واكه‌یان له‌ شوێن كه‌وتن و پارێزگاری لێكردنی

5ــ دانانی پێشه‌وا عه‌لی بۆ پاراستنی ئه‌مانه‌تی دوژمنه‌كانی له‌و كاته‌ ناهه‌مواره‌دا

6ــ نه‌خشه‌ی وردی سه‌ربازی له‌ دیاریكردنی ئه‌شكه‌وته‌كه‌و سڕینه‌وه‌ی شوێن پێكانیان به‌ هۆی ڕانه‌مه‌ڕه‌كه‌ی ابوبكره‌وه‌         

7ــ كۆچ گۆڕینی زه‌مینه‌و جێگه‌و ڕێگه‌ بوو بۆ ئاماده‌باشی و ڕووبه‌ڕو بونه‌وه‌ نه‌ك ڕاكردن، گۆڕینی (موقع بو نه‌ك موقف) بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بو نه‌ك خۆشاردنه‌وه‌و ئیسراحه‌ت، كه‌ دروستیشی كرد، كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: دین جیایه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی سیره‌ت و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌، بۆیه‌ بو به‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌لماندی كه‌ ئیسلام ئیداره‌و ئیراده‌یه‌و ئه‌م دینه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژینه‌.         

 

له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی :        

ئاماده‌كردنی كه‌سانێك كه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ بن ببنه‌ كاربه‌ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ ڕووی:      

•   بیروباوه‌ڕی چاك وپاك ......ان اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت       

•   خوڕه‌وشتی جوان    ....... اكمل المؤمنين ايمانَاَ احسنهم اخلاقاَ

•   ڕاستی وڕاستگۆی   ...ان الصدق يهدى الى البروان البريهدى الى الجنة   

•   دوری له‌غه‌ش وفێڵ وخیانه‌ت.....من غشنا فليس منا  

•   دڵسۆزی بۆمیلله‌ت ...پیاوی وه‌ك پێشه‌وا عوسمانی پێگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی گرانیدا (100) بار حوشتری به‌خشی، به‌ كرده‌وه‌ بوونه‌ خزمه‌تكاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و كۆشك و ته‌لاریان جێ نه‌هێشت

دروستكردنی مزگه‌وت و برایه‌تی له‌ نێوان مهاجرو ئه‌نصارو پاشان ئه‌وس وخه‌زره‌ج، واته‌ ئیسلام ئاینی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه‌، ئه‌وه‌ش پیاوی ده‌وێت (رجال).