یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
مامۆستا عه‌بدولره‌حمان سدیق: به‌عس به‌به‌كارهێنانی وشه‌ی ئه‌نفال هه‌وڵی شێواندنی ئیسلامی داوه‌، كاتێك له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا ناوی سووره‌تێكی قورئانی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵكوژیی به‌كارهێناوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/04/2011 : 04:02:51
قه‌باره‌ی فۆنت
نووسه‌ر‌و توێژه‌ر مامۆستا عه‌بدولرحمان سدیق له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیدا به‌ناوی (ئه‌نفال له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌) تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ جه‌ربره‌، وه‌ بۆچی ناوی لێنا ئه‌نفال؟ جیاوازی ئه‌و ئه‌نفاله‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نفالی ناو قورئان چییه‌؟ ئه‌ی چی بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه‌‌و ئه‌ركێكی ئێستا‌و داهاتوومان چییه‌؟

نووسه‌ر پێی وایه‌ ئه‌نفال له‌ئیسلامدا ته‌نها شتومه‌كی به‌جێماوی مه‌یدانی جه‌مگی نێوان موسڵمانان وبێباوه‌ڕان بووه‌.
به‌عس به‌به‌كارهێنانی وشه‌ی ئه‌نفال هه‌وڵی شێواندنی ئیسلامی داوه‌، كاتێك له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا ناوی سووره‌تێكی قورئانی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵكوژیی به‌كارهێناوه‌.-پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌و هه‌وڵه‌ ستاتیژییه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ ده‌یده‌ین بۆ جێكردنه‌وه‌و دانانی كاره‌ساته‌كه‌ له‌خانه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیدا كه‌(جینۆساید)ه‌و، چه‌ندین مادده‌وبڕگه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه‌ له‌یاساو رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، لێره‌وه‌ ده‌توانین كاره‌ساته‌كه‌ به‌جینۆساید ناوبه‌رین ، هه‌روه‌كو زۆرێك له‌وناوانه‌مان گۆڕیی كه‌ڕژێمی به‌عس له‌ شارو شارۆچكه‌وگه‌ڕه‌ك وشه‌قام ودامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی نابوو بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی.
دابه‌شكردنی خاك و، ژێره‌سته‌كردنی گه‌لان و به‌زۆر پێكه‌وه‌لكاندنیان به‌خاك وگه‌لانی سه‌رده‌سته‌وه‌،هه‌میشه‌ كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژیی وجینۆسایدی گه‌لانی ژێرده‌ستی لێكه‌وتۆته‌وه‌.
هه‌تا زه‌مان وزه‌مینه‌ سازبێت بۆ هه‌ر زمانێك كه‌تاكڕه‌ویی خۆی و، ته‌نهایی ره‌گه‌زه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت ، ئوا به‌كۆمه‌ڵكوژیی وجینۆساید كۆتایی نایه‌ت.

هه‌روه‌ها ته‌واوی خاڵه‌كانی ئه‌نفال له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدولره‌حمان سدیق ده‌خوێنیته‌وه‌، ده‌قی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ سایتی (زنایان) به‌شی (كتێبخانه‌ی زانایان) بخوێنه‌وه‌.