یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پێشوازی فیدرۆاسیۆنی جڤاكا ئیسلامی كوردستان له‌ ئه‌وروپا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/04/2011 : 11:03:40
قه‌باره‌ی فۆنت

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ (17/3/2011) شاندێكی فیدڕاسیۆنی جڤاكا ئیسلامی كوردستان له‌ ئه‌وروپا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان شێخ مه‌لا شافیعی سه‌رۆكی فیدڕاسیۆن‌و مه‌لا محیه‌دین جزیری جێگری سه‌رۆك‌و كاك عه‌لی عه‌گید‌و كاك شیار پێكهاتبوون.

له‌ دیداره‌كه‌دا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و برایه‌تی، باس له‌ ره‌وشی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خوور كرایه‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ كوردێكی باكووری كوردستانی تێدایه‌، باس له‌ چۆنیه‌تی هاوكاریكردنیان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج‌و دروستكردنی مزگه‌وتێكی گه‌روه‌تر.

مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی شاندی میوانی كرد‌و، سوپاسێكی گه‌رمی كردن، كه‌ بۆ دووه‌مین جاره‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خمووریش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گووتی: ئێمه‌ به‌پێی توانای خۆمان ئاگامان لێیان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ لقی هه‌ولێر‌و ناوچه‌ی مه‌خووری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانیان كردوونه‌‌و، كۆمه‌كیانه‌ بۆ بردوونه‌، بۆ مه‌سه‌له‌ی حه‌ج‌و دروستكردنی مزگه‌وتیش چ له‌ رێگای حكومه‌ته‌وه‌ بێت یان له‌ رێگای خێرخوازانه‌وه‌، به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واوی پێدان‌و، بڕیاریش درا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ به‌ تێڕوانینی یه‌كێتی زانایان كورد هه‌مووی هه‌ر یه‌كه‌‌و، دوژمنان سنووری ده‌ستكردییان له‌ نێوان دروست كردینه‌.


شایانی باسه‌‌ شانده‌كه‌ به‌ یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر چیوه‌یی بوو، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.