یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2011 : 18:58:10
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆناسـین
دڵنیابه‌كلیلی خوا ناسین خۆناسینه‌،وه‌ك وتراوه‌(من عرف نفسَه ُقدربَهُ عرفَ )دیاره‌ هیچ شتێ‌ له‌ خودی خۆت له‌خۆت نزیكترنیه‌،جاكه‌خۆت نه‌ناسی چۆن كه‌سی ترده‌ناسی؟له‌وانه‌یه‌ بڵێی خۆم ده‌ناسم،به‌ڵام هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ی!ئه‌وناسینه‌ی كلیلی خواناسینه‌بریتیه‌له‌وه‌ی كه‌بزانی له‌كوێ‌ هاتوی؟ بۆچی هاتوی؟بۆكوێ‌ ده‌ڕۆی؟وه‌بزانی به‌خته‌وه‌ریت چیه‌وله‌چیدایه‌؟وه‌به‌دبه‌ختیت چیه‌وچۆن ده‌توانی خۆتی لێ بپارێزی؟ نه‌ك خۆناسینی دیماگۆجی وسیاسیانه‌كه‌نوێنه‌ری خۆیان نین ئه‌وانه‌! یان خۆناسینی ئاژه‌ڵانه‌كه‌ته‌نها ڕواڵه‌تی جه‌سته‌ولاشه‌ی ده‌زانێ‌ و كه‌برسی بووده‌خواو كه‌توڕه‌ بووبه‌شه‌ڕدێت وكه‌ئاره‌زوی جوڵاجوت ده‌بێت، له‌وڕه‌وشتانه‌دا ئێمه‌و ئاژه‌ڵ هاوبه‌شین، بزانه‌ تۆخاوه‌نی كام له‌م ڕه‌وشتانه‌ی:

1ـ به‌خته‌وه‌ری ئاژه‌ڵان له‌خواردن وخه‌وتن وجوت بون دایه‌
2ـ ڕه‌وشت وبه‌خته‌وه‌ری دڕندان له‌كوشتن ولێدان ودڕین وبڕین دایه‌
3ـ خواردن وبه‌خته‌وه‌ری دێوان وشێتان له‌دزی وفزی وشه‌ڕوئاژاوه‌دایه‌
4ـ ڕه‌وشت وبه‌خته‌وه‌ری فریشته‌كان ڕۆچونه‌ له‌سه‌یری سیمای خاوه‌نی خۆیان كه‌خوایه‌، كه‌به‌ندایه‌تی یه‌ بۆخودای خۆیان .
جابزانه‌ شوێن كه‌وته‌ی كامیانی له‌وچوارانه‌
****************************************
بێ ده‌نگی
وتراوه‌ كه‌ئه‌گه‌ر قسه‌كردن زیوبێ بێده‌نگی زێڕه‌،چونكه‌ ده‌بێت مرۆڤ گوێگرتنی زیاتربێت له‌قسه‌كردن،چون زمان یه‌كه‌وگوێكه‌دوانه‌ واته‌:یه‌ك قسه‌ بكه‌ودوان بزانه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ست بێت هه‌ڵوێستی بێده‌نگی یه‌به‌رامبه‌رپێشهات وڕوداوه‌كان كه‌ماناكه‌ی به‌پێی بارودۆخ وهه‌لومه‌رجی ئه‌وسات وكاته‌ ده‌گۆرێ: هه‌ندێ‌ جاربێده‌نگی نیشانه‌ی ڕازی بونه‌، هه‌ندێ‌ جارنیشانه‌ی بێده‌سه‌ڵاتیه‌، هه‌ندێ‌ جاریش هونه‌ری سیاسه‌ت كردنه‌ كات به‌سه‌ربردنه‌، هه‌ندێ‌ جاربێده‌نگی تاوانه‌ وه‌ك شاردنه‌وه‌ی شایه‌تی ڕاست وبێده‌نگی له‌به‌رامبه‌رحه‌قدا شه‌یتانی لاڵه‌.